بۆچی منداڵان بێتاقەت دەبن؟

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-25-17:30:00 - کۆدی بابەت: 11369
بۆچی منداڵان بێتاقەت دەبن؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بۆچی منداڵان بێتاقەت دەبن (بە ئینگلیزی: Why are children so upset، بە عەرەبی: لماذا يحزنون الأطفال)، زۆر جار منداڵەکەت بەبێ هیچ هۆکارێک، هەر لە خۆوە تووڕە دەبن. 

هەندێک لەو هۆکارانەی کە منداڵان بێزار دەکەن

گۆڕان 

منداڵان زۆر جار تووشی کێشە دەبن کاتێک گۆڕانکاری بەسەر ڕۆتیناتی ژیانی ڕۆژانەیاندا دێت، هەوڵ بدە چەندێک بتوانیت خشتەی ڕۆتیناتی ڕۆژانەی پەیڕەو بکە، بەڵام ئەگەر گۆڕانەکە هەر دروست دەبێت، هەوڵ بدە پێشوەخت منداڵەکە ئامادە بکەیت بۆ ئەو شتانەی کە بڕیاڕە ڕووبدات هەنگاو بە هەنگاوی ڕێگاکە. 

شەکەتی 

منداڵان زۆر تووڕە دەبن کاتێک شەکەت و ماندوون، دڵنیا ببەرەوە لەوەی منداڵەکەت خەوی باش، پشوو، یان کاتێکی بێدەنگ و ئارام لە کاتی ڕۆژدا بەسەر دەبات و لەگەڵ پاراستنی کاتێکی دیاریکراو بۆ نوستن لە شەودا. 

برسێتی 

منداڵان تووڕە دەبن کاتێک برسی دەبن، ئەم حاڵەتە زۆر بە ئاسانی بە بەرچاوتدا تێدەپەڕێت، لەبەر ئەوەی یەکەم ڕەنگە خۆت برسیت نەبێت، دووەم هیچ کات منداڵ برسێتی بە ڕووخسارییەوە دیار نییە، دڵنیا ببەرەوە لەوەی منداڵەکەت ژەمە خۆراک و نانخواردنی باشی هەیە. 

نائومێدی 

منداڵان تووڕە دەبن کاتێک تووشی نائومێدی دەبن، بۆ نموونە: کاتێک بووکەڵەیەکی بۆ نەکڕی، هاوڕێیەکی نەبێت، یان ڕێگەی پێ نەدرێت کە شەو تا درەنگ بمێنێتەوە، ئەگەر نائومێدبوونەکە شتێک بوو کە خۆی لێ ناپارێزێ و دڵنیا بوویت کە ڕوودەدات بەم زووانە، ئەوا ئامادەی بکە بە قسەکردن لەگەڵیدا، ئەگەر هەر لەو کاتەدا تووشی نائومێدی بوو بوو، هاوخەمی لەگەڵدا بکە بە دەم قسەکردنەوە. 

نەبوونی تواناکانی دەربڕین 

هەندێک لە منداڵان زۆر بێزارن لە بێ تواناییان بۆ دەربڕینی وشە و گەیاندنی هەستەکانیان، بەردەوام بە لە ناونانی هەستەکان بۆی و بەردەوام بە لە یارمەتیدانی بۆ گەشەپێدانی تواناکانی زمان، لەسەرخۆ بە و هانی بدە کاتێک دەیەوێت باسی بکات کە هەستی چۆنە. 

شکست 

منداڵان بێزار و تووڕە دەبن کاتێک هەوڵ دەدەن شتێک ئەنجام بدەن و تووشی شکست دەبن. یارمەتی منداڵەکەت بدە سەرکەوتوو بێت بە پێدانی ئەرک و چالاکییەک کە بۆی بکرێت، لەگەڵ هاندانی بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی شتێک و کۆڵنەدان تا سەرکەوتن. 


سەرچاوەکان



526 بینین