هایپۆتالامۆس

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-21-17:12:00 - کۆدی بابەت: 11350
هایپۆتالامۆس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هایپۆتالامۆس (بە ئینگلیزی: Hypothalamus، بە عەرەبی: ما تحت المهاد)، دەکەوێتە ناوچەی مێشکەوە، کە بەشدارە لە دەربڕینی هەستەکان، چەندین پڕۆگرامی بنچینەیی ڕێکدەخات وەکو خواردن و خواردنەوە، هێشتنەوەی پلەی گەرمی لەش و سێکس، ڕۆڵی گرنگ دەبینێت لە هەستدا. یەکێکە لە ئالۆزترین بەشەکانی مێشک و کێشی تەنها ٤ گرامە. ئەندامێکی بایۆلۆجی سەربەخۆیە و مرۆڤ ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات، بە پێچەوانەوە خۆی دوور لە ویستی مرۆڤ کاردەکات و چالاکییەکانی بە ئەنجام دەگەیەنێت.

ئەرک و فەرمانەکانی هایپۆتالامۆس

  • ڕێکخستنی پڕۆسەکانی خواردن و خواردنەوە و  نوستن و بە ئاگاهاتن و پلەی گەرما ئەویش لە ڕێگای کارکردنی هەردوو بەشی سمپاساوی و پاراسمپاساویی.
  • ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵکردنی هاوسانگییە کیمیاوییەکانی ناو لەش و لێدانی دڵ و دەرهاویشتنی هۆرمۆنەکان و سێکس و سۆز.
  • هەروەها ڕۆڵی گرنگی لە یادکردنەوە و فێربوون و بە تایبەتیش ڕووداوە نزیکەکان هەیە و لە هەمان کاتدا کۆنتڕۆڵی هەڵچوونەکان و ڕەفتاری شەڕخوازی دەکات.
  • ڕۆڵی گرنگی لە ورووژاندنی توڕەیی و دەست درێژیدا هەیە و هۆکارێکی یارمەتیدەریشە بۆ هەڵگرتنی زیادە وزەی ناو لەش.
  • زۆر گرنگە بۆ مانەوەی مرۆڤ لە ژیاندا و بەردەوامبوونی، لەبەر ئەوە بەبێ هایپۆتالامۆس نە مرۆڤ نە ئاژاڵ ناتوانن پێداویستییە گرنگەکانی ژیانیان ڕێک بخەن.

نەخۆشییەکانی هایپۆتالامۆس چین؟

قەڵەوی هایپۆتالامۆسی دەبێتە هۆی کێشەی برسێتی، ئەو کەسانەی قەڵەوی هایپۆتالامییان هەیە ئەم نیشانانەیان تێدا دەردەکەوێت:

  • زیادبوونی کێش بە خێرایی
  • زیادبوونی لە ڕادەبەدەری کێش: کە خەوتنی خراپ یەکێکە لە هۆکارە دیارەکانی.
  • میتاپۆلیزمی نزم: مەبەست لێی توانای شیکردنەوەی خۆراک کەم دەبێت، چونکە میتاپۆلیزم کاریگەری لەسەر شیکردنەوەی خۆراک هەیە

کاریگەری هایپۆتالامۆس لەسەر جەستە

ئەگەر هایپۆتالامۆس لە کارکردن بکەوێت چی ڕوودەدات؟

لە ئەگەری لە کارکەوتنی هایپۆتالامۆس ئەوا لەوانەیە پلەی گەرمی جەستە زیانی پێبگات، هەروەها گەشەکردن و کێشی مرۆڤ و ڕاگرتنی هاوسەنگی ئاو، زیان گەیاندن بە هەستەکان و تەنانەت تێکچوونی خوولگەی خەوتن. هایپۆتالامۆس کۆنتڕۆڵی هەندێک هەست دەکات لەوانە: (بەشە لاوەکییەکەی هایپۆتالامۆس لە هەستەکانی وەکو چێژ و خۆشی و هەڵچوون و توڕەیی) بەشدارن. لە کاتێکدا بەشی ناوەڕاست بەرپرسە لە هەستەکانی وەکو بێزاری و ناخۆشی و مەیلی پێکەنینی کۆنتڕۆڵنەکراو و بەرزەوە هەیە.

هۆرمۆنەکانی هایپۆتالامۆس

  • هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین: کە هەڵدەستێت بەهەڵگرتنی  شیری دایک و ڕێکخستنەوەی خەو و پلەی گەرمی جەستە.
  • هۆرمۆنی کۆنتڕۆڵکردنی پڕۆلاکتین: بۆ ڕێکخستنی بەرهەم هێنانی شیری دایک.
  • هۆرمۆنی بڵاوکەرەوەی تیرۆترۆپین: ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی هاندانی غودەی تیرۆید کە بەرپرسی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنە کە میتاپۆلیزم و ئاستی وزە و گەشەکردن لە جەستەدا ڕێکدەخات.

چەندین هۆکار هەن کە دەبێتە هۆی کێشەی ناجێگیری دەردان لە هایپۆتالامۆس

  • نەشتەرگەری
  • بەرکەوتنەکانی مێشک
  • گرێ
  • تیشک
  • بەرکەوتنەکانی سەر
  • لە دەستدانی کێش بە ڕێژەیەکی زۆر
  • هەوکردن


سەرچاوەکان



952 بینین