لێبوردەیی

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-11-05-14:18:00 - کۆدی بابەت: 7099
لێبوردەیی

ناوه‌ڕۆك

لێبوردەیی چییە؟

دەروونناسان بە گشتی لێبوردەیی بە بڕیارێکی هۆشیارانە و بەئەنقەست پێناسە دەکەن بۆ ئازادکردنی هەستی کینە یان تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر کەسێک یان گروپێک کە زیانیان پێگەیاندوون، بێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا ئەوان لە ڕاستیدا شایستەی لێخۆشبوونی تۆن یاخود نا، لێبوردەیی مانای شتێکی جیاوازە بۆ کەسانی جیاواز، بە گشتی، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە بڕیارێکە تاکوو واز لە ڕق و کینە و بیرکردنەوەکانی تۆڵەسەندنەوە بهێنیت، ئەو کارە خراپانەی کە بەرامبەرت کراون یاخود ئازارت دەدەن،  لەوانەیە هەمیشە لەگەڵتدا بن، بەڵام لێخۆشبوون دەتوانێت ئەو ڕق و ئازارانە کەمبکاتەوە و یارمەتیدەربێت بۆ ئازاد بوونت لەدەستی ئەو کەسەی کەزیانی پێ گەیاندوویت، لێخۆشبوون تەنانەت دەتوانێت ببێتە هۆی هەستکردن بە تێگەیشتن و هاوسۆزی و بەزەیی بۆ ئەوەی کە ئازارت دەدات، لێبوردەیی مانای لەبیرکردن یان دەرخستنی زیانەکان نییە کە بەرامبەرت ئەنجامدراوە یاخود پێكهاتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئازاری داویت، لێبوردەیی جۆرێک لە ئاشتی دەهێنێت کە یارمەتیت دەدات لە ژیان بەردەوام بیت.

سوودەکانی لێبوردەیی

وازلێهینانی ڕق و کینە دەتوانێت ڕێگە بۆ باشترکردنی تەندروستی و ئارامی مێشک بکاتەوە، لێبوردەیی دەتوانێت ببێتە هۆی:

  • باشترکردنی پەیوەندییەکان
  • باشترکردنی تەندروستی دەروونی
  • کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ و فشار و دوژمنایەتی
  • نزمبوونەوەی پەستانی خوێن
  • کەمبوونەوەی نیشانەکانی خەمۆکی
  • دەبێتە هۆی هەبوونی سیستەمێکی بەرگری بەهێزتر
  • باشترکردنی تەندروستی دڵ
  • باشترکردنی خۆبەڕێوەبەری

بۆچی ڕق و کینە لە دڵهەڵگرتن زۆر ئاسانە؟

ئازاردان لەلایەن کەسێکەوە، بەتایبەتی کەسێک کە خۆشت دەوێت و متمانەت پێیەتی، دەتوانێت ببێتە هۆی تووڕەیی، خەم و شڵەژان، ئەگەر لە ڕووداو یان بارودۆخێکی ئازاربەخشدا بژیت، ئەوا دڵت پڕدەبێت لە ڕق و کینە و هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕق و کینەکە ڕەگی دوژمنایەیی دابکوتێت، ئەگەر ڕێگە بە هەستە نەرێنییەکان بدەیت قەرەباڵغی بۆ هەستە ئەرێنییەکان پەیدابکەن، ئەوا تۆ کاتێک خۆت دەدۆزیتەوە کە بەهۆی بیرکردنەوە نەرێنییەکانەوە لەناو نادادپەروەری و ڕق و کینەدا نووقم بویت، هەندێک کەس بە شێوەیەکی سروشتی زۆر بەخشندەترن لە کەسانی تر، بەڵام تەنانەت ئەگەر تۆ هەڵگری کینەش بیت، نزیکبوونەوەت لە کاسانی لێبووردە دەتوانێت فێری  لێبووردەیت بکات.

کاریگەرییەکانی هەڵگرتنی ڕق و کینە

تووڕەیی و تاڵی دەهێنیتە ناو هەموو پەیوەندی و ئەزموونێکی نوێوە، ئەوەندە بە هەڵەدا دەچیت کە ناتوانیت چێژ لە ئێستا وەربگریت ئەمانەش واتلێدەکەن نیگەران و پەژارە بیت و هەست بکەیت کە ژیانت بێ مانا و بێ مەبەستە، یان ئەوەی کە لەگەڵ باوەڕە ڕۆحیەکانتدا نامۆیت هەیە، لەدەستدانی بەها و دەوڵەمەندکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تردا.

گەیشتن بە دۆخی لێبوردەیی

لێبوردەیی پابەندبوونە بە پڕۆسەیەکی تایبەت بە گۆڕان، بۆ ئەوەی لە ئازارەوە بگوێزیتەوە بۆ لێبوردەیی، لەوانەیە:

- بەهای لێبوردەیی بناسیت کە چۆن دەتوانێت ژیانت باشتر بکات.
- دەستنیشانکردنی ئەوەی کە چی پێویستی بە چاکبوونەوە هەیە و کێ پێویستی بە لێبوردەیی هەیە و بۆچی.
- ڕەچاوکردنی چوونە ناو گروپی پشتگیری یان بینینی ڕاوێژکارێک.
- دان بە هەست و سۆزەکانتدا بنێ سەبارەت بەو زیانانەی کە بەرامبەرت کراوە و چۆن کاریگەریان لەسەر هەڵسوکەوتت  هەیە و کار بۆ ئازادکردنیان بکە.
- بەرامبەر بە کەسێک لێبوردەبە کە خراپەی بەرامبەر کردوویت.
- دووربکەوەرەوە لەوەی کە خۆت وەک قوربانییەک نیشانبدەیت.
- کاتێک تۆ واز لە ڕق و کین دەهێنیت، چیتر پێناسەی ژیانت ناکەیت بەوەی کە چۆن ئازارت دراوە، تۆ تەنانەت لەوانەیە بەزەیی و تێگەیشتنیش بدۆزیتەوە.

چی بکەین بۆ ئەوەی ئەگەر لێبوردەبین؟

لێخۆشبوون دەکرێت ئاڵنگاری بێت، بە تایبەتی ئەگەر ئەو کەسەی ئازارت دەدات دان بە هەڵەکەیدا نەنێت ئەگەر زانیت گیرت خواردووە:

- ڕاهێنانی هاوسۆزی ئەنجامبدە هەوڵ بدە دۆخەکە لە ڕوانگەی کەسێکی ترەوە ببینیت.
- لە خۆت بپرسە بۆچی ئەو بەو شێوەیە هەڵسوکەوت دەکات، لەوانەیە تۆش کاردانەوەیەکی هاوشێوەت هەبووایە ئەگەر ڕووبەڕووی هەمان بارودۆخ ببیتەوە.
- بیر لە ئەو کاتانە بکەرەوە کە تۆ ئازاری ئەوانی ترت داوە و ئەوانیش لێت خۆش بوون.
- لە پەڕەیەکدا شتەکان بنووسە، نوێژ بکە یان بیرکردنەوەیەکی ڕێپێدەر بەکاربێنە، یان قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە دەزانیت ژیر و میهرەبانە، وەک سەرکردەیەکی ڕۆحی، دابینکەری تەندروستی دەروونی، یان خۆشەویستێکی بێلایەن یان هاوڕێ.
- ئاگاداربە کە لێبوردەیی پرۆسەیەکە و تەنانەت ئازارە بچووکەکانیش لەوانەیە پێویستی بە دووبارەکردنەوە و دووبارە لێبوردن هەبێت.

ئایا لێبوردەیی ئاشتەوایی لەگەڵ خۆی دەهێنێت؟

ئەگەر ئەو ڕووداوە ئازاربەخشە کەسێک بگرێتەوە کە پەیوەندی لەگەڵ تۆدا بەهایەکی تری هەبێت، لێخۆشبوون دەتوانێت ببێتە هۆی ئاشتەوایی، هەروەها ئەوە هەموو بارودۆخەکە نییه، ئاشتبوونەوە لەوانەیە مەحاڵ بێت ئەگەر تاوانبارەکە مردبێت یان نەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ تۆ ببەستێت، لە حاڵەتەکانی تر، ئاشتەوایی لەوانەیە گونجاو نەبێت، بەڵام هێشتا، لێخۆشبوون ئەگەری هەیە تەنانەت ئەگەر ئاشتەواییش نەبێت.

ئەگەر ئەو کەسەی کە لێیخۆشدەبین نەگۆڕدرێت

بەدەستهێنانی کەسێکی تر بۆ گۆڕینی کردار و ڕەفتار یان وشەکانی ئامانجی لێبوردەیی نییە، زیاتر بیر لە لێخۆشبوون بکەرەوە کە چۆن دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت، بە هێنانی ئارامی و شادی و چاکبوونەوەی سۆزداری و ڕۆحی، لێخۆشبوون دەتوانێت ئەو دەسەڵاتەی ئەوی تر کە لە ژیانی تۆدا بەردەوام هەیەتی لە دەستی بدات.

چۆن داوای لێبوردن بکەین؟

یەکەم هەنگاو ئەوەیە کە بە ڕاستگۆیی هەڵسەنگاندن بۆ خۆت بکەیت و دان بەو هەڵانەی کە کردووتە بنێیت کە چۆن کاریگەریان لەسەر ئەوانی تر هەیە، دوور بکەوەرەوە لە دادگایی کردنی خۆت زۆر بە توندی، ئەگەر بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەیت بۆ شتێک کە وتووتە یان کردووتە، ڕەچاوی دانپێدانانەکە بکە بۆ ئەو کەسانەی کە زیانت پێ گەیاندوون، باسی خەم و پەژارەو  دڵسۆزیتان بکەن، داوای لێخۆشبوون بکەن، بێ ئەوەی بیانوو بهێننەوە، لەبیرت بێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ناتوانیت کەسێک ناچار بکەیت کە لێت خۆش بێت، ئەوانی تر پێویستیان بە کاتە تاکوو لێتخۆشبن، هەرچییەک بێت، پابەند بن بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر بە بەزەیی و هاوسۆزی و ڕێزەوە.


سەرچاوەکان



17337 بینین