خەبات ڕەسووڵی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-11-10:03:00 - کۆدی بابەت: 8966
خەبات ڕەسووڵی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خەبات ڕەسووڵی (بە ئینگلیزی: Khabat Rasooli) نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری بۆکان، ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە ساڵی ٢٠٠٩ زایینی، لە کۆلێجی ئاداب، بەشی کۆمەڵناسی، زانکۆی سەلاحەدینی ئەیوبی وەرگرتووە.

لەدوای ساڵانی ٢٠٠٥ـەوە لە بواری ئەدەبیاتدا (شیعر، چیرۆک، وەرگێڕان) چالاکە. بەرهەمی ئەو ساڵانەی دوو کۆمەڵە چیرۆک و وەرگێڕانی ڕۆمانێکە لە زمانی فارسییەوە. بێجگە لەوانە کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە و بە دەیان وتار و چاوپێکەوتنی هونەری و وەرگێڕانی ئەدەبی و فکری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی باشوور و خۆرهەڵاتی کوردستاندا بڵاو کردووەتەوە. ماوەی حەوت ساڵ لە گۆڤاری ڕامان وەک هەڵەچن و ماوەی یازدە ساڵ لە ڕۆژنامەی خەبات وەک نووسەر و وەرگێڕ و بەرپرسیاری لاپەڕە کاری کردووە.

بەرهەمەکان

  1. نۆڤلێتی گاوخونی، جعفر مدرس صادقی، وەرگێڕان، ساڵی ٢٠٠٨، دەزگای موکریانی، ھەولێر
  2. واران، کۆمەڵە چیرۆک، ساڵی٢٠١٤، یەکێتی نووسەرانی کورد، ھەولێر
  3. ساڵە شەرابییەکان، کۆمەڵە چیرۆک، ساڵی ٢٠٠٦، سەنتەری ڕووناکبیری ھەتاو، ھەولێر


سەرچاوەکان



167 بینین