پشتیوان سادق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-21-17:02:00 - کۆدی بابەت: 7236
پشتیوان سادق

ناوه‌ڕۆك

پشتیوان صادق کێیە؟

پشتیوان سادق عەبدوڵڵا، یەکێکە لە کەسایەتییە حیزبی و حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان و لە یەک کات وەزیری پەروەردە و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی (بە وەکالەت) کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

ژیان

پشتیوان سادق لە ساڵی ١٩٦٩ لە هەولێر لەدایکبووە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ٢٠١٣ بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسای گشتی بەدەستھێناوە، پێشتریش هەردوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسای گشتی بەدەستهێنابوو. ئەو ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە. ھەروەھا مامۆستای کۆلێژی یاسا و ڕامیاری بووە لە زانکۆی سەڵاحەددین. ماوەیەک بەرپرسی لقی دووی پارتی بووە و ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆکی فەخری ڕێکخراوی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری یاساییە.

 

 


سەرچاوەکان



661 بینین