بۆچی کۆمپانیاکان بە نرخی بەرز دەکڕدرێنەوە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-11-08-19:41:00 - کۆدی بابەت: 11607
بۆچی کۆمپانیاکان بە نرخی بەرز دەکڕدرێنەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆچی کۆمپانیاکان بە نرخی بەرز دەکڕدرێنەوە؟ (بە عەرەبی: لماذا تم شراء الشركات بسعر مرتفع؟، بە ئینگلیزی: why companies  have been bought by high price؟) تا ئێستا ئەم پرسیارەت لەخۆت کردووە؟ نهێنی پشت کڕینەوەی کۆمپانیا و دامودەزگاکان بە نرخی بەرز چییە؟ بۆچی کۆمپانیایەک کەوا دەرناکەوێت سوودبەخش بێت، بەڵام بە نرخێکی خەیاڵی لەلایەن دەزگایەک یان سەرمایەدارێکەوە دەکڕدرێتەوە. ئایا ئەم بابەتە تەنها بۆ زیادکردنی سەرنجی میدیایەکانە بۆ سەر دەزگایەکە و کڕیارەکە، یاخود مەبەستێکی بازرگانی لە پشتەوەیە؟

گرنگترین هۆکارەکانی کڕینەوەی کۆمپانیا

کاتێک کۆمپانیایەک دەیەوێت کۆمپانیایەکی تر بکڕێت چەند هۆکارێکی هەیە، گرنگترین هۆکارەکان:

  • زیادکردنی سەرمایەی کۆمپانیا لە بازاڕ کە پێی دەگوترێت Market cap یان Market Capital. ئەمەش بریتییە لە ڕێژەی سەرمایەی کۆمپانیایەک لە بازاڕدا لە ڕێگەی ئەو بەرهەمانەی خراونەتە بازاڕەوە بەناوی ئەو کۆمپانیایە و بە دەست هێنانی داهات لە ڕێگەیانەوە.
  • زیادکردنی پشکی کۆمپانیای خاوەن کەپێی دەگوترێت Parent. ئەگەر بەهای ١ پشک بەرامبەر دۆلار دابەزێت ئەوا کۆمپانیای کڕیار یان parent company هەوڵدەدات لە ڕێگەی کڕینی نوێوە بەهای پشکەکانی زیاد بکاتەوە بەم جۆرەش بەهای ١ پشک بەرامبەر دۆلار لە بازاڕە داراییەکان زیاد دەکاتەوە بە پێشەوەی هێڵێکی ڕێک بۆ سەرەوە. 
  • بۆ زیادکردنی هێزی کۆمپانیا لە بازاڕدا و بوونە دامەزراوەیەکی زەبەلاح و یەکخراو و ڕێکخراو. ئەم خاڵە بە واتایەکی تریش دەکرێت پێناسە بکرێت، ئەویش کاتێک کۆمپانیایەک دادەمەزرێت، بۆ نموونە لە بواری کەلوپەلی کارەبایی، ئەگەر بیەوێت ناوی براندەکەی فراوان بکات ئەوا  دەبێت بە بیرۆکەی خۆی بازرگانییەکەی فراوان بکات کاتی زۆر پێویستە، لەبەر ئەوە پەنا دەباتە بەر کڕینەوەی کۆمپانیایەک بۆ نموونە لە بواری کەلوپەلەکانی ناو ماڵ وەک تاقمی ژووری میوان، نان خواردن، چێشتخانە، ژووری منداڵ و ژووری نووستن لە ژێر ناوی هەمان براند. ئەمەش هێزی براندەکە زیاد دەکات کاتێک خێزانێک سەردانی کۆگای ئەم براندە کە بە براندی A ناوی دەبرێت دەتوانێت ناوماڵەکەی بە خواستی خۆی هەڵبژێرێت لە هەمان کاتدا دەتوانێت کەلوپەلی کارەباییش بکڕێت بۆ ماڵەکەی لە هەمان کۆگادا. 

بۆچی کۆمپانیاکان بە نرخی زۆر دەکڕدرێنەوە؟ 

پرسیاری زۆرینەی هاوڵاتیان ئەوەیە کاتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینێت کۆمپانیایەک بە ملیاران دۆلار فرۆشراوە گاڵتەی پێ دێت یاخود تووشی سەرسوڕمان دەبێت. ئەمەش شتێکی ئاساییە چونکە لە نزیکەوە ئاگاداری مامەڵە داراییەکان و بازاڕی کارکردن نییە. 

گرنگترین هۆکارەکانی کڕینەوەی کۆمپانیا بە نرخی بەرز

  • کاتێک کۆمپانیایەک نرخی خۆی لە بازاڕ پێنج ملیار دۆلار بێت، کاتێک بە بڕی ٢٠ ملیار دۆلار دەفرۆشرێت ئەوا نرخی دەبێتە ٢٠ ملیار دۆلار گەر لە داهاتوودا بەهای پشکەکانیشی دابەزێت ئەوا نرخی لە بازاڕدا هەر ٢٠ ملیار دۆلار دەبێت، بۆیە دەبێت ئەم دوو بابەتە لە یەکتر جیابکرێنەوە (نرخی کۆمپانیا) و (بەهای پشک یان تێکڕای بەهای پشک) بە شێوەیەکی گشتی ئەم ٢٠ ملیار دۆلارە وا دەکات نرخی کۆمپانیای کڕیار زیاد بکات لە هەمان کاتدا.
  • ئەو کۆمپانیایانەی لە بنەڕەتدا گرانن دەبێتە هۆی زیادبوونی Market Capی کۆمپانیای کڕیار. وەک کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە ساڵی ٢٠٢٢ کۆمپانیای Activision و Blizzard و kingی کڕی کە لە ٢٠٢٣دا بووە خاوەنی ئەم سێ کۆمپانیایە بەیەکەوە Activision Blizzard پێک دەهێنن وایان کرد سەرمایەی بازاڕی مایکرۆسۆفت کە بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ بریتیبووە لە ٢٫٦ ترلیۆن دۆلار ئەم ژمارەیە بەرز بکەنەوە کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا ئامارەکە ئاشکرا دەکرێت.
  • کۆمپانیاکان دەیانەوێت سەرنجی بەکاربەر بۆ خۆیان ڕابکێشن بەوەی هێزی کڕینیان هەیە و ئەم کڕینەوەیانەش بۆ بەکاربەرە تا هەر پێداویستییەکی بوێت لەو کۆمپانیایە بەدەستی بهێنێت. 

کڕینەوە بە پارەی کەم باشترە یاخود کڕینەوەی گەورە؟

شارەزایانی بواری دارایی دابەش دەبن بۆ دوو بیروبۆچوون، هەندێک دەڵێن کڕینەوە بە سەرمایەی کەمتر باشترە و هەندێکی تریش دەڵێن کڕینەوەی گەورە باشترە.

  • کڕینەوەی بچووک

کۆمپانیایەک بەناوی A هەڵدەستێت بە بڕی پێنج ملیار دۆلار کۆمپانیایەکی تر لە بوارێکی دیاریکراو دەکڕێتەوە. ئەم کۆمپانیای کڕدراوە لە ڕووی قەبارەوە بچووکە بەڵام دەکرێت سوودی زۆری لێ ببینرێت.

  • کۆمپانیایەکە گەورە دەکرێت لە پاڵ کۆمپانیای Parent کە ئەمەش وا دەکات لە داهاتوو بە بڕێکی زۆر بفرۆشرێتەوە.
  • پەیڕەو کردنی یاسای بازرگانی خاوێن، کڕینەوەی گەورە دەبێته هۆی ئەوەی خەرجی لە داهات زۆرتر بێت بەمەش کۆمپانیا دەکەوێتە ژێر قەرزی زۆر.

نموونە: کۆمپانیای Sony ستۆدیۆی (بەنجی) بە بڕی ٤ ملیار دۆلار کڕی، ژمارەیەک ستۆدیۆی خستووەتە بەردەست کە وەک وایە گرووپێک ستۆدۆی کڕیبێت، کاری ئەم ستۆیۆیە سەرپەرشتی کردنی یارییە ئۆنڵاینەکانی سۆنی، کە بێ پرس و ڕاوێژی ئەمان یارییەکە پەسند ناکرێت.

  • کڕینەوەی گەورە

ئەو کۆمپانیایانەی سەرمایەی بازاڕیان زۆرە ناچارن کڕینەوەی گەورەش ئەنجام بدەن، چونکە ئامانجیان لە کڕینەوەکانیان زیاد کردنی ئەو ڕێژەیە بۆ بڕێکی زیاتر. ئەمەش بە کڕینەوەی بچووک بەدەست نایەت.

  • کڕینەوەی گەورە پشکی بازاڕ Market share بەشێوەیەکی خێرا زیاد دەکات.
  • نرخی کۆمپانیایەکە جێگیر دەکات لەو بڕەی پێی کڕدراوە. 

نموونە: کۆمپانیای توویتەر، ئەکتیڤیشن. توویتەر ساڵی ٢٠٢٢ بە ٤٤ ملیار دۆلار لەلایەن ئیلۆن مەسک کڕدرا، نرخی کۆمپانیایەکە لە کاتی فرۆشتنەوەی لە ٤٤ ملیار دۆلارەوە دەست پێ دەکات. بەڵام بەهای پشکەکانی ١٩ ملیار دۆلارە.

کۆمپانیای ئەکتیشڤن لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بە ٦٨ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٢ کڕدرایەوە گەورەترین کڕینەوەی مێژوو بوو لە بازاڕی یارییە ڤیدیۆییەکاندا، ئەم کڕینەوەیە لە کاتێکدا بوو بەهای پشک و نرخی کۆمپانیایەکە دابەزی بوو، مایکرۆسۆفت بەهەلی زانی و کڕیەوە بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزاری Gamepass کە تایبەتە بە پلاتفۆرمی XBOX و ئامێری کۆمپیوتەر. ئەم کڕینەوەیە وای کرد بەخێرایی بەهای پشکی ئێکس بۆکس و مایکرۆسۆفت زیاد بکات. 


سەرچاوەکان



392 بینین