خەون - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-24-18:35:00 - کۆدی بابەت: 8776
خەون - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

خەون

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: خەون

من ئێستاکە هەموو شەوێ گوڵە گەنم
دێتە خەوم
ئەمکا بە دەغڵ بۆ خۆیی و
بۆ بەیانیی کە هەڵ ئەسم
نە ئەو دیارە و
نە من دەغڵ و
برسیتر بووە تەمەنم!

١٩٩٢


سەرچاوەکان



247 بینین