موستەفا کازمی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-27-01:57:00 - کۆدی بابەت: 6726
موستەفا کازمی

ناوه‌ڕۆك

کازمی

موستەفا کازمی ناوی تەواوی موستەفا عەبدولەتیف مەشتەت غەریباوییە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری بەغدادی عێراق لەدایکبووە، سیاسەتوانێکی سەربەخۆی عێراقییە و ماوەی چوار ساڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بووە، لە کۆندا دژی هەریەک لە حیزبی بەعس و سەدام حسێن بووە و چەند ساڵێک دوورخراوەتەوە و وەک ڕۆژنامەنووس و نووسەر لە پێگەی مۆنیتۆری ئەمریکی کاری کردووە، دواتر بووەتە سەرنووسەری گۆڤاری الأسبوعية کە خاوەن ئیمتیازەکەی بەرهەم ساڵح بوو، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی یاسایە لە زانکۆی توراث لە ساڵی ٢٠١٢، لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو بە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدوای عادل عەبدولمەهدی.

ناو مصطفى الكاظمي
لەدایکبوون ١٩٦٧/٧/٥
نازناو ئەبو هەیا
ئایین ئیسلام
حیزب سەربەخۆ
پیشە سیاسەتوان
سەرۆک وەزیران ٢٠٢٠ - ئێستا
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراقی ٢٠١٦ - ٢٠٢٠

ژیان

موستەفا کوڕی بنەماڵەی مەشتتە لە خێزانی غەریباوی لە قەزای شەترە لە زیقار، نوێنەری حیزبی نیشتمانی دیموکراتی بووە پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٥ عێراق بەجێبهێڵێت و ڕوو بکاتە ئەڵمانیا و دواتریش بۆ بەریتانیا، دوای ڕووخانی ڕژێم لە ٢٠٠٣ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، هەردوو براکەی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان بوون.

سەرۆک وەزیرانی

دوای ناکۆکی و گرژییەکانی عێراق لە سەردەمی عەبادی و عەبدولمەهدی، ناوی کازمی وەک ناوێکی دیار لەنێو کەسایەتییەکانی دیکە باسکرا بەڵام دەنگی پێویستی لەلایەن حیزبەکانەوە نەهێنا و متمانەی پێ نەبەخشرا بەهۆی ئەوەی حیزبوڵا تۆمەتی ئەوەیان خستبوویە پاڵ کە دەستی هەبووە لە کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، لە ٢٠٢٠/٤/٢٠ سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح مۆڵەتی دروستکردنی کابینەی حکوومەتی پێ بەخشی، لە ٢٠٢٠/٥/٧ بە ئامادەبوونی ٢٦٦ پەرلەمانتار دەنگ بە حکوومەتی نوێ و سەرۆک وەزیران و پڕۆژەکانی درا.

بەرهەمەکانی

  • «علي بن أبي طالب الإمام والإنسان»، 1989
  • «انشغالات إسلامية»، 1995
  • «مسألة العراق ؛ المصالحة بين الماضي والمستقبل»، 2012


سەرچاوەکان



549 بینین