خەوزڕان

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-10-31-23:48:00 - کۆدی بابەت: 7053
خەوزڕان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

خەوزڕان (بە ئینگلیزی: isomnia) یەکێکە لە کێشەکانی خەوتن، ئەو کەسانەی تووشی ئەم کێشەیە دەبن بە قورسی خەویان لێ دەکەوێت یان بە کەمی دەخەون یانیش هەردوو حاڵەتەکەیان تووش دەبێت، ئەو کەسانەی کە کێشەی خەوزڕانیان هەیە هەست بە نوێبوونەوە ناکەن کاتێک کە لە خەو هەڵدەستن، هەروەها هەمیشە هەست بە ماندووی دەکەن و چەندین نیشانەی دیکەیان تێدا دەردەکەوێت، خەوزڕان یەکێکە لە کێشە باوەکانی خەوتن، نزیکی ٢٪ بۆ ١٠٪ کەسانی پێگەیشتوو چەند نیشانەیەکی توندییان تێدایە کە دەرخەری ئەوەن تووشی کێشەی خەوزڕان بوون، خەوزڕان وا لە کەسەکە دەکات کە بە لایەنی کەمەوە حەفتانە سێ شەو خەوی لێنەکەوێت بۆ ماوەی ٣ مانگ یان زیاتر، هەروەها کاریگەری زۆر دەخاتە سەر ژیانی کەسی توشبوو.

هۆکارەکانی خەوزڕان

هۆکاری خەوزڕان پشت دەبەستێت بە جۆری ئەو بێخەوییەی کە ئەزموونی دەکەیت، خەوزڕانی ماوە کورت یان خەوزڕانی توند چەندین هۆکاری هەیە کە ئەمانەن: 

  • پەستانی دەروونی.
  • ڕووداوێکی دڵتەزێن یان بێزارکەر.
  • خەوتن لە هۆتێل یان ماڵێکی نوێ.
  • ئازارێکی جەستە.
  • چەند جۆرێکی دەرمان.

خەوزڕانی ماوە درێژ بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ بەردەوام دەبێت، هەروەها دوو جۆری هەیە کە بریتین لە سەرەتایی و دووەمی، جۆری سەرەتایی هیچ هۆکارێکی ناسراوی نییە، جۆری دووەمی پەیوەست کراوە بە چەند حاڵەتێکی وەک:

  • ئەو کێشە تەندروستییانەی کە دەبنە هۆی ئەوەی وات لێبکەن بە قورسی خەوت لێبکەوێت، وەک هەوکردنی جومگەکان یان ئازاری پشت.
  • کێشە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
  • تێکچوونی ڕیتمی شەو و ڕۆژ بەهۆی گەشتکردنەوە.
  • بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
  • هەناسە توندی لە خەودا.
  • نەخۆشی شەکرە.

هۆکارە مەترسیدارەکانی خەوزڕان

خەوزڕان ئەگەری هەیە لە هەر قۆناغێکی تەمەندا ڕووبدات، زیاتر دەتوانێت کاریگەری لەسەر خانمان هەبێت بە بەراورد بە پیاوان، چەند هۆکارێکی مەترسیدار هەن کە دەبنە هۆی خەوزڕان، هۆکارەکان بریتین لە:

  • ڕێژەیەکی بەرزی پەستانی دەروونی.
  • کێشەکانی دروونی وەک، خەمۆکی یان هەر پەستانێکی دیکە کە پەیوەندی بە ڕووداوێکی ژیانەوە هەبێت.
  • تێکچوونی ڕیتمی شەو و ڕۆژ بەهۆی گەشتکردنەوە.
  • شێوازی ژیانی بە دانیشتن ڕاهاتوو.
  • گۆڕانی کاتەکانی کارکردن یان کارکردن لە شەودا.
  • چەند کێشەیەکی تەندروستی وەک قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ.
  • کەوتنە تەمەنی نائومێدی لە ئافرەتاندا.

نیشانەکانی خەوزڕان

  • زۆر زوو هەستان لە بەیانیاندا.
  • تێرخەو نەبوون.
  • کێشەی خەولێکەوتن و مانەوە لە خەودا.

ئەو نیشانانەی خەوزڕان دەبنە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی دیکەی وەک:

  • هەستکردن بە ماندووبوونێکی زۆر.
  • گۆڕانی ئارەزوو.
  • بێتاقەتی.
  • بە قورسی دەتوانێت سەرنجی کۆبکاتەوە.

چارەسەری خەوزڕان

چارەسەری دەرمانی و سروشتی بوونی هەیە بۆ خەوزڕان، پزیشکی پسپۆر سەرەتا ڕاوێژت لەگەڵ دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆت، لەوانەیە پێویست بکات تۆ چەند چارەسەرێکی جیاواز تاقی بکەیتەوە تاکوو بگەیت بە چارەسەری کاریگەر بۆ خەوزڕانەکەت.
هەندێک خوڕەوشت هەیە کە هۆکارن بۆ خەوزڕان و لەوانەیە بە گۆڕینیان خەوزڕانەکەت چارەسەر ببێت و پێویستە بە چارەسەری دەرمانی و سروشتی نەکات، گۆڕانکارییە پێشنیارکراوەکان بریتین لە:

  • دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە کافایینیان تێدایە پێش خەوتن.
  • دوورکەوتنەوە لە وەرزشکردن پێش خەوتن.
  • کەمکردنەوەی مانەوەت لەسەر جێگا ئەگەر بە نیازنیت بخەویت، واتە لەسەر جێگاکەت مەمێنەرەوە و سەیری تەلەفزیۆن بکەیت یان مۆبایل بەکاربێنیت.
  • خواردنەوەی شیری گەرم یان چایەکی گیایی بەسوودە بۆ زووتر خەولێکەوتن.

چارەسەر بە دەرمان

هەندێکجار دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەری خەوزڕان، وەرگرتنی دەرمان بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری لاوەکی دەبێت لەسەر بەکارهێنەر بۆیە پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکدا بەکاربێت، دەرمانەکان بریتیین لە:

  • diphenhydramine (Benadryl)
  • eszopiclone (Lunesta)
  • zolpidem (Ambien)

پێویستە پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێک قسە لەگەڵ پزیشک بکرێت چونکە هەندێک دەرمان کاریگەری لاوەکی مەترسیدار دەخەنە سەر ژیانی مرۆڤ.

کاریگەرییەکانی خەوزڕان

نەخەوتن بە شێوەی پێویست دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی وەک:

هەروەها خەوزڕان دەبێتە هۆی:

  • زۆربوونی مەترسی بۆ تووشبوون بە ڕووداوێک.
  • کاردەکاتە سەر ئامادەباشیت لە کارکردن و خوێندندا.
  • کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکسی.
  • کاردەکاتە سەر بیرەوەری.


سەرچاوەکان



1790 بینین