منداڵ خستنە پێکەنین

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2021-12-21-15:15:00 - کۆدی بابەت: 7334
منداڵ خستنە پێکەنین

ناوه‌ڕۆك

چۆن منداڵ بخەینە پێکەنین؟

منداڵ خستنە پێکەنین یەکێکە لە کارە چێژبەخش و سەرگەرمییەکانی دایک و باوک، هەروەها بیستنی دەنگی پێکەنینی منداڵیش یەکێکە له خۆشترین ساتەکانی ژیانی هەر کەسێک، زۆرێک لە دایکان و باوکان هەمیشە له هەوڵی ئەوەدان کە بە ئەنجامدانی هەندێک کار ببنە هۆی پێکەنینی منداڵەکەیان و لەگەڵیدا دڵخۆشبن، بۆ ئەوەی کە بتوانن پێکەنینی منداڵەکەتان ببینن و چێژی لێ وەربگرن پێویست ناکات چاوەڕێی ڕوودانی شتێکی تایبەتبن تا ببێتە هۆی پێکەنینی، بەڵکوو دەتوانن بە ئەنجامدانی هەندێک کار خۆتان حاڵێکی باش بۆ منداڵەکەتان دەستەبەر بکەن و هانی بدەن بۆ پێکەنین، هیچ شتێک ئارامبەخش تر و جوانتر نییە لە پێکەنینی منداڵێک لە دونیادا.

ڕێگاکانی منداڵ خستنە پێکەنین

  • فووکردن بە سکی منداڵدا: یەکێک له باشترین ڕێگاکان بۆ خستنە پێکەنینی منداڵ فووکردنە بە سکیاندا، ئەم کارە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەندێ دەنگی سەیرو سەمەرە کە زۆر هاندەرە بۆ پێکەنینی منداڵ و خێرا دەیخاتە پێکەنین.
  • ختولکەدانی منداڵ: ختولکە ڕێگایەکە نەک تەنها بۆ گەورەکان بەڵکوو منداڵانیش دەخاتە پێکەنین، کاتێ ختولکەی منداڵ دەدەن خۆشتان بە دەنگەوە پێبکەنن و خۆشی وەربگرن، ئەوەش زیاتر هانی منداڵەکە دەدات پێبکەنێت.
  • شێوە و جوڵەی سەیر و پێکەنیناوی دروست بکەن: ئەتوانن زمان دەربێنن و دەنگی سەیر دروست بکەن یان چاو خێل کردن، منداڵ بە گۆڕانی شێوەتان دەزانێت و دەیخاتە پێکەنین.
  • منداڵی تر بەکاربهێنن: هەمیشە کاتێک منداڵان پێکەوە کۆدەبنەوە هۆکاری زیاتریان هەیە بۆ پێکەنین و زیاتر یەکتری دەخەنە پێکەنین.
  • لەگەڵ منداڵەکە یاری بکەن
  • دەنگی سەیرو سەمەرە دروست بکەن
  • سەیرکردنی یاری ئاژەڵان یان دەرکردنی دەنگیان: منداڵان زۆر حەزیان لە ئاژەڵەکانە و حەز دەکەن شتیان لەسەر بزانن، کاتێک سەیری جوڵە و یارییەکانی ئاژەڵێک دەکەن سەرنجڕاکێشە بۆیان و ڕەنگە بیانخاتە پێکەنین و خۆشحاڵ ببێت.
  • خۆتان پێبکەنن: وەک دەزانین پێکەنین خۆی هۆکارێکە بۆ پێکەنین، بۆیە ئەگەر خۆتان بەرامبەر منداڵەکانتان پێبکەنن دڵنیابن ئەوانیش وەک ئێوە پێدەکەنن و دڵخۆش دەبن.
  • یاریکردن بە سێبەرەکان
  • گۆرانی شاد بڵێن: بێگومان کاتێک منداڵ لە ژینگەیەکی شاددا بێت هەستێکی باشتری هەیە، بۆیە وتنی گۆرانییەکی شاد و خۆش بۆیان خەندە دەهێنێتە سەر لێوەکانیان.
  • بۆ سەرەوە هەڵدانی منداڵ و گرتنەوەی: بۆ زۆرێک لە منداڵان ئەم کارە وەکوو یارییەک وایە چێژێکی زۆری هەیە و دڵخۆشیان دەکات یان فڕاندنی منداڵ لەسەر دەستەکان، واتە منداڵ وەکوو فڕۆکە بێت و هەست بە فڕین بکات.
  • وا پشیاندانی گاز گرتن لە شوێنێکی: کاتێک لەگەڵ منداڵ یاری دەکەیت و بەرەو ڕووی دەڕۆی تا وانیشان بدەیت دەتەوێت بە گاز بیخۆیت، ئەمەش هۆکارێکە بۆ خستنە پێکەنینی منداڵ.

کاریگەری پێکەنینی منداڵ لەسەر گەشەی جەستەییان:

  1. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری منداڵان.
  2. کەمکردنەوەی سترێس.
  3. بەهێزکردنی ئەندامەکان.
  4. وەرزشکردن، یەک خولەک پێکەنین بەرامبەرە به دە خولەک وەرزشکردن لەسەر ئامێری ڕۆشتن.
  5. وەکوو مەساجێک وایە بۆ ئەندامەکانی سک.
  6. زیادبوونی وزەی جەستە.


سەرچاوەکان



792 بینین