ژیلەمۆ - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-06-22:14:00 - کۆدی بابەت: 8531
ژیلەمۆ - کامەران موکری

ناوه‌ڕۆك

ژیلەمۆ

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: ئاوات و ڕەنج

هۆنراوە: ژیلەمۆ

کام ئاوازە خۆشە، یا کام گۆرانی
بە هەر جۆرێک بێ پاراوی خەمە

کام بەستە جوانە، بۆ کامەرانی
هێشتا شێوەکەی هەر هی ماتەمە

***

سروودەکانم پڕن لە سۆزی
گریان و ناڵە و ئاواز چەشتنێ

شیعرەکانیشم هەر بە ئاڵۆزی
تەنیا ڕێز ئەبەن بۆ خەم ڕشتنێ

***

زڕەی کۆت لەناو دەروون و گیانا
زۆر جار مەچەکی ئارام ئەبەستێ

هۆنراوەی جوانم لە پێدانانا
لەتاو خەم جار جار لەپڕ ئەوەستێ

***

زۆر وشەی جوان و گەشی وەک ئاگر
لە دڵی منا بوون بە ژیلەمۆ

زۆر شیعری گەرم و شیرین و نەمر
بە دیل گیراون وەکوو من و تۆ


سەرچاوەکان



458 بینین