گالیۆم

له‌لایه‌ن: - کارێز ڕەسووڵ نەبی کارێز ڕەسووڵ نەبی - به‌روار: 2023-12-23-20:04:00 - کۆدی بابەت: 11752
گالیۆم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گالیۆم (بە عەرەبی: الغاليوم، بە ئینگلیزی: Galliumتوخمێکی کانزایی تێکشکێنەرە، بە (GA) هێما دەکرێت کە ڕەنگێکی زیوی هەیە، زۆرجاریش بە توخمە کیمیاییە تێکشکێنەرەکە ناو دەبرێت.

مێژووی سەرهەڵدان و دۆزینەوەی

ئەم توخمە کیمیاییە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٨٧٥ لە لایەن زانای کیمیایی فەڕەنسی (Paul - Emile) دۆزرایەوە. ئەم زانایە سەرەتا ئەم توخمە کیمیاییەی ناونا (گاڵیەم) وەکوو ڕێزێک بۆ نیشتیمانی فەڕەنسا، کە لە کۆندا بە لاتینی پێی وتراوە (گالیا) دوواتر لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ناوەکە گۆڕا بۆ گالیۆم.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی

گالیۆم تایبەتمەندییەکی ئەلکتڕۆنی بەهێزی هەیە، هەربۆیە لە بواری پیشەسازیە ئەلکتڕۆنییەکان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بە شێوەیەکی گشتی و لە پیشەسازی دروستکردنی گەرمی پێوەکان بەتایبەتی، کە لە پلەی گەرمی بەرز کاردەکەن. ئەم کانزایە لە پلەی گەرمی ٣٠° پلەی سەدی شلە و لە پلەی گەرمی ژوورێکی ئاسایی کەمێك ڕەق دەبێت، توخمێکی ژەهراوی نیە و پارێزراوە، بەرکەوتنیشی بە جەستەی مرۆڤ ئاسایە و زیانی پێ ناگەیەنێت.

پێکهاتەی گالیۆم

پێکهاتەی سەرەکی گالیۆم ئەلیکتڕۆنە لە سووڕی کارەبایی مایکڕۆوەیڤ، کە لە سووڕی تیشکە ژێرسوورە خێراکان بەکاردێت. ئەم توخمە لە ئاودا ناتوێتەوە و کار لێک ناکات، بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵە توخمێک کار لێک دەکات، نموونە لەگەڵ ئەلەمنیۆم و ستیل کار لێک دەکات و تێکیان دەشکێنێت، بەجۆرێک تەنها یەک دڵۆپ گالیۆم بەسە بۆ توانەوەی بڕێک لە ئەلەمنیۆم و ستیل لە ماوەی نیو کاتژمێر. جگە لەمانەش توانای کارلێکی هەیە لەگەڵ قوفڵی دەرگاکان و قوتووی خواردنەوە گازییەکان. ئەم تایبەتمەندییە سەرنج ڕاکێشەی وایکردووە نرخی ئەم کانزایە لە بازاڕەکاندا بەرزبێتەوە، جگە لە دەگمەنی و نەبوونی لە هەموو شوێنێکدا.


سەرچاوەکان



232 بینین