ناحیەی بالیسان

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-01-23:35:00 - کۆدی بابەت: 8465
ناحیەی بالیسان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناحیەی بالیسان (بە ئینگلیزی: Balisan)، دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی و سەر بە پارێزگای ھەولێرە، بالیسان لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن حکوومەتی سلێمانی کراوە بە ناحیە کە پێشتر گوند بووە و لە ئێستادا نزیکەی ١٥ گوند لە دەورووبەری ناحییەکە ھەیە، ھەندێ کەس دەڵێن ناوەکەی لە تورکییەوە وەرگیرابێت وەک دەیگێڕنەوە بالیسان لە (بەیلەسان - بلیسەن)ـی تورکی نزیکە و سەرجەم گوندەکانی تری دەوروبەریش ھەر لە زمانی تورکی نزیکن، بێگومان ئەوەش تەنیا بۆچوونە و سەرچاوەی مێژوویی لەبەردەستدا نییە، بەڵام بە پشتبەستن بە سەرچاوە مێژووییەکان وەک ووتە، وێنە، بەیت و بالۆرە، ناوی شوێنەکان لە بالیساندا جگە لە نەتەوەی کورد پێشوتر جوولەکەش لە گوندەکەدا ژیاون و لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی جوولەکەش لە ساڵی ١٩٤٨، ئەو جوولەکانە بە زۆر ڕووەو ئیسرائیل گواستراونەتەوە و لەوێدا ئاوارەکراون و نەماون.

ئەم گوندە بەر لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی پێکھاتبوو لە ٥٠٠ ماڵ، ھەریەک لە ئەو ماڵانەش لە چەندین خێزان پێکھاتبوون،  واتە کۆی ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٠٠٠ کەس بووە.

جوگرافیا

ناحیەی بالیسان کەوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی قەزای شەقڵاوە و سنووردارە بە ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران و قەزای ڕەواندز لە باکوور و ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای ڕانیە و ناحیەکانی حەریر و باسرمە و ھیران سەر بە قەزای شەقڵاوە و ناحیەی سکتان سەر بە قەزای کۆیە، نزیکەی ٨٨ کیلۆمەتر لە پارێزگای ھەولێر و ٣٦ کیلۆمەتر لە  قەزای شەقڵاوە و ٣٥ کیلۆمەتر لە قەزای ڕانیە و ٢٩ کیلۆمەتر لە ناحیەی خەلیفان و ٢٥ کیلۆمەتر لە ناحیەی بێتواتە - ڕانیە دوورە کە ئەمانە ھاوسێی سنووری ناحیەی بالیسانن.

کیمابارانی بالیسان

لە ئێوارەی ١٦ی نیسانی ١٩٨٧ لەلایەن فڕۆکەکانی رژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا کە زیاتر لە ٢٠٠ ھاوڵاتی شەھید بوون و بە دەیان برینداری لێکەوتەوە.


سەرچاوەکان



587 بینین