لە پێناوی چاوەکانیا - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-16-22:22:00 - کۆدی بابەت: 8276
لە پێناوی چاوەکانیا - کامەران موکری

ناوه‌ڕۆك

لە پێناوی چاوەکانیا

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: ئاوات و ڕەنج

هۆنراوە: لە پێناوی چاوەکانیا

دوای تەزووی سەرما قاچی گەست
دوژمن هەر دوو مەچەکی بەست

ئاوڕی دایەوە.. چیا
شەپۆل ئەدا، وەکوو دەریا

کوڵم و چاوی گەش ئەباری
بۆ ناو خاکی کوردەواری

جێی هێشتبوو چیا و نزار
گەڕابۆوە بۆ لای نازدار

بۆ سلێمانیی ئاگرین
بۆ لای کچۆڵەی نازەنین

بەڵام چاوی جوان و گەردن
بووبوون بە خۆراکی مردن

پەنجەی نەگەیشت بە گوڵی
ڕووی گەشی نازداری دڵی

ئەڵقەی پەتی بۆ گرێ دەن
درەنگە خێرا هەڵی خەن

لەپێناوی چاوەکانیا
ئەو بەسزمانە ئەژیا

لەپێناوی ئەوانا مرد
لاشەکەی بوو بە خۆڵی ورد


سەرچاوەکان



174 بینین