سەرھەنگ موحسین

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-22-13:47:00 - کۆدی بابەت: 9950
سەرھەنگ موحسین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەرھەنگ موحسین (بە عەرەبی: سرهنك محسن، بە ئینگلیزی: Sarhang Muhsin)، ناوی تەواوی سەرهەنگ موحسین نادرە و لەدایکبووی یەکی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦. یاریزانێکی کوردە و گۆڵپارێزە، یاری بۆ یانەی هەولێر کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٧دا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کردووە و خاوەنی شەش یاری نێودەوڵەتییە و یاری بۆ یانەی ئەمانەی بەغداد دەکات.

سەرهەنگ موحسین نادر
زانیاری تایبەتی
لەدایکبوون یەکی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦ 
هەولێر، عێراق
باڵا ١.٨٠ م
شوێنی یاریکردن گۆڵپارێز
ڕەگەزنامە عێراقی
زانیاری یانە
یانە ئەمانەی بەغداد
ژمارە ٢١
ماوەی یاریکردن بۆ یانەکان
ساڵ یانە
٢٠٠١-٢٠١٩ وەرزشی هەولێر
٢٠١٧-٢٠١٧ شوڕتە
٢٠٢٠-٢٠٢٢ ئەمانەی بەغداد
هەڵبژاردەی نیشتیمانی
٢٠٠٦ عێراق
٢٠٠٦ یانەی وەرزشی کوردستان

ژیانی وەرزشی

لە ساڵی ٢٠٠١ بانگهێشتی لاوانی یانەی وەرزشی هەولێر کراوە، دوای سێ مانگ دەگوازرێتەوە بۆ تیمی پلە یەکی یانەکە کە بەژدارە لە خولی عێراق. لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەی نێوان ئەستێرەکانی شاری هەولێر و ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق، بانگھێشتی یانەی لاوانی عێراق دەکرێت و بەھۆیەوە بەشداری جامی نیگاتا دەکات لەوڵاتی یابان و لەشاری ئۆساکا بۆ خوار تەمەن ١٨ ساڵ. پاشان بەشداری پاڵاوتنی جامی جیهانی لاوان دەکات لە وڵاتی مالیزیا

لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای یاری یانەی وەرزشی مینا و هەولێر لەشاری بەسڕە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێراق دەکرێت. بەشداری (غرب اسیا و جامی LG) و چوار یاری دۆستانە دەکات. دوای ئەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق دەکرێ بۆ پاڵاوتنی ئۆڵمپیاتی پەکین. لەوەرزی ٢٠٠٦–٢٠١٧ هەولێر بەفەرمی دوای قۆناغی یەکەم لە خولی عێراقی دەکشێتەوە و بەھۆیەوە سەرھەنگ بەشێوەیەکی کاتی ڕوو لە یانەی وەرزشی شوڕتە دەکات لەشاری بەغداد. لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە یاریزانی ژمارە ٢١ـی یانەی ئەمانەی بەغدادە.


سەرچاوەکان



421 بینین