ئاسۆس هەردی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-05-18:08:00 - کۆدی بابەت: 8510
ئاسۆس هەردی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاسۆس هەردی (بە ئینگلیزی: Asos hardi) ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە. بناغەدانەری ڕۆژنامە سەربەخۆکانی هاوڵاتی و ئاوێنە بووە. ئاسۆس هەردی کوڕی شاعێری کورد ئەحمەد هەردییە. لەساڵی 1963 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی کۆلیجی ئەندازیاری میکانیکە و ساڵی 1987 بووەو بە پێشمەرگە و لە ڕاپەرینەکەی بەهاری ساڵی 1991وە گەڕاوەتەوە بۆ ناوشار و لەوکاتەوە وەکوو کەسێکی سەربەخۆ ماوەتەوە، ناوبراو بێجگە لە نووسینی سەدان وتار لەنێو ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا خاوەنی وەرگێڕانی سی کتێبە کە دوانیان هی نووسەری ناسراو ئیسماعیل بێشکچییە و ئەوی تریشیان تایبەتە بە مێژووی ئەردەڵانییەکان. بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی (هاوڵاتی) و لە دامەزراندنییەوە(05-11-2000) تا کۆتایی ساڵی پێنجەم (05-11-2005) سەرنووسەری هاوڵاتی بووە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی (ئاوێنە) و لە یەکەم رۆژی دەرچوونیەوە (03-01-2006) سەرنووسەری بووە تا (15-03-2009). لە (12-12-2009)دا خەڵاتی (جوبران توینی) بۆ رۆژنامەگەریی ئازاد پێبەخشراوە.

لە خۆپشاندانەکەی ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ دا ناوبراو ئامادەی خۆپیشناندانەکان بوو و هەر ئەمەش وای لە چەند کەسانێکی نەناسراو کە تا ئێستا دیار نین کە کێن ڕفێنرا و تووشی ئەشکەنجەیەکی زۆر بۆوە.


سەرچاوەکان



349 بینین