بەڵام - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-15-23:40:00 - کۆدی بابەت: 8664
بەڵام - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

بەڵام

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: بەڵام

من ئەزانم ئەگەر ئێستەگوڵە گەنم بێتە قسە.. بێتە دووان
بە خەرمان داخ هەڵ ئەڕێژێ
لە دەست ئێمەی
گەورە کورسی و
گەورە چەک و
گەورە گیرفان..
من ئەزانم لەتاو هاربوونی نان و ئاو
لەتاو دزی دەست و پەنجە
لەتاو بەرازی سیاسی و
لەتاو قرژاڵی قاچاغچی و
لەتاو ڕووخساری «موزەوەر»
ئەگەر شەقام ببزوێت و دەستکاتەوە و
هەڵسێتە پێیان
ڕەنگە درەختمان تێبگرێ
ڕەنگە عەموودمان تێبگرێ
ڕەنگە پەیکەر و پێپلیکە و
چەتری پاس و
ڕەنگە شۆستەمان تێبگرێ
بەڵام من ئەوەیش ئەزانم
ئێستە.. ئێستە
کە بێ دەنگیی گوڵەگەنم و
کە بێ دەنگیی شەقامەکان
بە تەنها هەر
لەبەر چاوانی ئازادی و
نەهاتنەوەی
ئەژدیهاکە و کوللەی بەغدا و
قاچی بەعسە!


سەرچاوەکان



243 بینین