ئەو قسانەی نابێت بە هاوکارەکەتی بڵێیت

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2021-12-25-13:00:00 - کۆدی بابەت: 7381
ئەو قسانەی نابێت بە هاوکارەکەتی بڵێیت

ناوه‌ڕۆك

هەرگیز ئەمانە بە هاوکارەکەت مەڵێ

پەیداکردنی هاوڕێ لە شوێنی کاردا زۆر گرنگە، بەڵام بەدەستهێنانی متمانە و متمانەکردن پێیان کاتێکی زۆری پێویستە، هەندێک کات لە ئەنجامی تووڕەبوون و لەدەستدانی کۆنترۆڵ، زیاد لە پێویست متمانە بە هاوکارەکان دەکرێت و هەموو نهێنییەک دەدرکێنرێت، کاتێکیش لە هەڵەکە تێدەگەن درەنگ بووە، لێرەدا ئاماژە بە دە خاڵ دەکەین ئەگەر بۆتان گرنگە کاتی کارکردنتان بە باشترین شێوە تێپەڕێنن و تووشی کێشە نەبن لە شوێنی کارەکەتان پەیڕەوی بکەن:

  1. دووربکەوە لە وتنی پێم وایە: هەرگیز ڕستەی 'پێم وایە' بەکارمەهێنە مەگەر زۆر دڵنیا بیت، وتنی 'پێم وایە' دەتوانێت کاریگەر بکاتە سەر متمانەی پێگەکەت لە شوێنی کارەکەت و بێ متمانەت بکات، هەروا دەتوانێت وەکوو کەسێکی ڕاڕا نیشانت بدات لە ژیاندا.
  2. بە وتنی "ئێوە هەمووتان" سەرزەنشتی کەس مەکە: کاتێک ڕستەکەت بە 'ئێوە هەمووتان' دەست پێدەکەیت و هەموو کارەکان دەخەیتە ئەستۆی هاوکارەکانت، ڕەنگە بۆ ماوەیەک هاوکارەکانت ڕێگە بدەن ئاوابێت، بەڵام ئەم ڕەفتارە کەلێنێکی گەورە لەنێوان تۆ و ئەوان دروستدەکات.
  3. دەربارەی فڵان شتە، هیچت بیستووە؟: بڵاوکردنەوەی دەنگۆ لە شوێنێ کاردا یەکێکە لە خراپترین کارەکان کە دەکرێت لە کاردا ئەنجامی بدەیت، "هەواڵت هەیە کە..؟ یان بیستووتە کە...؟" هەندێ پرسیار هەن کە دەبێت دووربیت لە کردنیان.
  4. وشەی ڕاستگۆیانە بەکارمەهێنە: زیادکردنی وشەی ڕاستگۆیانە یان ئەوەی کە تۆ بەڕاستتە و ڕاستگۆی بۆ قسەکانت، لەڕاستیدا دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی هاوکارەکەت گومانت لێبکات ئەگەر بەراستی ڕاستگۆ بیت پێویست بە وتنی ناکات.
  5. هەرگیز داوای پارە لە هاوکارەکەت مەکە: ڕەنگە لە شوێنی کاردا باشترین هاوڕێ بن بەڵام وابەستەبوونی ئابووری پێیانەوە دەکرێت بارودۆخی نێوانتان تێکبدات.
  6. مووچەکەت چەنێکە؟: هەرگیز بە هاوکارەکەت مەڵێ چەنێک مووچە وەردەگریت، چونکە هەڵوێستێکی جوان نییە و پەیوەندی بە تۆوە نییە.
  7. هەرگیز هاوکارەکەت بە کەم مەزانە: "هەرگیز بڕوانەکەم شتێکی وات بەدەست هێنابێت!" ئەم ڕستەیە ئەوە نیشان دەدات کە تۆ هاوکارەکەت بە کەم زانیوە و پیشانی دەدات کە هیچ متمانەت پێی نییە.
  8. هەرگیز خۆت بانگهێشت مەکە: وتنی "ئایا منیش بانگهێشت کراوم؟" هاوکارەکەت ناچار و دەستەپاچە دەکات، ئەگەر بیانەتەوێت بانگەهێشتت بکەن خۆیان دەیکەن، جگە لەمە خۆت دەستپێشخەری بۆ ئەوە مەکە.
  9. "ئەو بیرۆکەکەی منی وت" نا لێهاتوویی تۆ نیشان دەدات: وتنی ئەوەی کە یەکێک لە هاوکارەکانت بیرۆکەی تۆی بردووە بێ توانایی و دەستەوسانی خۆت نیشان دەدات، ئەگەر ئەوان لە تۆ سەرکەوتووترن و کاریان کردووە، کاتی ئەوەیە کە تۆش باشتر کار بکەیت و هەوڵبدەیت نەک کەسێکی تر تۆمەتبار بکەیت.
  10. پرسیاری کاتی خانەنشینی کەس مەکە: ئەگەر پرسیاری کاتی خانەنشینی کەسێک بکەیت ئەوە نیشان دەدەیت کە تۆ چاوەڕێی ڕوودانی ئەوەیت، ئەم پرسیارە هاوکارەکەت بێتاقەت دەکات.


سەرچاوەکان



506 بینین