میرندا

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2023-02-22-20:53:00 - کۆدی بابەت: 11081
میرندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

میرەندا، میراندا، مێرەندا یاخود خواردنەوەی گازی میرەندا (بە عەرەبی: ميرندا، بە ئینگلیزی: Mirinda) براندێکی بازرگانی خواردنەوەی گازییە و سەر بە کۆمپانیای پیپسیکۆیە. ئەم براندە لە ساڵی ١٩٥٩ لە ئیسپانیا دروستکرا و بڵاوبووەوه، واتای ناوەکەی لە واتای وشەی (ئیسپیراتۆ)ـی ئیسپانییەوە وەرگیراوە کە واتای "خۆش" یان "چێژبەخش" دەبەخشێت.

خوازدنەوەی گازی میرەندای سەر بە کۆمپانیای پیپسیکۆ ڕکابەری لەگەڵ براندی ڤانتای سەر بە کۆمپانیای کۆکاکۆلا دەکات هاوشێوەن لە تام و ڕەنگدا. خواردنەوەی گازی میرەندا ناکحوولییە و بە چەند تام و ڕەنگێکی هەمەجۆر و جیاواز بەردەستە، بە گشتی تامێکی شیرینی هەیە و بە تامی میوەی پرتەقاڵ ناسراوە کە ڕەنگێکی پرتەقاڵی کاڵی هەیە، ڕەنگەکەی بەندە تامەکەیەوە. پێکهاتەی میرەندا لە شەکر، ئاوی گاز، تامی دەستکرد، ڕەنگ و ماددەی پارێزراو پێکهاتووە و لە بتڵی پلاستیکی قەبارە جیاواز و هەمەجۆر بەردەستە.

مێژووەکەی

لە ساڵی ١٩٥٩ خواردنەوەی گازی میرەندا بە تامی پرتەقاڵ وەکوو براندێکی بازرگانی سەرەکی تایبەت بە خواردنەوەی گازییە لە ئیسپانیا دامەزرا. لە ساڵی ١٩٧٠ کۆمپانیای پیپسیکۆ براندی میرەندای کڕییەوە و لە دەرەوەی ئەمریکا برەوی بە فرۆشتنی بەرهەمەکە دەدا، هەر لە سەرەتای کڕینی براندەکەوە لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕکابەری لەگەڵ براندێکی هاوشێوە و نزیکی کۆمپانیای کۆکاکۆلا کرد کە بریتی بوو لە براندی ڤانتا.

لە سەرەتای ساڵی دووهەزارەکانەوە کۆمپانیای پیپسیکۆ بە نرخێکی زۆرکەم میرەندای لە ئەمریکا خستە بازاڕەکانەوە و داواکارییەکی زۆری لەسەر بوو. لە وڵات و ناوچەکانی تر لەژێر ناوی جیاجیا میرەندا لەلایەن پیپسکۆوە بە پلەبەندی خرایە بازاڕەوە و لە ناو خەڵکی ڕەواجێکی زۆری هەبوو و بە تامی فرێشی پرتەقاڵی شیرین ناسراو بوو.

جۆر و تامەکانی

میرەندا بە چەند جۆر و تامێکی جیاواز و هەمەجۆر بەردەستە و تامی پرتەقاڵ زۆرترین جۆرێتی کە فرۆشی بەرزی هەیە، گرنگترین تامەکانی میرەندا بریتین لە:

ڕێژەی فرۆشی

بەرزترین ڕێژەی فرۆشتنی بەرهەمەکانی میرەندا لە کیشوەری ئاسیایە و بە دیاریکراوی لە وڵاتی هیندستانە. لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە براندی میرەندا لە وڵاتە عەرەبییەکان بڵاوبووەتەوە و بەردەست بووە، لە وڵاتی میسر و وڵاتانی کەنداو بەرزترین ڕێژەی فرۆشتنی میرەندایان هەیە.


سەرچاوەکان



291 بینین