بەهادین نوری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-01-22:00:00 - کۆدی بابەت: 8870
بەهادین نوری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەهادین نوری (بە ئینگلیزی: Bahaddin Noori) لە ١١ی شوباتی ١٩٢٧ لە قەرەداغ لەدایکبووە، کەسایەتییەکی سیاسیی چەپی کورد و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق بوو.

ژیاننامە

بەهادین لە ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی تەکێ لە قەرەداغ لەدایکبوو. لە خێزانێکی ئایینی هاتووەتە دنیاوە و باوک و باپیری مەلا بوون، باوکی داوای لێکرد کە ببێتە مەلا بەڵام خۆی چەپبوونی هەڵبژارد. لە ساڵی ١٩٤٦ پەیوەندی بە حیزبی شیوعی عێراقی کردووە، لە ساڵی ١٩٤٦ دەبێتە سکرتێری حیزبەکە، ماوەی چوار ساڵان لەو پۆستەدا ماوەتەوە. لە ١٣ی نیسانی ١٩٥٣ بۆ ساڵی ١٩٥٨ لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقی دەستگیرکراوە، لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەمووز ئازادکراوە. لە ساڵی ١٩٨٤ حیزبی شیوعی جێهێشت. لە ١٩٩٤ حیزبی بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی دامەزراند بەڵام دواتر وازی لەوەش هێنا.

لە ساڵی ٢٠١٨ زایینی کتێبێکی نووسی لەبارەی پرسی کورد و ئەزموونی باشووری کوردستان، لەم کتێبەدا بەهادین تیشکی خستە سەر شەش هەڵەی مێژوویی لەلایەن سەرکردەکانی کورد لەکاتی شۆڕشەکانی شاخ، هەروەها کتێبەکە بیرەوەرینامەیەکە کە لە چلەکانی سەدەی بیستەم دەستپێدەکات تاکوو ژیانی ئەو کاتەی بەهادین، کتێبەکە لە هەولێر بەهۆی ناوەڕۆکەکەیەوە چاپنەکرا، دواتر لە سلێمانی چاپکرا.

کتێب

  • پرسی کورد و ئەزموونی کوردستانی عێراق، ٢٠١٨
  • بیرەوەرییەکانی بەھادین نوری، ئابی ٢٠٠١
  • وێرانە
  • ڕۆژە سەختەکان

مردن

ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، بەهادین نوری بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییی کرد.


سەرچاوەکان



244 بینین