حەوت بەکارهێنانی جیاوازی شەکر

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-12-26-21:51:00 - کۆدی بابەت: 10780
حەوت بەکارهێنانی جیاوازی شەکر

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پزیشکان بەردەوام هۆشداریی دەدەن لە خواردنی شەکر کە زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت شەکر بۆ مەبەستی جیاواز بەکاربهێنرێت.

حەوت بەکارهاێنانی جیاوازی شەکر

یەکەم

بۆ هێورکردنەوەی شوێنی پێوەدانی هەنگ و مێشوولە سوودی لێدەبینرێت، بڕێک شەکر بدرێت لەو شوێنە بۆ ماوەی پێنج خولەک مەساج بکرێت دواتر بە ئاو بشۆرێت.

دووەم

بۆ لێکردنەوەی پەڵەی پۆشاک و فەرش بەسوودە، کەمێک شەکر و ئاوی گەرم تێکەڵ بکرێت و بدرێت لەو شوێنە و بە شاڵ بخشێنرێت بە جوانی پەڵەکە لێدەکاتەوە.

سێیەم

بۆ نەمانی ئارەقی دەست بەسوودە، شەکر بخەرە قاپێکەوە و کەمێک ئاوی تێبکە و بە فڵچەی ددان گیراوەکە لە دەست بخشێنە.

چوارەم

بۆ لێکردنەوەی بۆنی ماسی بە دەستەکانتەوە بەسوودە، کەمێک سابوونی شل و شەکر تێکەڵ بکە و دەستی پێ بشۆ بەوشێوەیە بۆنی ماسییەکە لێدەکاتەوە.

پێنجەم

بۆ دوورخستنەوەی مێش و مێشوولە بەسوودە، ئەو شوێنەی لێیەتی دەتوانیت دەبەیەکی ئاو هەندێک شەکر و ئاوی تێبکەیت و چەند کونێک بکەیتە دەبەکەوە، بەو جۆرە بە بۆنی شەکرەکە بێزار دەبن و دوور دەکەونەوە.

شەشەم

ئازاری شوێنی گەستنی زمان و سووتانەوەی ناهێڵێت، لەکاتی سووتانی زمانت بە خواردن یان چای گەرم دەتوانیت شوێنی سووتاوییەکە هەندێک شەکری بخەرە سەر.

حەوتەم

ئازاری پێش دەرزی لێدان ناهێڵێت، ئەو منداڵانەی تەمەنیان ١٢ مانگی تێپەڕاندووە دەتوانیت دوو خولەک پێش دەرزی لێدان کەوچکێک شەکری پێبدەیت بەو جۆرە گریانی نامێنێت و ئازاری دەرزی لێدانەکەی کەم دەبێتەوە.


سەرچاوەکان



209 بینین