زمانی پورتوگالی

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2023-12-16-18:59:00 - کۆدی بابەت: 11738
زمانی پورتوگالی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زمانی پورتوگالی (بە ئینگلیزی: Portuguese، بە عەرەبی: اللغة البرتغالیة)، زمانێکی ڕۆمانسییە و لە ژمارەیەک وڵاتدا بەکاردەهێنرێت وەک بەڕازیل، ماکاو، مۆزەمبیق لەگەڵ پورتوگال و چەند ناوچەیەکی تریش، لە جیهاندا نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن کەس بە پورتوگالی قسە دەکەن و جێگە سەرەکییەکانیشی کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئەمریکای باشوور دەگرێتەوە.

پۆلێنکردن و مێژووی دروستبوونی

زمانی پورتوگالی بە یەکێک لە زمانە ڕۆمانسییە ڕۆژئاواییەکان دادەنرێت کە بنەچەیەکی لاتینی هەیە، لەگەڵ زمانی ئیسپانیدا پێکەوە کۆمەڵەی قەفقاسی دروستدەکەن، لەسەرەتای دروستبوونیدا زمانەکە تێکەڵەیەکبووە لە وشە و دەستەواژەی زمانە جیاوازەکان، لە ناویشیاندا زمانی عەرەبی هەبووە.

بەڵام دواتر و بەتایبەتی لە کۆتایی سەدەی ١٣، گەشەکردنی زۆری بە خۆیەوە بینی و ژمارەیەکی زۆر وشەی تاک و دەستەواژەی پەرەپێداوە، یەکەمین نووسەرەکانی بواری ڕێزمانی ئەم زمانە لە نیوەی یەکەمی سەدەی ١٦ بەرهەمیان هەبووە، پاشان لە نیوەی دووەمی هەمان سەدەدا نووسەری تریش نوووسینی تایبەتیان هەبووە بە زمانەکەیان.

زانیاری گشتی دەربارەی زمانەکە

هاوشێوەی زۆرینەی زمانەکانی تر لە پورتوگالیشدا دروستکردنی ڕستە بە دانانی بکەر و بەکار و کردار دەبێت، پیتی زۆر و دەربڕینی دەنگی جیاواز و پیتی ناو قوڕگی زۆری هەیە، وشەکانیش کە بەکاردێن بە گوێرەی ڕەگەزەکانی نێر و مێ و تاک و کۆ دەگۆڕێت، بەڵام بێگومان هەندێک وشە هەن کە بۆ هەردوو ڕەگەزەکە بە هەمان شێوەیە و هاوتان، بۆ نەرێکردن و ناساندن ئامڕازیان هەیە، هەروەها بۆ بەراوردکردن یاخود ستایشکردن پاشگر دادەنێن.

لە ڕووی کرداریشەوە زمانی پورتوگالی سێ دەمی سەرەکی کاری هەیە، کە بریتین لە ڕابردوو، ڕانەبردوو لەگەڵ داهاتوو، بۆ هەریەکێکیشیان بە گوێرەی کۆتایی چاوگەکەی کارەکە دروستدەکرێت، بەڵام هەندێک کار هەن کە شازن، سەرچاوەکەیان ڕاستەخۆ بە گەڕانەوە بۆ وشە لاتینییەکە بەدەستدێت، هەروەها جیاوازی دروستدەبێت لە نێوان کارەکانی هەمان دەمیشدا بە گوێرەی تێپەڕ و تێنەپەڕ لەگەڵ بەردەوامی و دووبارەکردنەوە.

ئەلفبێی زمانی پورتوگالی

پیتەکانی زمانی پورتوگالی پێکهاتوون لە ٢٦ پیت، لە ناویاندا پێنج دانەیان بزوێنە و ٢١ دانەیان نەبزوێنە، هەموو پیتەکان هاوشێوەی ئەلفبێی ئینگلیزین بەڵام پیتەکانی (K,W,Y)، لە زمانی پورتوگالیدا بەکارناهێنرێن جگە لە ئەو وشانەی کە وەرگیراون واتە هی دەرەوەی زمانی پورتوگالین، ئەلفبێی پورتوگالی بریتین لە ئەمانە:

  • A
  • B
  • C
  • D
  • E
  • F
  • G
  • H
  • I
  • J
  • L
  • M
  • N
  • O
  • Q
  • R
  • S
  • T
  • U
  • V
  • X
  • Z

هەندێک لە دەستەواژە باوەکانی زمانی پورتوگالی

دەستەواژە

واتاکەی

Olá

سڵاو

Amor

خۆشەویستی

Felicidade

خۆشبەختی

Gato

پشیلە

Cão

سەگ

Sorrir

پێکەنین

Português

پورتوگالی

Sim

بەڵێ

Obrigado

سوپاس

Adeus

ماڵئاوا


سەرچاوەکان



327 بینین