لالەنگی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-11-26-22:30:00 - کۆدی بابەت: 10465
لالەنگی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لالەنگی (بە ئینگلیزی: Tangerine، بە عەرەبی: یوسفي)، یەکێکە لە ئەو میوانەی تامەکەی هەمەجۆرە، هەندێکیان ترش و هەندێکی تریان شیرینن، ڕەنگی پرتەقاڵییە و توێکڵێکی ناسک و نەرمی هەیە کە پێویستی بە بەکارهێنانی چەقۆ نییە بۆ لێکردنەوەی، لەڕووی شێوە و قەبارەوە هاوشێوەی میوەی پرتەقاڵە، ئەم میوەیە دەڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و کانزا کە پارێزگاری لە جەستە دەکات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە هەندێک نەخۆشی.

مێژووەکەی

ناوچەی ڕەسەنی بەرهەمهێنانی میوەی لالەنگی وڵاتی چین بووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، دواتر و لە ساڵانی ١٩٠٠ لە ڕێگەی هاوردەکردنەوە گەشتووە بە وڵاتانی تری جیهان بەتایبەت کالیفۆرنیا و فلۆریدا.

پێکهاتە خۆراکییەکانی

لالەنگی دەوڵەمەندە بە چەندین پێکهاتەی خۆراکی بەسوود و گرنگ بۆ جەستەی مرۆڤ، ئەوانیش بریتین لە:

بڕی کالۆری

٢٢٣ کالۆری

کاربۆهیدرات

١٣٫٣٤ گرام

شەکر

١٠٫٥٨ گرام

ڕیشاڵ

١٫٨ گرام

چەوری

٠٫٣١ گرام

پڕۆتین

٠٫٨١ گرام

ڤیتامین سی

٢٦٫٧ میلیگرام

ڤیتامین ئی

٠٫٢ میلیگرام

کالسیۆم

٣٧ میلیگرام

پۆتاسیۆم

١٦٦ میلیگرام

مەگنیسیۆم

١٢ میلیگرام

مەنگەنیز

٠٫٠٣٩ میلیگرام

ئاسن

٠٫١٥ میلیگرام

فۆسفۆڕ

٢٠ میلیگرام

سۆدیۆم

٢ میلیگرام

زینک

٠٫٠٧ میلیگرام

سوودە تەندروستییەکانی

خواردنی میوەی لالەنگی جۆرەها سوودی تەندروستی بە جەستەمان دەگەیەنێت و چارەسەری چەندین نەخۆشی جیاواز دەکات لە لەشماندا:

  • تەندروستی کۆئەندامی هەرس دەپارێزێت: لالەنگی بڕێکی زۆر لە ماددەی ڕیشاڵی تێدایە کە سوودی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، ڕێگە دەگرێت لە توشبوون بە جۆرەها کێشەی هەرسکردن، ئەم ماددە ڕیشاڵییانە چالاکی و جوڵەی پیسایی ناو ڕیخۆڵەکان زیاتر دەکات و بەمەش ڕێگری دەکات لە توشبوون بە قەبزی، هەروەها یارمەتی ئاسان تێکشکاندنی کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکان دەدات و ووزەی زیاتر بە جەستەمان دەبەخشێت.
  • سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات: دەوڵەمەندی لالەنگی بە ڤیتامین سی کە بەرهەمهێنەری خڕۆکە سپییەکانی خوێنە هۆکارە بۆ زیادکردنی بەرگری لە جەستەدا دژ بە هۆکارەکانی نەخۆشی وەک ڤایرۆس و بەکتریا، بەپێی چەند توێژینەوەیەک خواردنی لالەنگی دەبێتە ڕێگر لە توشبوون بە هەڵامەت، ئەنفلۆنزا، کۆکە و تا.
  • پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک دەکات: لالەنگی میوەیەکی پڕ کالسیۆمە، بەمەش ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی ئێسکە نەرمە و پارێزگاری لە چڕی ئێسک دەکات و پتەو و بەهێزیان دەکات، هەروەها ڤیتامین سی لە لالەنگیدا یارمەتی هەڵمژینی زیاتری کالسیۆم دەدات لە لەشدا.
  • بەسوودە بۆ پێست: لالەنگی پێست دەپارێزێت لە بەرکەوتنی زیان و یارمەتی پێست دەدات بە سافی و شێداری بمێنێتەوە، هەروەها ڕێگری دەکات لە چرچ بوون و دروست بوونی زیپکە.
  • ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار: لالەنگی یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات بەجۆرێک ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە و ڕێژەی کۆلیسترۆڵی باش و بەسوود زیاد دەکات کە ئەمەش هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە جۆرەها نەخۆشی وەک نەخۆشی دڵ، جەڵتەی دڵ، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار و شێرپەنجە.
  • مێشک چالاک دەکات: هەروەک پێشتریش باسمان کرد لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە ڕێگرە لە توشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە مێشکەوە هەیە، هەروەها هەبوونی ڕێژەیەکی باشی ماددەی ئاسن لە لالەنگیدا هۆکارە بۆ دابینکردنی ئۆکسجینی پێویست بۆ لەش ئەمەش چالاکی مێشک زیاتر دەکات.
  • مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە: بەهۆی زۆری ڕێژەی دژەئۆکسانەکان لە لالەنگیدا یارمەتی جەستە دەدات بۆ ڕێگەگرتن لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، هەروەها لە چەند توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە هەموو ئەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین سییان تێدایە دەتوانێت ڕێگر بێت لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
  • یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات: لالەنگی بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە کە کێشی جەستە دەپارێزێت و یارمەتی دەردانی ئەنزیمی زیاتر دەدات لە گەدەدا، هەروەها لالەنگی میوەیەکی پڕ ئاوە کە لە ڕێگەی میزکردنەوە یارمەتی لەش دەدات چەوری زیادە بکاتە دەرەوە.
  • تەندروستی چاو دەپارێزێت: بوونی ماددەی بێتا کارۆتین و ڤیتامین سی لە لالەنگیدا پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات و ڕێگری دەکات لە دابەزینی ئاستی بینین.


سەرچاوەکان



610 بینین