دایکی کۆچبەر (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-29-10:33:00 - کۆدی بابەت: 9220
دایکی کۆچبەر (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە دایکی کۆچبەر
ناوی وێنە بە فەرمی Migrant Mother
ڕیزبەندی حەڤدەیەم
جۆر مرۆڤایەتی، جەنگ، ئاوارەیی
مێژوو ١٩٣٦
وێنەگر Dorothea Lange

دایکی کۆچبەر

دایکی کۆچبەر وێنەیەکە لە ساڵی ١٩٣٦ لە شاری نیپۆمۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەلایەن فۆتۆگرافەری ئەمریکی دۆرۆتیا لانگە لە ماوەی کارکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کێڵگەکان گیراوە. لەو کاتەوە وێنەکە بووەتە هێمای شکستە گەورەکەی ئابووری (خەمۆکی گەورە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٩ بۆ ١٩٣٩دا، خەمۆکییەکی توندی ئابووری جیهانی بوو کە دوای دابەزینی گەورەی نرخی پشکەکان لە ئەمریکا دەستی پێکرد). ئەمڕۆ کارەکانی لانگە بەشێکە لە کانۆنی کلاسیکی هونەری ئەمریکی و فۆتۆگرافی نێودەوڵەتی.

دایکی کۆچبەر وێناکردنی دایکێکە کە لە دوورەوە سەیر دەکات و دوو منداڵەکەی لە تەنیشتیەتی و کۆرپەیەکی لە باوەشیدایە. دەموچاوی منداڵەکانی نیشان نادرێت، بەڵام لەو ساتەدا لەگەڵی بوون و لە وێنەکانی تردا هەن. دایک خاڵی سەرەکی ئەم وێنەیەیە بەو پێیەی تاکە کەسە لە وێنەکەدا کە دەموچاوێکی تەمومژاوی نییە. ئەمەش بە مەبەست بوو لە کاتێکدا لانگە ڕێنمایی ئەو دوو منداڵەی کرد کە پشتیان لە کامێرا بکەن و دەستیان لەسەر شانی دایکیان دابنێن. بەم شێوەیە یەکسەر سەرنجی بینەر بەرەو ڕووخساری دڵەڕاوکێی دایک ڕادەکێشرێت نەک منداڵەکانی. 

دایکی کۆچبەر لە ڕێگەی پرۆسەی دەستێوەردانی بە ئەنقەست و ورد لەلایەن لانگەوە بەدەست هات. هەرچەندە خۆی بە فۆتۆگرافەری دیکۆمێنتاری دەزانی و پابەند بوو بەو باوەڕەوە کە نابێت دەستوەردان لە بابەتی وێنەگرتنەکەیدا بکات، بەڵام لانگە دەستکاری چوارچێوە و کەسەکانی ڕووداوەکەی کرد بۆ ئەوەی دواجار بگاتە کۆتا وێنەی خۆی. لانگە تا ڕادەیەک بە ڕێکەوت دایکەکە و منداڵەکانی دۆزیەوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٣٦ لە نیوەڕۆیەکی سارد و باراناویدا لە نیپۆمۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە ئۆتۆمبێل دەگەڕایەوە ماڵەوە، بە تابلۆیەکدا تێپەڕی کە لەسەری نووسرابوو "کەمپی نۆک هەڵگران". بەردەوام بوو لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەڵام نەیتوانی وێنەی تابلۆکە لە یادەوەری خۆی هەڵبشێوێنێت و سوڕایەوە بەرەو کەمپەکە.

لە بیرەوەرییەکدا کە لەلایەن لانگەوە سەبارەت بە وێنەگرتنەکە نووسیویەتی، دەنووسێت، “لە ڕێگادا بووم و بەزەحمەت تابلۆیەکی خامم بینی کە تیرێکی ئاماژەپێکراوی لەسەر بوو کە لە تەنیشت ڕێگاکەدا و لەسەری نووسرابوو کەمپی نۆک هەڵگران. بەڵام لە گۆشەی چاومەوە بینیم... دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣٢ کیلۆمەتر ڕۆشتم، بەبێ ئەوەی درک بەوە بکەم کە چی دەکەم، لەسەر ڕێگا چۆڵەکە گەڕامەوە”.

کاتێک لانگە بۆ یەکەمجار گەیشتە کەمپی نۆک هەڵگرە کۆچبەرەکان، دوو وێنەی خێرا لە چادرەکەی دایکەکە و منداڵەکانی گرت. لەناو چادرەکەدا دایکەکە و کچە هەرزەکارەکەی و سێ منداڵە بچووکەکە بوون. لانگە کە تێگەیشت کە ئەم وێنانە فۆکۆسی ناوەندییان نییە، پەیوەندی بە دایک و منداڵەکانیەوە کرد. لانگە لە چادرەکە نزیک بووەوە و وێنەی سێیەمی گرت کە تەنیا دایکەکە و کۆرپەکەی داوای لە دوو منداڵە بچووکەکەی تەنیشتی دەکرد لە چوارچێوەکە دەربچن. لەم وێنەیەدا دایکەکە شیری بە کۆرپەکەی دەدات لەکاتێکدا سەیری خوارەوە دەکات. دایکەکە لە ماڵە کاتییەکەی چادرەکەیدا ماندوو دەردەکەوێت.


سەرچاوەکان

29 بینین