کوردیی باشووری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-02-01:16:00 - کۆدی بابەت: 8471
کوردیی باشووری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کوردیی باشووری یان کوردیی خواروو، کەڵهوڕی یان کوردیی خوارگ (بە ئینگلیزی: Southern Kurdish، بە عەرەبی: الكردية الجنوبية) یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە. و لە هەرێمەکانی کرماشان، ئیلام، هەمەدان و لوڕستان قسەی پێدەکرێت. بە هەڵە ئەم زارە ناوی کەڵهوڕی گرتووەتە خۆی، بەڵام کەڵهوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی خوارووە. کوردیی کرماشانی، کوردیی کەڵهوڕی، کوردی مایانی، کوردیی گەڕووسی، کوردیی کولیایی، کوردیی لەکی و کوردیی فەیلی هەموویان کوردیی باشووری یان کوردی خوارین پێکدێنن.

تایبەتمەندییەکان

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زاری کوردیی باشووری، ئێرگەتیڤ نەبوونی بنزاراوەکانی کوردیی باشووریە (لە زمانناسیدا، کرداری ئێرگەتیڤ کردارێکە کە دەتوانی تێپەر یان تێنەپەڕ بێ و بکەرەکەی ئەگەر تێنەپەڕ بێ لەگەڵ بەرکارەکەی ئەگەر تێپەڕ بێ یەکێکە)، ئەمە لە کاتێکدایە کە کوردیی کرنی کە لە بنزاراوەکانی کوردیی باشووری بە ئەژمار دێت، ئێرگەتیڤە. هەروەها تایبەتمەندیی ئێرگەتیڤ لە زۆربەی بنزاراوەکانی کوردیی لەکییش دەبینرێت، بەلام هەندێک لە بنزاراوەکانی کوردیی لەکییش وەکوو بنزاراوەی هەرسینی ئێرگەتیڤ نین. جگە لە ئەمە، بنزاراوەکانی سنجاوی و زەنگنەیی کە زۆر بە کوردیی لەکی نزیکن، ئێرگەتیڤ نین و بەشێک لە کوردیی باشووری بە ئەژمار دێن.

نموونەیەکی نووسین

ئەو چێشتەگ چۊ زانست لە دیرووک توومار کریاێە ڕا و ئەنیشەێ ڕچەشکنەیل فەڵسەفە لە سەدان ساڵ وەرجە زاین بۊیە. فەڵسەفە وەرجە سۆقرات، چاودێر زانستەیل سرووشتی بۊیە و کارێگەو کردار، باوەڕ، دین و ئاین خەڵک نێاشتێیە. وە سەر ئێ بێ باێەخییەوە لە سەرەتاێ دامەزریان کوومەڵگایل شاری و ژیار بەشەری زۊنە، تەنانەت وەرجە وە دی هاتن دینەیل گەورا، بەشەر پەێ وە قۊلی و گرانی خێ (ئەخڵاق ) و فەرهەنگ و ئەدەبیات واوەسە و پەێوەندارێ بردۊد و ئاگا بۊ لە ڕەوڵ گران ئێ فاکتۆرە لە ژیان خوەێ. وەێ جوورە تۊەنیم بۊشیم، پەند پێشەنان وەرجە دەسەبەنی ئەڕا زانستەیل و تەنانەت بۊن فیلسووفەیل، بۊە و ژیاێە. بەشەر خاوەن ژیار تۊەنسێیە خاس و گەن لە یەکەو بکەێد و لە ڕۊ ئەزموون و خاوەنداری لە ئۆستوورە و مەتەڵەیل زۊنە، واتە و دەستەواژەێ ئەخڵاقی بسازێد. وە پاێەێ پەخشانەیل دیرووکی ئەڕا یەکم جار ئەرەستوو دەس کردە کوو کردن واتەێ پێشەنان، گ هۊچ لاپەڕەێگ لە لێ وە دەس کەس نەڕەسیە. ئوو هەرسەی فرە لە فیلسووفەیل و هەڵوەسوانەیل ئەو سەردەمە چۊ: ئەفڵاتۊن، ئاپۆلۆنیووس، ئۆرپیدس و … لە ناو کارهیلێان چۊ بەشێگ لە ئەدەبیات، لەێ واتەیلە بردیانە کار، هۊچکامێان کارێگ تایوەت لەسەر ئێ گەپە نەکردن.

دابەشبوونی جوگرافی

زاری کوردیی باشووری زمانی فەرمی زۆرینەی کوردەکانی پارێزگای کرماشان، ئیلام، ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کوردستان، باکووری پارێزگای لوڕستان کە کوردە لەکەکان تێیدا نیشتەجێن، لەگەڵ ڕۆژاوای هەمەدان. لە عێراق و باشووری کوردستانیش زۆرینەی ئاخێوەرانی دەکەونە پارێزگاکانی دیالە، واست، بەغداد.

  • گەرووسی-کولیایی: ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کوردستان، کرماشان و ڕۆژاوای هەمەدان.
  • کەڵهوڕی: گیەڵان، ئارووناوا، ئەیوان.
  • کرماشانی-قەسڕی: کرماشان و قەسڕی شیرین.
  • زەنگەنەیی-سنجابی: خەزلی
  • مایانی: سەحنە، دینوەر: کەنگاوەر، ئەسەدئاباد.
  • فەیلی: ئیلام، بەدرە، زەڕباتییە، کوردەکانی بەغداد.
  • کەرەندی: شاری کەرەند و گوندی هەریر.
  • لەکی: ئەلشتر، نوورئاباد، هەرسین، دڵفان، کوودەشت، کلاردەشت، قەزوین.
  • عەبدوویی: گوندەکانی عەبدوویی و کەرون لە پارێزگای فارس.
  • گەرمابسەردی: دەماوەند لە پارێزگای تاران.

نووسین و ئەلفبێ

زاری کوردی باشووری بۆ نووسین ئەلفوبێی ئارامی بەکار دێنێ و پیتێکی لە ئەلفوبێی سۆرانی زیاترە کە «ۊ» یە.

کوردیی باشووری کوردیی ناوەندی کوردیی لەکی کوردیی باکووری کوردیی زازاکی کوردیی هەورامی
من من، ئەمن م،ڤژ ئەز، من ئەز، من ئەمن، من
ت تۆ، ئەتۆ، ئەتو تۆ تو، تە ت، تۆ تۆ، ئەتۆ، تو
من/م کەم من/ئەمن ئەکەم/دەکەم م مەکەم(مهەم) ئەز دکم ئەز کەنا ئەمن/من کەروو/مەکەروو
من/م چم من/ئەمن ئەچم/دەچم م مەچم ئەز دچم ئەز شەنا ئەمن، من لوو/مەلوو
فرە زۆر، فرە فرە پڕ، زاف زاف زۆر/فرا
وەت وت ڤت گۆت، *بێت ڤات ڤات/وات
ئیرەنگە، ئیسە ئێستا، هەنووکە ئیسگە ،ئیسە نها، نکا نکا ئیسە
هات- هات- هەت-هات هات- ئامە- ئامە-
هەنا، دەنگ دەنگ، بانگ هەنا، دەنگ دەنگ ڤەنگ دەنگ
کەلێن، گەورا ،قۊ گەورە کەڵنگ گر، گرس، مەزن گرس گەورە
وا با ڤا با ڤا ڤا/وا
واران باران، وەرشت ڤاران، ڤەشت باران ڤاران واران
گەن ، خراو خراپ گەن ، پێس خراب خراب، خراڤ خراب

 


سەرچاوەکان



452 بینین