ئێف ٢٢ ڕاپتۆر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-20-13:53:00 - کۆدی بابەت: 8333
ئێف ٢٢ ڕاپتۆر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لۆکهید مارتن ئێف-22 ڕاپتۆر (بە ئینگلیزی: F-22 Raptor، بە عەرەبی: لوكهيد مارتن إف/إيه-22 رابتور) فڕۆکەیەکی شەڕکەری سەرووئاسمانیی شاراوەی تاک کوشنە. خاوەنی دوو بزوێنەرە و لە یەکەمین فڕۆکەکانی نەوەی پێنجەمە و دروستکراوی کۆمپانیای لۆکهید مارتنی ئەمریکییە و بەتایبەت بۆ هێزە ئاسمانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروست کراوە. لە سەرەتادا بۆ ڕووبەرووبونەوەی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە کاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەتدا داڕێژراوە. لەگەڵ کەوتنی دیواری بەرلین، ڕۆڵی جەنگاوەرە ئاسمانییەکە فراوان بوو بۆ لەخۆگرتنی توانای فرەئەرکی، وەک ئەرکی لێدانی ورد بۆ ئامانجی زەمینی.

تایبەتمەندییەکان

لۆکهید مارتن ئێف-22 ڕاپتۆر فڕۆکەیەکی جەنگییە کە توانای مانۆڕی هەوایی زۆر بەرزە و لە سەروو فڕۆکەکانی تری نەوەی پێنجمەوەی و تەکنەلۆجیای شاردنەوە بەکاردێنێت. سەرەتا تەنیا وەک فڕۆکەیەکی شەڕکەری سەرووئاسمانی دروست کرا، بەڵام چەندین تایبەتمەندی وەک شەڕی زەمینی و جەنگی ئەلیکترۆنی بۆ زیاد کرا. کۆمپانیای فڕۆکەسازی لۆکهید مارتن بەڵێندەری سەرەکی پڕۆژەکەیە و بەرپرسە لە زۆربەی پێکهاتەکانی فڕۆکەکە و چەک و ڕێکخستنەکانی کۆتاییی. (کۆمپانیای بۆینگ بۆ بەرگری و بۆشایی و ئاسایش) وەک هاوبەش ئەرکی باڵەکان، جەستەی فڕۆکەکە لە پشتەوە، کارە ئەلیکترۆنییەکانی فڕۆکەکە و سیستمی ڕاهێنان لەخۆی دەگرێت. مۆدێلی ئێف-22ئەی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2005دا بە فەرمی هاتە ناو خزمەتەوە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا. سەرەڕای ماوەی گەشەسەندنی درێژ و گرانی نرخەکەی، ویلایەتە یەکگرتووەکان ئێف-22 بە پێکهاتەیەکی گرنگی تاکتیکیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەزانێت و بە فڕۆکەیەک دانراوە کە هیچ فڕۆکەیەکی تر نەگاتە ئاستی. لۆکهید مارتن دەڵێت تێکەڵکردنی پێکهاتەی شاردنەوە و خێرایی و مانۆڕ لەگەڵ توانای جەنگی هەوا بۆ سەر زەوی و و هەوا بۆ هەوا دەیکاتە باشترین فڕۆکەی ئەمڕۆی جیهان. لە نیسانی 2009دا تەنیا 187 فڕۆکە بەرهەم هێنران و کۆنگرێسیش ڕەتی کردەوە کە هیچ پارەیەکی تر بۆ کڕینی ئەو جۆرە فڕۆکەیە دروست بکرێت و بەوەش لەو بڕە دروستکراوەدا دروستکردنی فڕۆکەکە ڕاوەستێنرا.

تێچووی زۆری فڕۆکەکان و ئاشکرانەبوونی بەرهەمەکانی وڵاتی تر بە تایبەت چین و ڕووسیا، و زیادکردنی سزا لەسەر هەناردەکردنی فڕۆکەی ئەمریکی و زۆرێک هۆکاری ئابووریی تر بوونە هۆی دروستکردنی فڕۆکەیەکی تر بەناوی (ئێف 35) کە بە لەبەرگیراوەیەکی هەرزانتری فڕۆکەی ئێف-22 دادەنرێت و دەتوانرێت بە وڵاتانی تریش بفرۆشرێت.

لایەنە باشەکان

  • فڕینی ماوە درێژ
  • خێراییی زۆر و خۆشاردنەوە لە ڕادارەکان
  • تەکنەلۆجیای زۆر پێشکەوتوو
  • بەردەوامبوون لە فڕینی سەرووی دیواری دەنگ بەبێ ئەوەی پێویست بکات ئامێرەکانی فڕینی دووەم بەکاربهێنێت (afterburners) یان ئەوەی پێی دەوترێت (supercruise).
  • چاودێری ئاسان - خولی چاککردنەوەی بزوێنەرەکانی (پرات ویتنی ئێف 119) و (بی دەبلیو 100) تەنها پێویستی بە 6 ئامڕازی بەردەستی بازرگانی هەیە.
  • خێراییی زۆر بەرزی چارەسەرکاری فڕۆکەکە دەگاتە 10,3 ملیار بایت لە چرکەیەکدا.

کێشەکان

  • کەموکوڕیەکانی ئەم فڕۆکەیە زیاتر بابەتی تێچوون و کاتە، نەوەک کەموکوڕییە دروستکراوەکان یان تەکنیکیەکان، تێچوو و کەموکوڕییەکان:
  • 44,000 دۆلار بۆ هەر کاتژمێرێکی فڕین
  • 30 کاتژمێر چاودێری بۆ هەر کاتژمێرێکی فڕین
  • کەمبوونەوەی توانای بەرهەمهێنانی لە ڕووی ئابوورییەوە بەهۆی بوونی کۆمەڵیک کێبەرکێکاری هەرزانتر و نزیک لە ئاستی ئەو.
  • هەڵئاوسانی لاشەکە بەهۆی هەڵمژینی ماددە بەرزەکانی شەپۆلی ڕادیۆیی کە دەکەوێتە سەری.
  • ئەگەر 1.7 کاتژمێر بفڕێت و چاککردنەوەی بۆ نەکرێت تێکدەچێت.

تایبەتمەندییە گشتیەکان

دەستە یەک کەس
درێژی 18.92 مەتر
مەودای نێوان دوو باڵ 13,56 مەتر
بەرزی 5,08 مەتر
ڕووبەری باڵ 78,04 مەتری دووجا
ڕووی یاریدەری فڕۆکە (Airfoil) NACA 6 series airfoil
کێش بە بەتاڵی 19,700 کیلۆگرام
کێش بە پڕی 29,410 کیلۆگرام
کۆتا توانای هەڵگرتنی 38,000 کیلۆگرام
بەرزترین خێرایی 2,414 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
ماوەی ڕۆشتن 3,000 کیلۆمەتر
چەکی سەرەکی ڕێژنگێکی 20 میلیمەتری ئێم61ئەی2ـی ڤۆڵکان (480 خول)
چەکەکانی تر چوار بۆمبی سەروو دوو تەن
چەکی ئاسمان بۆ ئاسمان 6 دانە AIM-120 AMRAAM و دوو دانە AIM-9 Sidewinder
چەکی ئاسمان بۆ زەوی
  • هەشت دانە GBU-39 Small Diameter یان دوو دانە  JDAM
  • دوو دانە AIM-120 AMRAAM
  • دوو دانە AIM-9 Sidewinder 
ئێلیکترۆنی فڕینەوانی (Avionic)
  • ڕادارێکی AN/APG-77(V)1 یان AN/APG-77
  • ئاگادارکەرەوەیەکی مووشەکیی AN/AAR-56
  • ئاگادارکەرەوەیەکی ڕاداریی AN/ALR-94
  • پارێزەرێک لە مووشەکی زەمینیی MJU-39/40


سەرچاوەکان



278 بینین