تشرینی دووەم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-05-04:48:00 - کۆدی بابەت: 7758
تشرینی دووەم

ناوه‌ڕۆك

مانگی یازدە

مانگی یازدە یان تشرینی دووەم، یان نۆڤەمبەر (بە ئینگلیزی: November، بە عەرەبی: تشرين الثاني، نوفمبر). مانگی یازدەیەمی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣٠ ڕۆژ پێکدێت. پێشووتر لە ڕۆژژمێری کۆنی ڕۆمانی لە ٧٥٠ ساڵ پێش زایین و پێش زیادکردنی کانوونی دووەم و شوبات بۆ ڕۆژژمێرەکە، مانگی تشرینی دووەم نۆیەم مانگی ڕۆژژمێرەکە بوو و هەر بەو بۆنەیەوە بە ناوی لاتینی (Novem) ناسراوە بە واتای نۆیەم. 

نۆڤەمبەر یەکێکە لە مانگەکانی پاییز و کەشێکی ساردی هەیە. لە نیوەگۆی باشووری زەویش لەگەڵ مانگی ئایار بەرانبەرە.

نیشانەکانی

  • بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە بریتییە لە بەردی تۆپاز، گوڵی لەدایکبووانی مانگەکەش بریتییە لە گوڵەزێڕینە یان گوڵەداودی.
  • ئەم مانگە هەریەک لە بورجەکانی دووپشک و کەوان لەخۆی دەگرێت.

بۆنە و یادەکان

  • دووی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی پارێزبەندی لەسەر تاوانکارانی دژی ڕۆژنامەنووسان
  • شەشی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی ڕاگرتنی بەکارهێنانی ژینگە لە جەنگ و ململانێی چەکداری
  • ١٢ـی  تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی هەوکردنی سی
  • ١٤ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی نەخۆشی شەکرە
  • ١٧ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی قوتابیان
  • ١٩ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی ئاودەست
  • ٢٠ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی بەپیشەسازیکردن
  • ٢١ـی تشرینی دووەم: ڕۆژی جیهانیی تەلەڤزیۆن


سەرچاوەکان



1233 بینین