چەورییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-19-14:32:00 - کۆدی بابەت: 1423
چەورییەکان

ناوه‌ڕۆك

چەورییەكان

چەوریەکان:- سەرچاوەیەکی گرنگی وزەن لە لەشی مرۆڤدا. هەر گرامێک چەوری خاوەنی (٩) کالۆری وزەیە لەگەڵ ئەوەش کە چەوریەکان سەرچاوەی وزەی گرنگن دەبێت وریای ڕادەی چەوری بین لە لەشماندا و بزانین چەندە چەوری بەکاردەهێنین لە لەشماندا ڕۆژانە. لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا نزیکەی (٣٠) لە سەدی هەر مرۆڤێکی ئەمریکی چەورییان لە ڕێگەی چەوری خوێنەوە دەست دەکەوت. بەڵام ئەمڕۆ کە ئەم ڕێژەیە بەرزبۆتەوە بۆ ٤٠ تا ٤٥ لە سەدا بەهۆی بەکارهێنانی زۆری ڕۆنی خواردەمەنی کە چەوریەکانی هایدرۆجین دەگرێتە خۆ. هەر کەسێکی ئەمریکی ڕۆژانە (١٥٥) گرام چەوری بەکاردەهێنێت کە زۆر زیاترە لە ڕێژەی پێویست. لە ئێستادا زۆربەی ئەوانەی کە شارەزان لە بواری خۆراکدا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نابێت (٣٠) لە سەدی کالۆری لەش لە ڕێگەی چەوریەکانی کە ڕۆژانە بەکاردێن دەست دەکەوێت بۆ کەسێک کە ڕژێمی خۆراکی ڕۆژانەی ٢٠٠٠ کالۆریە دەبێت نزیکەی (٦٧) گرام چەوری بەکاربهێنێت. لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی دووردا وەک یابان چەوری کەمتر بەکاردەهێنن وەک لە ئەمریکادا بۆیە لەو وڵاتانەدا توش بوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و ڕیخۆڵە ئەستورە کەمترە وەک لە ئەمریکادا.

کۆلسترۆڵ:- ماددەیەکی ڕەنگ زەردە کە لە خواردنە ئاژەڵیەکاندا هەیە وەک: گۆشتییەکان، ئەو خواردنانەی کە خاوەنی ڕێژەیەکی زۆر کۆڵسترۆڵن وەک: گۆشتی سور، هێلکە، جگەر، حەواصڵ. کۆڵسترۆڵ یەکێک لەپێکهێنەرەکانی خانەکانی لەشە کەلە پەیکەری مرۆڤدا کاری باڵایان هەیە کە ئۆکسیدە زەردەکانن کە ڤیتامین D، هۆرمۆنی جنسی، ڕژێنەکانی سەرو گورچیلە ئەگەر لە بەرنامەی خۆراکماندا هیچ جۆرە کۆڵسترۆڵێک نەبێت ئەوا لەش خۆی کۆڵسترۆڵی خۆی دروست دەکات و سودیشی لێ دەبینێت. زۆربونی کۆڵسترۆڵ لەناو دەمارەکاندا دەبێتە هۆی گیران و تەسک بونەوەی بۆریەکانی خوێن و دووچاربوون بە جەڵدەی دڵ و مێشک. کۆڵسترۆڵ بۆئەوەی ڕێڕەو بۆخۆی لە خوێندا بدۆزێتەوە پێویستی بەوە هەیە کە لەگەڵ ماددەیەک بە ناوی (لیپۆپرۆتین)دا کارلێک بکات هەندێ لەم (لیپۆبرۆتین)انە باش و هەندێکیان خراپن بۆ لەش، جۆرە باشەکەیان بە (H.D.L) ناسراون و جۆرە خراپەکەیان بە (L .D. L) یان (V .L. D. L) ناسراون بەرزبونەوەی (H.D.L) دەبێتە هۆی کەم بونەوەی مەترسی تووش بوون بە نەخۆشیەکانی خوێن و دڵ. جۆرێکی دیکە لە چەوریەکانی خوێن بەناوی (تری گلیسرین)ـە کە بەشێوەی (V .L. D. L) لەناو خوێندا دەجوڵێن بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی دڵی ئەمریکا ئەوانەی ڕێژەی تری گلیسرینیان لەخوێندا لە (١٠٠) مللی گرام لەهەر دەسی لیترێکدا زۆرترە مەترسی توش بونیان دوو بەرانبەری ئەوانەیە کە کەمترە بۆ نەخۆشی دڵ. کەم چالاکی و قەڵەوی دەبێتە هۆکاری گرنگی بەرزبونەوەی تری گلیسرین. وەبەپێچەوانەوە چالاکی زۆرو لاواز بوون یان دابەزاندنی کێشی لەش دەبێتە هۆکاری کەم بونەوەی ڕێژەی تری گلسرید.


سەرچاوەکان



2807 بینین