بۆچی سەردەمی نەزانی بەو ناوە ناونراوە؟

له‌لایه‌ن: - پەرژین عومەر پەرژین عومەر - به‌روار: 2022-11-25-15:08:00 - کۆدی بابەت: 10445
بۆچی سەردەمی نەزانی بەو ناوە ناونراوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی سەردەمی نەزانی بەو ناوە ناونراوە؟ (بە عەرەبی: لماذا سمي العصر الجاهلي بهذا الاسم؟، بە ئینگلیزی: ?Why was the Age of Ignorance called this name), بەشێوەیەکی ئاسایی کۆمەڵی خەڵك مێژووی عەرەبی پێش هاتنی ئایینی ئیسلام بە مێژووی نەزانی ناوبردووە، عەرەبەکان بەشێوەیەکی گشتی بیابان نشین و دەشتەکی بوون بەردەوام لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەی تر گەشتیان دەکرد و دەڕۆشتن، هیچ پەیوەندییەکیان بە جیهانی دەرەوە نەبووە، هەر لەبەر ئەمەش ژیانیان پڕ ببوو لە بێئاگایی و نەزانی، لەگەڵ ئەوەشدا نەخوێندەواربوون نووسین و خوێندنەوەیان نەدەزانی، هەروەها بت و پەیکەریان دەپەرست، هيچ مێژوویەکیان نەبوو، لەسەر ئەم بنچینەیە بە سەردەمی نەزانی ناویان بردووە، هەروەها ئەو ناوە بەهۆی دەماگیری عەرەبە نەزانەکانەوە هاتووە، باشترین بەڵگە لە سەردەمی نەزانی و دەمارگیری عەرەب لەو سەردەمەدا لە زۆربەی شیعرەکانیاندا بەڕوونی و بە ئاشکرا ئاماژە بەو نەزانییە کراوە.

دەستەواژەی نەزانی

دەستەواژەی نەزانی بۆ سەردەمەی پێش هاتنی ئایینی ئیسلام بەکاردەهێنرا ئەمەش لە پێناو جیاکاری لە نێوان بارودۆخی عەرەب پێش هاتنی ئیسلام و بارودۆخیان دوای هاتنی ئایینی ئیسلام، نەزانی پێچەوانەی زانستە، واتا نەزانی لە خوێندنەوە و نووسیندا، لەگەڵ ئەمەشدا هەندێک خەڵک پێیان وایە کە نەفام و نەزان بوون لە ئایین و پەرستشەکاندا، نەزانییان بە (الله) خوای گەورە، هەر لە بەر ئەمەش پەرستەشەکانیان نە سوودی پێگەیاندوون نە زیان واتا پەرەستنی بت و پەیکەرەکانیان، هەندێک بۆچونی تر پێیان وایە کە نەزانی سیفەتی خەڵکی ئەو سەردەمە بووە، شانازیکردن بە پشت و بنەچەی خۆیان هەروەها خۆبەزلزانی، زۆرداری، نادادپەروەری و ستەم، ئەمانە و چەندان سیفەتی تريش لەسیفەتە خراپەکانی عەرەبەکان بوون لەو سەردەمەدا کە پێی جیادەکرانەوە و دەناسران.

مێژووی سەردەمی نەزانی

مێژووی سەردەمی نەزانی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ١٥٠ ساڵ پێش ئیسلام، واباسکراوە کە عەرەبەکان پێش هاتنی ئایینی ئیسلام لە ناو خۆیاندا کۆک و رێک نەبوون بەڵکوو دەمارگیری بەسەر ناخیاندا زاڵ بوو، هەر ئەم دەمارگیریەش بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ و شەڕی سەخت لەنێوانیاندا هانی دەدان، هێرشکردنە سەر هۆزەکانی تر نەریتێکی باوی زۆربەی خێڵە نەزانەکان بوو، جەنگەکان بۆ بچووکترین و بێبایەخترین شت هەڵدەگیرسان، لە ئەنجامدا سەدان و هەزاران قوربانیش بێسەروشوێن بوون.


سەرچاوەکان



248 بینین