جان دۆست

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-08-16:50:00 - کۆدی بابەت: 8168
جان دۆست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جان دۆست یان ژان دۆست (بە ئینگلیزی: Jan Dost)، شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی کوردە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە کۆبانێ لەدایکبووە، لە زانکۆی حەلەب بەشی بایۆلۆجی تەواو کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە لە ئەڵمانیا دەژی، سەرەتا بە نووسینی شیعر دەست بە کاربوو، یەکەمین دیوانی بە ناوی (قەڵای دمدم) لە ساڵی ١٩٩١ لە ئەڵمانیا بڵاوکردەوە، پاشان لە هەمان ساڵدا لە ئەستەمبووڵیش بڵاویکردەوە، هەروەها (دیوانی جان)ی لە دوبەی و ئەستەنبووڵ چاپکردووە، چەندین کتێبی لە کوردییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە، وەک مەم و زینی ئەحمەدی خانی کە ناوی ناوە (الدر الثمین فی شرح مم و زین)، بە چوار چاپ لە دیمەشق، بەیروت و دهۆک بڵاوبۆتەوە، پاشان کتێبی (عادات و ڕسووماتنامەی ئەکرادییە)ی مەلا مەحمووی بایەزیدی و ڕۆمانی (میرنامە) و ڕۆمانی (لابیرەنتا جنان - متاهە الجن)ی حەسەن مەتی بۆ پڕۆژەی ئەلکەلیمە کردوونەتە عەرەبی و لە ئەبوزەبی چاپکراون، ئەمانە و جگە لە وەرگێڕانی ڕۆمانی (مژاباد) و (مارتینی بەختەوەر) بۆ زمانی عەرەبی، پاشان نووسینی دوو ڕۆمان بە زمانی عەرەبی بە ناوی (دم علی المئذنە) و (عشیق المترجم)، هەروەها کۆمەڵێک شیعری سەییاب و هەردوو ڕۆمانی (مهاباد بەر بەئۆڵەمپیادا خودێ) و (پەڕ)ی سەلیم بەرەکاتی کردوونەتە کوردی، پاشان کتێبی (الحدیقە الناصریە)ی لە فارسییەوە کردووە بە عەرەبی و (قاموس بدائع اللغە)ی لە فارسییەوە کردووە بە کوردی.

ڕۆمانەکانی

جان دۆست ١٠ ڕۆمانی نووسیوە کە ئەمانەن:

  • (مژاباد) ٢٠٠٤
  • (سێ هەنگاڤ و سێدارەک) ٢٠٠٧
  • (میرنامە) ٢٠٠٩
  • (مارتینێ بەختەوەر) ٢٠١٢
  • (عشیق المترجم) ٢٠١٤
  • (دم علی المئذنە) ٢٠١٤
  • (نواقیس روما) ٢٠١٦
  • (کۆبانی) ٢٠١٧
  • (باص أخضر) ٢٠١٨
  • (ممر امن) ٢٠١٩


سەرچاوەکان



444 بینین