پزیشکی دەرەوەی شار (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-07-14-15:48:00 - کۆدی بابەت: 9394
پزیشکی دەرەوەی شار (١٠٠ وێنەکەی مێژوو)

ناوه‌ڕۆك

سەد وێنەکەی مێژوو

گۆڤاری تایم بڕیاری دا بە دانانی لیستێک بۆ بەناوبانگترین وێنەکانی مێژوو و لیستەکەش پێکهاتبوو لە ١٠٠ وێنە، بۆ ئەمەش لەگەڵ زۆرێک لە وێنەگر و وێنەزانانی جیهان کۆبوونەوە، لێکۆڵەرەکان دەڵێن: "هەندێک لە وێنەکانمان داناوە چونکە تاکن، هەندێکیان چونکە بیری مرۆڤیان گۆڕی، و هەندێکیش شێوازی ژیانمانی گۆڕی، بەڵام ئەوەی هاوبەشە لە نێوان هەموویان، ئەوەیە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا".

ناوی وێنە

پزیشکی دەرەوەی شار

ناوی وێنە بە فەرمی Country Doctor
ڕیزبەندی حەفتا و سێهەمین
جۆر تەندروستی، مرۆڤایەتی
مێژوو ١٩٤٨
وێنەگر W. Eugene Smith

پزیشکە خۆڕاگرەکە

لەگەڵ ئەوەی کە وێنەگر (دەبلیو یووجین سمس) بۆ ئەو وێنە جەنگییانەی گرتبووی ستایش دەکرا، جێپەنجەی خۆشی بە زنجیرەیەک وێنەی سەدەی ناوەڕاست بۆ گۆڤاری ژیان (LIFE magazine) جێهێشت. ئەم وێنەگرە چەند هەفتەیەکی لە قووڵبوونەوە لە ژیانی ئەو کەسانەدا بەسەردەبرد کە وێنەی دەگرتن، لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور تاکوو گوندێکی ئیسپانیا گەشتی کرد و بۆ ماوەیەک مایەوە.
ئامانجی ئەوەبوو کە ژیان لە ڕووانگەی ئەو کەسانەوە ببینێت کە وێنەیان دەگرێت، هەروەها بینەرەکانیشی ناچار بکات بە هەمان شێوە ببینن. لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتویەتی: "من هەوڵم نەداوە کە بەسەر ئەو شتەدا زاڵ ببم کە وێنەی دەگرم و ببم بە خاوەنی، بەڵکوو پێم باشتربووە خۆمی پێ ببەخشم". ئەم وتەیەشی لە وێنەی ناسراوی (پزیشکی دەرەوەی شار)دا بەتەواوی ڕەنگی داوەتەوە.
سمس ٢٣ ڕۆژی لەگەڵ دکتۆر (ئێرنێست سێریانی) لەناو و چواردەوری شاری کرێملینی کۆلۆرادۆ بەسەربرد، ئەم پزیشکە بە سەختی و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چارەسەری کۆمەڵگەیەکی ئاژەڵداری دەکرد کە لە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس پێکهاتبوو لەژێر چیای ڕۆکیدا دەژیان. سمس سەیری دەکرد چۆن ئەم پزیشکە چاودێریی کۆرپەکان دەکات، لە پشتی ئۆتۆمۆبێلەکانەوە دەرزی بۆ نەخۆش دەکات، خۆی تیشکی ئێکس دەگرێت، چارەسەری پیاوێک دەکات کە تووشی جەڵتەی دڵ بووە، هەروەها پەیوەندی بە پیاوانی ئایینیەوە دەکات تاکوو ڕێوڕەسمی ئایینی بۆ مردووەکان جێبەجێ بکەن.
لە هاوێنەی کامێراکەی سمسەوە ئەم پزیشکە قورسایی تەواوی جیهانی وەک تاکە پزیشکێکی مەودای ٤٠٠ میل بە شانەکانی هەڵگرتووە.
سمس بەهۆی ئەوەی زۆر بە قووڵی ڕۆچووە ناو ئەرکەکەیەوە، بەهۆی ئەو وێنانەی کە دەرخەری ژیانی ڕۆژانەی ئەم پزیشکە بوون، کورتە سەرنجێکی جیاوازی بەتەواوی ئاشکراو نزیکی بۆ ژیانی پیاوێکی نائاسایی دروستکرد. کە بەرگی ئەو وێنەوتارانە نەک تەنها بوو بە وێنەوتارێکی کاریگەر لە مێژوودا، بەڵکوو بوو بە نموونەیەکی هیوابەخشی جۆرەکەی خۆی.


سەرچاوەکان



472 بینین