ماچ - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-09-17:40:00 - کۆدی بابەت: 9765
ماچ - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

ماچ

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: ماچ

دووباڵدار بوون دوودڵدار بوون
لە ئاسۆیەکی نارنجیی ئێوارەدا
بەدەم فڕینی عەشقەوە یەکیان ناسیی. 
بۆ یەکەم ماچ
نزیکترین وێستگەی ئەوین
تاقە هەواری نیشتنەوە
دوو دارتەلی کارەبا بوو
بەرامبەر یەک..
گمە گمیان گۆرانی بوو بۆ یەکەم ماچ
گمە گمیان هەڵقرچان بوو بۆ یەکەم ماچ
بەرامبەر یەک..
مل درێژ بوو
لە یەکتری چوونە پێشێ
پێشتر.. پێشتر..
هەتا دەمیان گەیشتە یەک
هەرئەوەندە و
تەزووی بازنی کارەبایش هاتەوە یەک
هەر ئەوەندە و عاشقانی بۆ ماچ تینوو
بەدەم ئاگری ماچەوە
کەوتنە خوارێ و
بوون بە ڕەژوو!


سەرچاوەکان



338 بینین