زمانی چینی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-30-03:46:00 - کۆدی بابەت: 8084
زمانی چینی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زمانی چینی (بە چینی: 汉语 "بە هانیۆ دەخوێنرێتەوە واتە زمانی هان"، بە عەرەبی: اللغة الصينية، بە ئینگلیزی: Chinese) یەکێکە لە خێزانی زمانەکانی چینی تبتی. زۆرینەی گەلی هان و کەمینەکانی چین بەم زمانە قسە دەکەن کە ژمارەیان نزیکەی ١,٢ ملیار کەس دەبێت. ئەم زمانە چەندین شێوەزاری تایبەتی هەیە کە ژمارەیان لە ٧ بۆ ١٣ جۆرە و مانداریان زۆرترین ئاخێوەری هەیە کە زیاتر لە ٩٨٠ کەسن. لەدوای ئەو (وو) دێت بە ٨٠ ملیۆن ئاخێوەر و دواتر (مین) بە ٧٠ ملیۆن. زۆرێک لەم شێوەزارانە نزیک نین لەیەکترییەوە.

چینی کولتووری یان نەریتی، جۆرێکی نەریتییە لە زمانی چینی لەسەر بنەمای زمانی پەکین و شێوەزاری ماندارین، زمانی فەرمی چین و تایوانە و یەکێکە لە چوار زمانی فەرمی لە سەنگاپوورە و یەکێکە لە شەش زمانی فەرمییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان. یەکەم تۆماری نووسینی چینی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی چانگ کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥٠ پ.ز. شێوازی زارەکی چینی کۆن وەک هۆنراوە ڕێکخراوە. لە ماوەی خانەدانەکانی باکوور و باشووردا، چینیی ناوەندی گۆڕانکاری دەنگی زۆری بەسەرهاتووە و دوای دابەشبوونی جوگرافی و سیاسی درێژ چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات. چینی نەریتی لە ساڵانی ١٩٣٠ـەوە پشتی پێ بەستراوە و ئێستا زمانی فەرمی هەردوو کۆماری گەلی چین و تایوانە.

مێژوو

یەکەم تۆماری نووسینی چینی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی چانگ کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥٠ پ.ز و بەوەش مێژووی زمانی چینی زیاتر لە ٣٠٠٠ ساڵە. زاناکان هەوڵیان داوە زانستی دەنگەکان لە چینی کۆندا بە بەراوردکردنی جۆرەکانی دواتری چینی بەپێی دەنگەکان بونیاتبنێنەوە و پیتەکانی ڕێک بخەنەوە. هەرچەندە زۆربەی وردەکارییە باشەکان ڕوون نین، بەڵام زۆربەی زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە چینییە کۆنەکان جیاوازن لە چینیی ناوەندی.

لە ڕووی مێژووییەوە زمانی چینی لە ڕێگەی چەند شێوەیەکی جۆراوجۆرەوە بۆ دراوسێکانی بڵاوبووەتەوە. ڤێتنامی باکوور لەلایەن ئیمپراتۆریەتی هانەوە  لە ١١١ پێش زایین یەکخراوە و ئەوەش دەستپێکی دەسەڵات و بڵاوبوونەوەی چینی بووە و ماوەی هەزار ساڵی خایاندووە. بودیزمی چینی لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە نێوان سەدەی دووەم و پێنجەمی زایینیدا بڵاوبووەوە کە کتێبی ئایینی و نووسینەکان بە زمانی ئەدەبی چینی نووسرابوون. دواتر هەریەک لە کۆریا و ڤێتنام و ژاپۆن زمانی چینییان وەک زمانی بەڕێوبەرایەتی و خوێندنگەکان دانا و تاوەکوو سەدەی نۆزدەیەم لە کۆریا و لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم لە ڤێتنام بەردەوام بوو.

هەریەک لە ژاپۆنی و ڤێتنامی و کۆرییش چەندین وشەیان لە زمانی چینییەوە وەرگرت و دواتر نووسینەکانیان گۆڕی بە ئەلفبێی تایبەت بە خۆیان. زۆر وشەی جیهانییش هەن لە زمانی چینییەوە وەرگیراون، وەک: "تی" بە واتای چا.

شێوەزارەکان

ناوخۆی چین بۆ حەوت شێوەزار دابەش دەکرێت:

  • ماندارین: زمانی چینیی ستاندارد، پەکینزی، سیشوانی و زمانی دۆنگانی ناوەڕاستی ئاسیا لەخۆی دەگرێت. ئەم شێوەزارە بە ستانداردی چینی دادەنرێت و لە دامودەزگاکانی دەوڵەت بەکار دەبرێت و داوا کراوە کە خەڵکی بۆ تێگەیشتنی باشتر لە یەکتری بەم شێوەزارە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکانی تر قسە بکەن.
  • وو
  • گان یان کان
  • سیانگ
  • مین
  • هاککا
  • یوو

ئینسایکلۆپیدیای لی ڕۆنگیش سێ گرووپی تری بۆ زیاد کردووە کە بریتیین لە:

  • جین
  • هویژو
  • پینگهوا

پیتەکان

پیتی چینی پیتی ئینگلیزی
A
B
西 C
D
E
艾弗 F
G
艾尺 H
I
J
K
艾勒 L
艾马 M
艾娜 N
O
P
吉吾 Q
艾儿 R
艾丝 S
T
伊吾 U
V
豆贝尔维 W
艾克斯 X
吾艾 Y
贼德 Z
 

هەندێک وشە و ڕستەی گرنگ بۆ پەیوەندیکردن

سڵاو نی هاو
你好
سوپاس شی شی (شیێ شیێ)
谢谢
شایەنی نییە بو کوھ چی
不客气
بەیانی باش (ژۆو) یان (زاو شۆنگ هاو)
早上
شەو شاد وا نان
晚安
من ناوم .. ـە وۆ دێ مینگزی شی
我的名字是
ناوی هاوڕێکەم ..ـە وۆ پێنگیۆ دێ مینگزی شی
我朋友的名字是

 


سەرچاوەکان



1681 بینین