چارەسەرکردنی ئازارە بچوکەکانی منداڵەکەت

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-10-14:20:00 - کۆدی بابەت: 11255
چارەسەرکردنی ئازارە بچوکەکانی منداڵەکەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەری ئازارە بچوکەکانی منداڵەکە (بە ئینگلیزی: Treat your child's pain، بە عەرەبی: علاج الام صغيرة لدى طفلك)، ئەگەر منداڵەکەت خۆی ئازاری خۆیدا کە بە دڵنیایەوە ئازاری دەبێت، ئەمانە هەندێک ئامۆژگاری بەسوودن بۆ چارەسەرکردنی برینە سادەکان: 
بڕین و ڕووشاندن 
شوێنە زامدارەکە بکە بەر ئاوی سارد بۆ چەند خولەکێک و بە هێواشی بە سابوون بیشۆ، دەرمانی دژە بەکتریای بێ ئازاری لێ بدە و بە باندج بیپێچە، پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە ئەگەر خوێنی برینەکە لە دوای پێنج خولەک هەر نەوەستا، یان دوای تێپەڕبوونی چەن ڕۆژ برینەکە هەر وەکو خۆی وابوو. 
شینبوونەوە و ئازاری ماسوولکە
کیسەیەک سەهۆڵ یان خاولییەکی پێچراو بە دەوری کیسەیەک سەوزەی بەستوودا بکە سەر شوێنی ئازارەکە بۆ ماوەی پانزدە خولەک، پاشانی لایببە و لە دوای سێ خولەک بیکەرەوە سەرت، پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە، ئەگەر شوێنەکە ڕەق بوو بوو یان بەرگەی هیچ دەستلێدانێکی نەدەکرد. 
پەنجەی ئازار پێگەیشتوو 
کیسەیەک سەهۆڵ بکە سەری بۆ ئەوەی نەئاوسێت، هەروەها دەستی منداڵەکەت بەرزبکەرەوە بۆ سەروو ئاستی دڵی، پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە، ئەگەر وا هەستت کرد پەنجەی شکا بێت یان ئەگەر سەری پەنجەی هەر خوێنە و نینۆکەکە شل بووە، ئەگەر پێستی لێ بووبووەوە، هەندێک دەرمانی برینداری بەکاربێنە. 
خوێن بەربوونی لووت
با منداڵەکەت کەمێک بۆ پێشەوە بنوشتێتەوە لە کاتێکدا کە لووتیت گرتووە، بۆ ماوەی پێنج خولەک، ئەگەر خوێنبەربوونەکە بەردەوام بوو، بۆ ماوەی دە خولەکی تر لووتی بگرە، پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە، ئەگەر گومانت برد لووتی شکا بێت، یان ئەگەر خوێن بەربوونەکە بەردەوام بوو لە دوای تێپەڕبوونی پانزدە خوولەک. 

پێوەدان، پێداهەڵگەڕانی مێرووە خوێنمژەکان، لەگەڵ دڕک پێداچوون 
بە هێواشی جزووەکە بە مووکێش یان بە نینۆکەکانت لێکەرەوە، شوێنەکە جوان بە ئاو و سابوون بشۆ و دەرمانی پاککەرەوە و دژە بەکتریا لە شوێنەکە بدە، پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە ئەگەر چزوە یان مێرووە خوێن مژەکەت بۆ لێ نەکرایەوە، هەروەها پەیوەندی بکە، ئەگەر پێستەکەی تووشی هەستیاری بوو یان تووشی هەوکردن بوو.

پێشگرتن لە ڕوودا و بریندار بوون 

باشترین ڕێگا بۆ پێشگرتن کە ڕوودا و بریندار بوون، بە دڵنیاییەوە چاودێری هەمیشەیی تۆیە، تەنها چرکەیەکی پێویستە بۆ ئەوەی خۆی بخاتە ناو بارودۆخی مەترسییەوە، هەمیشە بزانە لە کوێیە و هەتا دەتوانیت لەبەرچاوت بێت، ئەمانە شەش ئامۆژگاری بنەڕەتین بۆ پێشگرتن لە ڕووداو و برینداربوون:

  • دەرمانی پزیشکی و هەموو ئەو جۆرە دەرمانەنەی تر کە لە ماڵەکەتدا هەیە، بیانخە ناو شوێنی داخراوەوە.
  • هەوڵبدە چەک لە ماڵەوە هەڵنەگریت، ئەگەر کردیشت، قفڵی سەلامەتی چەک بەکاربێنە لەسەریان و لە شوێنێکی داخراودا هەڵیانبگرە و فیشەکەکانیان لە شوێنێکی داخراودا هەڵبگرە.
  • هەرگیز پیای مەکێشە، مەیلەرێنەوە، بە قۆڵی ڕایمەکێشە، یان بە ڕەقی یاری لەگەڵ مەکە. 
  • منداڵەکەت با هیچ جۆرە دیمەنێکی توندوتیژی نەبینێت. 
  • ئامڕازی دژە منداڵ بەکار بێنە بۆ هەموو ماڵەکەت و حەوشەکەت. 
  • هەمیشە ئەو جۆرە کورسییانە بەکار بێنە بۆ منداڵەکەت لە ناو ئۆتۆمبێلەکەت، کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەند کراوە، سەلامەتی کورسی زۆر گرنگە تا کێشی دەگاتە بیست کیلۆگرام، ئیتر کورسییە گەورەکان بەکاربێنە. 


سەرچاوەکان



305 بینین