زمانی ئیسپانی

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2023-12-16-20:20:00 - کۆدی بابەت: 11741
زمانی ئیسپانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زمانی ئیسپانی (بە ئینگلیزی: Spanish language، بە عەرەبی: اللغة الاسبانیة)، زمانی سەرەکی شانشینی ئیسپانیایە لەگەڵ زۆرینەی وڵاتەکانی هەردوو کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور، بە نزیکەیی ٤٧٧-٥٧٢ ملیۆن کەس لە جیهاندا زمانی ئیسپانی زمانی دایک و قسەکردنیانە، هەروەها لەسەر ئاستی جیهاندا بە یەکێک لە ڕۆمانسیترین زمانەکان دادەنرێت.  

ئەو زمانەی کە لە وڵاتی ئیسپانیادا بەکاردەهێنرێت پێی دەوترێت ئیسپانی قشتالی کە بەناوی جێگەی قشتالییەوە ناونراوە کە ناوچەیەکە لە ئیسپانیا، لە کاتێکدا ئەو زمانە ئیسپانییەی کە لە کیشوەرەکانی ئەمریکادا بەکاردەهێنرێت، ناودەبرێت بە ئیسپانی ئەمریکی، بە گشتی و بە شێوەیەکی بنچینەیی هەردوو زمانەکە هاوشێوەن، تەنها لە ڕووی دەربڕین و لەسەر ئاستی هەندێک وشەی تاکەوە جیاوازییان تێدایە.  

پۆڵێنکردن و مێژووی دروستبوونی

زمانی ئیسپانی لە بنەڕەتدا لاتینییە و سەر بە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمایە، بەجۆرێکە کە لە نێوان سەدەکانی دووەم و سێیەمی پێش زاییندا، سەربازە ڕۆمانییەکان ئیسپانیای ئێستایان داگیرکردووە و زمانەکەیان تێدا بڵاوکردووەتەوە، پاشان لە نێوان ساڵەکانی ٩٥٠-١٠٠٠ی زایینیدا لە ناوچەی قشتالی ئیسپانیادا زمانی ئیسپانی و شێوەزاری خۆیان شێوەیەکی سەربەخۆی وەرگرت و جیابووەوە لە زمانە لاتینییە ڕۆمییەکە.

زانیاری گشتی دەربارەی زمانەکە

ڕێکخستنی ڕستەکان لە زمانەکەدا دابەشبووە بۆ بکەر، کردار، لەگەڵ تەواوکەر یاخود بەرکار، وشەکان کە بەکاردێن بۆ ڕەگەزەکانی نێر و مێ جیاوازە، جگە لە چەند دانەیەکی کەم نەبێت کە بۆ هەردوو ڕەگەزەکە هاوبەشە، هەروەها بۆ ئەو ناوانەی کە نێرن یاخود ئاژەڵێکی نێرە بە گشتی ناوەکە کۆتایی هاتووە بە یەکێک لە ئەم پیتانە (o,i,r)، لە زمانی ئیسپانیدا ١٧ دەمی کار هەیە کە بۆ ئاماژەدان بە کات سوودیان لێ وەردەگیرێت، لە ناویاندا هەشت دانەیان بۆ کردارە سادەکانن و حەوتیان بۆ کردارە تەواو و لێکدراوەکانن.

شێوەزاری زۆر لە زمانی ئیسپانیدا هەیە بەڵام بەگشتی دابەشبوون بۆ دوو دانەی سەرەکی کە بریتین لە شێوەزاری ئەورووپی لەگەڵ هی ئەمریکی، سەرەکیترین جیاکەرەوەشیان ئەوەیە کە لە ئەورووپییەکەدا پیتەکانی (z,v)، بە پیتی (ث) دەخوێنرێنەوە، بەڵام لە شێوەزارە ئەمریکییەکەدا ئەو دوو پیتە بە  پیتی (س) دەخوێنرێنەوە.

ئەلفبێی ئیسپانی

ئەلفبێی ئیسپانی هاوشێوەی ئەلفبێی زمانی ئینگلیزییە و تەنها یەک جیاوازی هەیە لە نێوانیاندا، ئەویش ئەوەیە کە زمانی ئیسپانی یەک پیتی زیاترە ئەویش پیتی(Ñ)ە، واتە لە زمانی ئیسپانیدا ٢٧ پیت هەیە، کە بریتین لە ئەمانە:

  • A
  • B
  • C
  • D
  • E
  • F
  • G
  • H
  • I
  • J
  • K
  • L
  • M
  • N
  • Ñ
  • O
  • P
  • Q
  • R
  • S
  • T
  • U
  • V
  • W
  • X
  • Y
  • Z

هەندێک لە دەستەواژە باوەکانی زمانی ئیسپانیا

دەستەواژە

واتاکەی

Hola

سڵاو

Hasta luego

بە نیازی دیدار

Adiós

ماڵئاوا

Por favor

بێزەحمەت

Gracias

سوپاس

?Hablas español

ئیسپانی دەزانیت؟

بەڵێ

No

نەخێر

?Dónde está el baño

حەمام لە کوێیە؟

?Cómo te llamas

ناوت چییە؟

No entiendo

تێناگەم

Bienvenido

بەخێربێیت

?Qué tal

چۆنیت؟

?Cómo va la vida

ژیان چۆنە؟

?Y a vosotros

ئەی ئێوە؟

Bien

باش

Árabe

عەرەبی

Inglés

ئینگلیزی

Corán

قورئان

Buenos días

بەیانی باش

Buenas noches

ئێوارە باش

?Cuántos años tienes

تەمەنت چەندە

? donde vive

لە کوێ دەژیت

?cual es la moneda de tu pais

دراوی وڵاتەکەت چییە؟

estoy perdido

من ونبووم

 


سەرچاوەکان



350 بینین