بەرنامەی زە سی ڤی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-05-21:45:00 - کۆدی بابەت: 9711
بەرنامەی زە سی ڤی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ژیاننامەی کەسییەتی یاخود سی ڤی (بە عەرەبی: سیرة الذاتية، بە ئینگلیزیCurriculum vitae Or CV)، نووسراوێکە تێیدا کەسەکە بەکورتی باسی ئەزموون و بڕوانامەکانی خۆی دەکات بەمەبەستی وەرگیرانی لە دەرفەتێکی کاردا، دوابەدوای ناردنی سیڤی کەسی داواکار بۆ ھەلێکی کار، داوای چاوپێکەوتنی لێدەکرێت و لەوێ ڕوونکردنەوەی زیاتری پێدەدرێت دەربارەی جۆر و چۆنییەتی کارەکە، دوای ئەمە ئەو شوێنەی کە دەرفەتی کارەکەی ڕەخساندووە بڕیاردەدات بە ھەڵبژاردنی یەکێک لەو کەسانەی کە داواکاری نامەیان پێشکەشی ئەو کارە کردووە لەسەر ئاستی بەرزی بڕوانامە و شارەزایی کەسەکان.

بەرنامەی زە سی ڤی

زە سی ڤی (بە عەرەبی: سیرة الذاتية، بە ئینگلیزی: The CV)، بەرنامەیەکی هەفتانەی تۆڕی میدیایی ڕووداو بوو کە تێیدا ژمارەیەک لە کچ و کوڕی لاوی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان کێبەرکێیان دەكرد بۆ ئەوەی بەهرە و تواناکانی خۆیان نیشان بدەن.

ناوەڕۆکی بەرنامەکە

لە وەرزێکی نوێی كەناڵی ڕووداودا، بەرنامەی زە سی ڤی هەفتانە لە شاشەی ڕووداو پەخش دەکرا. بەرنامەکە كاری لەسەر پێگەیاندنی تاك لە بواری بازرگانیدا دەکرد و تیشكی دەخستە سەر توانای گەنجان و تازە پێگەیشتووان، بەسوود وەرگرتن لە هەلی كار لە گەورە كۆمپانیاكانی كوردستان و پڕۆسەی بەكارخستنیان.

براوەی بەرنامەکە ئۆتۆمبێلێکی وەک خەڵات پێدرا و لە یەکێک لە کۆمپانیاکان مانگانە بەبڕی ٢ هەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی دامەزرا، ئەم بەرنامەیە لە ١٤ ئەڵقە پێکهاتبوو و ئەڵقەی یەکەمی (The Cv) لە ٧\١١\\٢٠١٤ کاتژمێر ١٠:٥ خولەک بە کاتی هەولێر پەخشکرا.

براوەی بەرنامەکە

براوەی یەکەم کە کاردۆ محەممەد بوو، بە مووچەی مانگانەی ٢٥٠٠ دۆلار لە کۆمپانیای Sidar HOLDING دامەزرا.

بەپێی سیستمی بەرنامەکە، تەنیا براوەی یەکەم لە کۆمپانیایەک بە مووچەی ٢٥٠٠ دۆلار دادەمەزرا، بەڵام دوای تەواوبوونی بەرنامەکە، بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای کەیوان هۆڵدینگ بڕیاریدا کە دووەمی بەرنامەی THE CV کە ناوی نەوزاد بوو بە مووچەی مانگانەی ٢٥٠٠ دۆلار دابمەزرێنێت.

پێشکەشکارانی بەرنامەکە

زە سیڤی بەرنامەی كەناڵی ڕووداو لەلایەن هەریەكە لە محەمەد و ئاوارە ئامادە دەكرا و پێشڕەو نەبەرد كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.


سەرچاوەکان



349 بینین