ناوهڕۆك
تەلار
شاعیر: کامەران موکری
بەرهەم: ئاوات و ڕەنج
هۆنراوە: تەلار
من ئاواتێکم هەبوو زوو
وەک خەوی خۆش لە دەستم چوو
یارێکم هەبوو، وەک باڵدار
فڕی بۆ ناو کۆشک و تەلار
مەل بۆم گریا نەگریام خۆم
سەرم نەنایە سەر ئەژنۆم
ئەی گوڵی گەشاوەی بەهار
با تۆ ماچ کەم لەجیاتی یار
سەرچاوەکان
406 بینین