قۆچان

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-01-02-20:59:00 - کۆدی بابەت: 10827
قۆچان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شاری قۆچان (بە عەرەبی: قوتشان، بە فارسی: قوچان، بە ئینگلیزی: Quchan)، شارێکی سەر بە پارێزگای قۆچانە لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوییە و ناوەکەی لە (خبوشان)ـەوە هاتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە دەگاتە ١١٥٬٠٠٠ هەزار کەس بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦، زۆرینەی دانیشتووان کوردن و بە زاراوەی کرمانجی و فارسی کە زمانی فەرمی دەوڵەتە قسەدەکەن. پێکهاتەی کورد لە قۆچان بریتییە لە هۆزی زەعفەرانلو و بێچرانلو و میلانلو کە کاتی خۆی لە کوردستانەوە بۆ ئەم شوێنە ڕاگوێزراون. لە ناودارەکانی قۆچان کەلیمۆڵڵا تەوەحۆدییە کە نووسەرێکی ناوداری کوردی خۆراسانە. هەروەها لە هەڵکەوتووانی ئەم شارە جەعفەر قولی کوڕی مەلا ڕەزا قولی لە دەروروبەری ساڵی ١٨١٤ لە گوندی شکافکۆی لەدایکبووە، ئەم گوندە کەوتووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی گوندی قۆچان. باوکی لە ئێلی کوردی زەنگەلانلوو بووە. لە ناو خەڵکی بە جافەر قولی زەنگلی، جافەر قولی بێچارە، جافەر قولی عەندەلیب، جافەر قولی موختار ناسراوە، هەندێ لەم ناوانە خۆی بۆ خۆی داینابوون و لەناو شیعریدا بڵاوی کردوونەتەوە.

زانیاری گشتی

ناو بە زمانی فەرمی قوچان
زمانی فەرمی فارسی
وڵات ئێران
پایتەختی قۆچان (پارێزگا)
دانیشتووان ١٠١٬٦٠٤ کەس
بەرزی لە ئاستی دەریا ١٬٣١٣ مەتر

دانیشتووان

شاری قۆچان ١٠ کیلۆمەتر لە قۆچانی کۆنەوە و ١٣٠ کیلۆمەتر لە مەشهەد و ٨٤ کیلۆمەتر لە باجگیران و ١١٨ کیلۆمەتر لە ناوەندی تورکمانستانەوە دوورە، شارەکە دەکرێتە دوو بەشەوە، بەشی ناوەند و بەشی باج وەرگرەکان. بەپێی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون لە ساڵی ٢٠١٦ـدا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ١٠٠ هەزار و ٦٠٤ کەس بووە لە ٣٠ هەزار و ٩٩ خێزاندا. قۆچان لەگەڵ شارەکانی بۆجنوورد، بیرجەند، سەبزێوەر، گۆناباد، مەشهەد و تۆربەت حەیدەریە وەکوو یەکێک لە حەوت پارێزگا گەورەکەی خۆراسان ناسێندرا.

جوگرافیا

قۆچان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە بەرزایی ١١٤٩ مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە لە باکووری چیای شاجەهاندایە. هەروەها دەکەوێتە باشووری سنووری تورکیا لەگەڵ تورکمانستان. قۆچان لە ڕێگەی ڕێگاوبانەوە بەستراوەتەوە بە مەشهەدەوە لە مەودای ١٢٥ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵات و ١٠٠ کیلۆمەتر لە باکووری تورکمانستانەوە مەودایانە.


سەرچاوەکان



242 بینین