ئەمیر تەتەلوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-01-15:05:00 - کۆدی بابەت: 8865
ئەمیر تەتەلوو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەمیر تەتەلوو یان ئەمیر تاتلۆ (بە ئینگلیزی: Amir Tataloo، بە فارسی: امیر تتلو) ناوی تەواوی ئەمیرحسێن مەقسوودلوویە. گۆرانیبێژێکی ئێرانییە و لە جۆری ڕاپ و پۆپ و (ئاڕ ئەند بی) دەخوێنێت. یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی بە نهێنی گۆرانی وتووە و بەناوبانگ بووە بە لەبەر ئەوە بە یەکێک لە ژێرزەمینییەکان دادەنرێت. گۆرانییەکانی جێی مشتومڕێکی زۆرن و دژ بە زۆرێک لە دابونەریتەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری و ئێرانیین.

تەتەلوو لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠١ گەشت دەکات بۆ دوبەی و و دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە ئێران. یەکەم ئەلبوومی فەرمی خۆی بەناوی (زیر همکف) لە ساڵی ٢٠١١ بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی بڵاوکردەوە. سێ جار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. تەتەلوو بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی ڕەوشتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکرا. شێوازی گۆرانییەکانی ئەو و کەسایەتییەکەی، لەگەڵ کولتوور و شێوازی نوێی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناگونجێت و بەهۆیەوە لە ئێران دوورخراوەتەوە.

دوای ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە دوو مانگ بە تۆمەتی "تێکدانی بیر و ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی گەندەڵی و لەشفرۆشی" دەستبەسەر کرا. تەتەلوو لە ساڵی ٢٠١٨ چووە ئیستەنبووڵ و لەو ساڵەدا یەکەم کۆنسێرتی خۆی لە شاری تفلیسی پایتەختی جۆرجیا سازکرد. لە شوباتی ٢٠١٨ بۆ ماوەی هەفتەیەک لە تورکیا بەهۆی "پێشێلکردنی یاساکانی ڤیزا" دەستگیرکرا. هاوکات لەگەڵ بەرهەمە هونەرییەکانیدا، ڕەفتار و مەیلە سیاسییەکانی لە قۆناغە جیاوازەکاندا بووەتە جێگەی مشتومڕێکی زۆر. بۆچوونەکانی لەسەر چەندین بابەت، لەوانە ماتەمینی بۆ موحەڕەم، قوربانی ئاژەڵ، حیجاب، پاڵپشتی لە هەندێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ کۆمەڵێک تۆمەتی وەک "سوکایەتیکردن و داوای لێدانی ژنان" و "بانگهێشتکردنی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بۆ ئەنجامدانی سێکس"، بوونەتە هۆی ڕەخنەی ڕەخنەگران.

یەکێکە لە کەسایەتییە هەرە بەناوبانگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێراندا. هەژماری تەتەلوو لە ئینستاگرام دوو جار داخراوە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی ئەم خزمەتگوزارییە؛ جارێک لە ساڵی ٢٠١٨ و جارێکی تر لە ٢٠١٩. بە گوێرەی هەواڵێکی بی بی سی فارسی، ئینستاگرام بۆ جاری دووەم ڕایگەیاند کە ئیتر ڕێگە بە تەتەلوو نادرێت لەم خزمەتگوزارییەدا کار بکات و هەژماری هەبێت.

تەتەلوو لە سیاسەتدا پشتیوانی لە کەسانی جۆراوجۆر کردووە. سەرەتا پشتیوانی لە میرحسێن موسەوی کردووە و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ـی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرەتا پشتیوانی لە محەممەد باقر قالیباف و دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەویش پشتیوانی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کرد.

ژیاننامە و چالاکی هونەری

ئەمیر تەتەلوو لە ٢١ـی ئەیلوولی ١٩٨٧ لە گەڕەکی مەجیدییەی تاران، لە بنەماڵەیەکی ٥ کەسی بە ڕەچەڵەک ئازەری لەدایکبووە. ماوەیەک لە شاری ڕەشت ژیاون بەهۆی کارەکەی باوکیەوە، ئەمیریش بەهۆی دۆخی دارایی خێزانەکەیەوە هەر لە تەمەنی هەرزەکارییەوە کاری کردووە. دوو خوشکی گەورەی هەیە. ئەمیر تەتەلوو ماوەیەک لە دوکانی دارتاشی و هەندێک جاریش لە مارکێتێکدا شاگرد بووە. خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمە لە بیرکاریدا. لە ساڵی ٢٠٠٣ لەڕێی بلۆگێکەوە کە هاوڕێیەکی بۆی دروست دەکات دەست بە گۆرانی وتن و بڵاوکردنەوەی دەکات. لە ساڵی ٢٠١١ یەکەم ئەلبوومی خۆی بەناوی (زیر همکف) بڵاوکردەوە کە ٩ گۆرانی لەخۆگرتبوو. هەروەها ئەلبوومی تەتەلیتی لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکردەوە کە ١٥ گۆرانی لەخۆگرتبوو. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ دەستبەسەر کرا و دوای چەند ڕۆژێک بە کەفالەت ئازاد کرا. دوای ماوەیەکی کەم هەواڵێک بڵاوبووەوە کە نامەی پەشیمانی نووسیوە و داوای مۆڵەت لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی دەکات. لە ساڵی ٢٠١٤ گۆرانی "من یەکێکم لەو ١١ کەسە - منم یکی از اون یازده تام"ـی بۆ پشتیوانی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە مۆندیالی ٢٠١٤ وت. ئەم گۆرانییە تەوەرێکی دڵتەزێنی هەیە و لە گۆرانییەکەدا و ئەو ڤیدیۆ کلیپەی کە بۆی بەرهەم هێنراوە باسی زەوی و نەهامەتی و تۆپی پلاستیکی کراوە. دوای گۆرانییەکە ڕایگەیاند کە دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانی "کەسانی بێ خۆشەویستی - مردمان بی عشق" ماڵئاوایی لە مۆسیقا دەکات و دەبێتە یاریزان. ئەمیر بەبێ ئاگاداری لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ چووە مەشق و ڕاهێنانی تیپی پێرسپۆلیس و ڕایگەیاند کە دەیەوێت لەم تیپەدا جێگەی عەلی کەریمی بگرێتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، لە ڕۆژانی دواتردا ڕاگەیەندرا کە ئەمیر لە مەشقەکانی تیپەکە لە هەمان ڕۆژدا لەلایەن حەمید درەخشان، سەرۆکی ئەوکاتی یانەی پێرسپۆلیسەوە لە مەشق و ڕاهێنانی تیپەکە دوورخراوەتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٥ و لە میانی دانوستانی ناوەکیی ئێران و P5 + ١ لە ڤیەننا، لە مانگی تەممووزی ٢٠١٥، گۆرانی "وزەی ئەتۆمی" لە لەسەر بابەتی وزەی ئەتۆمی بڵاوکردەوە. تەتەلوو لە ڤیدیۆی گۆرانییەکەدا دەقی "کەنداوی فارس مافی بێبەشنەکراوی ئێمەیە" لەسەر سەکۆی کەشتییەکی جەنگی ئێرانی خوێندەوە. تەتەلوو لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە مۆزەخانەی ئاشتی تاران ئامادە بوو، لەلایەن برینداران و قوربانیانی جەنگ و بەهۆی دروستکردنی کلیپی "شەهیدان" ڕێزی لێگیرا و وەک باڵوێزی ئاشتی مۆزەخانەکە ناسێندرا. ساڵی دواتر لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە، لە کاتێکدا چەند ڕۆژێک پێشتر بانگهێشتی دادگا کرابوو. دوای ٦٢ ڕۆژ بە کەفالەت ئازاد کرا. لە بەهاری ساڵی ٢٠١٧دا، تاتالو پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە کە وا دیار بوو لەژێر فشاری دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداراندایە. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧دا، ئەمیر سەرەتا پشتیوانی لە محەمەد باقر قالیباف کرد و دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە بەرژەوەندی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٧دا پشتیوانی لە ڕەئیسی کرد. هەروەها داوای لە حەسەن ڕۆحانی کرد خۆی لە کێبەرکێ لەگەڵ ڕەئیسی بەدوور بگرێت. 

ئەمیر لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە شێوەیەکی کاتی ماڵئاوایی لە جیهانی مۆسیقای ئێران کرد و دوای ماوەیەکی کەم دەستی بە چالاکییە هونەرییەکانی کردەوە. لە ساڵی ٢٠١٨ دوای ئەوەی مۆڵەتی "چالاکی یاسایی" لە وڵاتەکەی بەدەست نەهێنا، چووە تورکیا و لەوێ درێژەی بە چالاکییە هونەریەکانی دا. دوای ئەوەی تەتەلوو لە دەرەوەی ئێران درێژەی بە کارەکانی دا، باس لە هاوکاریکردنی تاتالو لەگەڵ تیپی یونێڤێرساڵ کرا، لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە کۆمپانیای یونێڤێرساڵ میوزیکی ئەڵمانی کە لقێکی تیپی یونێڤێرساڵ بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا واژۆکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ ئەمیر تەتەلوو پشتڕاستکردەوە. 

ڕیکۆردەکانی ئینستاگرام

لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٩ تەتەلوو داوای لە هەوادارانی کرد دە ملیۆن کۆمێنت لە ژێر پۆستەکەی بکەن لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام. لە کۆتاییدا ١٨ ملیۆن کۆمێنت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە نووسرا. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ و لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، گفتوگۆیەکی تەتەلوو لەگەڵ نێدا یاسی لە ئینستاگرام، بوویە خاوەنی ٦٢٦ هەزار بینەر لە یەک کاتدا، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی ناوازەی لەم بوارەدا تۆمارکرد. 

داخستنی ئینستاگرام

ڕۆژی ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، ئینستاگرام ڕایگەیاند کە هەژماری ئەمیر تەتەلووی داخستووە؛ چونكه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژێكی پێشتردا تەتەلوو "وته‌ی سوكایه‌تی به‌ ژنان"ـی به‌كارهێناوه‌ و داوای له‌ لایه‌نگره‌ نێره‌كانی كردووه‌ "سوكایه‌تی به‌ ژنان بكه‌ن و لێیان بدەن". ئینستاگرام نووسیویەتی ئاسایشی بەکارهێنەرانی "گرنگترین بەرپرسیارێتی" کۆمپانیاکەیە و ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە زۆر جدییە لە جێبەجێکردنی یاساکانیدا. ئەوکات تەتەلوو چوار ملیۆن شوێنکەوتووی هەبوو.

لە ٢٥ـی نیسانی ٢٠٢٠، ئەکاونتی نوێی ئینستاگرامی تەتەلوو کە زیاتر لە ٤,٤ ملیۆن شوێنکەوتووی هەبوو بۆ جاری دووەم داخرا. ڕووداوەکە دوای ئەوە هات کە لە چەند ستۆرییەکدا نووسیبووی بە نیازە "حەرەمخانە"ـیەک دابنێت و داوای لە کچانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ کردبوو بێنە ناو حەرەمخانەکەی. کە بە بانگهێشت کردن بۆ سێکس هەژمار کرا.

ئەلبوومەکانی

  • زیر همکف (٢٠١١)
  • تتلیتی (٢٠١٣)
  • من (٢٠١٤)
  • شماره ۶ (٢٠١٥)
  • ممنوع (٢٠١٥)
  • شماره ۷ (٢٠١٦)
  • قهرمان (٢٠١٧)
  • امیر (٢٠١٧)
  • سایه (٢٠١٨)
  • جهنم (٢٠١٨)
  • برزخ (٢٠١٩)
  • ۷۸ (٢٠٢٠)
  • شیطان (٢٠٢٠)
  • فرشته (٢٠٢١)
  • سهم (٢٠٢١)

گۆرانییە تاکەکان

  • برو از پیش من
  • واقعیت
  • گربه صفت
  • نمی‌خوامت
  • چشام ندید
  • شانس آخر
  • من و تو
  • دیروز تا امروز
  • عروسک بی چشم و رو
  • چشمای گربه
  • قوی‌تر از همیشه
  • بشین کنارم
  • من و اون
  • هزار و یک شب
  • باغ وحش
  • امشب بمون
  • تماس کاریش نکن
  • گربه نره
  • ولنتاین
  • قفس
  • تو چشام بخون
  • برای رپ
  • آشتی کن
  • اگه روزی
  • قلبم
  • با من باش
  • حال‌گیری
  • گیر می‌دادی
  • بی‌معرفت
  • دلبر
  • رفتی اما تو بدون
  • هنوز یادش هست
  • جیگیلی
  • حالا که جیبم خالیه
  • دختر رشتی
  • بی تو می‌ترسم
  • عشق نه
  • فقر
  • برو از پیش من۲
  • بگو چرا
  • ریتم شرقی
  • خداحافظ
  • قر کمر
  • بشقاب
  • خانوم خانوما
  • فردای ما
  • اوج عشق
  • راز امیر
  • دنیا نیا
  • می‌رم از پیشت
  • الو منم
  • باورم نمی‌شه
  • تنهام گذاشت
  • ترکم نکن
  • برو
  • پدر
  • بگو تو چی می‌خوای
  • منو ببخش
  • بانوی آواز
  • می‌شنوم می‌گی
  • Intro
  • زنجیر
  • غیر مستقیم
  • غصه رو بیخیال
  • پیشی
  • ایران سبز
  • وای که چه حالیه
  • وقتی که بارون می‌گیره
  • ماری جون
  • تولدت مبارک
  • نه دروغه
  • بنز قرمز
  • بگو بینم ندیدیش
  • ایول
  • چه کاریه
  • زیر سقف تهرون
  • یکی بهش زنگ بزنه
  • پرستو
  • روپام وایسادم
  • حقه باز
  • منو داری
  • تو به حرف من گوش کن
  • بمون با من
  • بن‌بست
  • اینو می‌دونم که می‌دونی
  • پیشش نمی‌شینم
  • می‌گی
  • لالایی
  • چشمای وحشی
  • شب
  • چرا وایسادی؟
  • بند تاپت
  • الو
  • بابا اون بالاست
  • زندگی‌مو واست می‌دم
  • یه طرف درد
  • کمک کن
  • بدتر شد
  • نمی‌شه باهات حرف زد
  • دوباره پادشاهم
  • دختر تو پر
  • سنه حیران
  • خوابم نمی‌بره
  • اریکه ایران و میلاد
  • بیخیال
  • منم یکی از اون یازده تام
  • آقا کمک کن
  • مردمان بی عشق
  • تتل بی‌چاره
  • صاحب
  • انرژی هسته‌ای
  • گرگ
  • شهدا
  • نوبت منه
  • امام رضا
  • صد میلیون رهن کامل
  • گل
  • فاطی
  • قهر نکن نه
  • بازی
  • جوجه هنری
  • هُلِش 
  • نردبون 
  • امانت


سەرچاوەکان



475 بینین