قوباد تاڵەبانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-16-23:31:00 - کۆدی بابەت: 6903
قوباد تاڵەبانی

ناوه‌ڕۆك

قوباد

قوباد تاڵەبانی یان قوباد جەلال حیسامەدین، لە ١٩٧٧/٧/٢١ لەدایکبووە، کوڕی مام جەلال تاڵەبانییە و ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، لە کاتی دوو ئیدارەیی کوردستان لە زۆنی سەوزدا لە ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣ یاریدەدەری بەرھەم ساڵح سەرۆکی حکوومەتی ئەو ناوچەیەی ھەرێم بووە و دواییش بووەتە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە دواتردا بە پلەی وەزیر دەبێتە بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ئێستاشدا جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم.

ناوی بە ئینگلیزی Qubad Talabani
لەدایکبوون ١٩٧٧/٧/٢١ - دیمەشق
نەتەوە کورد
نازناو مامی بچووک
حیزب یەکێتی نیشتمانی کوردستان
هاوسەر شێری کراهام
منداڵان ئاری، لاری
پیشە سیاسەتوان

ژیانی تایبەتی

قوباد تاڵەبانی زۆربەی ژیانی منداڵی و هەرزەکاری لە بەریتانیا لە (سەری) ژیاوە و لە ماڵی باپیری (ئیبراهیم ئەحمەد) ماوەتەوە و لەوێ خوێندنی تەواوکردووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیکی ئۆتۆمبێل هەیە، لە ئەوروپا پێش گەڕانەوەی بۆ کوردستان سەرقاڵی کاری ئۆتۆمبێلی ئیتاڵی بووە، هاوژینەکەی ناوی شێری کراھامە و پێشتر کارمەندی ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری عێراق بووە و جولەکەیە.

ساڵی ٢٠٠٣ لە ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و دەبێتە کەسی یەکەمی یەکێتی بۆ کاروباری هێزەکانی هاوپەیمانان، وەک پردی پەیوەندی نێوان یەکێتی نیشتمانی و هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کاری کردووە، ساڵی ٢٠٠٤ دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا وەک نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەدوای یەکگرتنی هەردوو ئیدارەی باشووری کوردستان و دروستبوونی هەرێم، قوباد دەبێتە نوێنەری فەرمی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا هەتاوەکوو ساڵی ٢٠١٢، ساڵی ٢٠١٤ دەبێتە جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و هەتاوەکوو ئێستا لەو پۆستەدایە، لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا نەبوونی مووچە و دابەزینی نرخی نەوت و هێرشی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و نیومووچە و پاشەکەوتکردنی دروستبوون.

قوباد خاوەنی دوو منداڵە بە ناوەکانی ئاری و لارا.


سەرچاوەکان



943 بینین