کاریگەری تراوما لەسەر منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-03-20:41:00 - کۆدی بابەت: 12048
کاریگەری تراوما لەسەر منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەری تراوما لەسەر منداڵ (بە عەرەبی: ثأثير صدمة عن الأطفال، بە ئینگلیزی: The effective of trauma on children)، وشەی تراوما بەکاردێت بۆ وەسفکردنی ڕووداوە نەرێنییەکان کە لە ڕووی هەستییەوە ئازاربەخشن، نموونەی ئەم جۆرە ڕووداوانە بریتییە لە ئەزموونکردنی بوومەلەرزە یان زریان، ڕووداوێکی پیشەسازی یان ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل، دەستدرێژی جەستەیی یان سێکسی، و شێوە جیاوازەکانی دەستدرێژیکردنە سەر لە منداڵیدا.

دەرکەوتنی نیشانەکانی تراوما لەسەر منداڵ

ئەو منداڵانەی کە تەمەنی  پێش چوونە قوتابخانەیان هەیە

  • ترس لە دایک و باوک.
  • گریان یان هاوارێکی زۆر.
  • خواردنی خراپ یان دابەزینی کێش.
  • بینینی خەوی ناخۆش.

ئەو منداڵانەی کە لە قۆناغی سەرەتایین

  • دڵەڕاوکێ یان ترس.
  • هەست بە تاوان یان شەرمەزاری دەکات.
  • زەحمەتی خەوتن.

ئەو منداڵانەی کە لە قۆناغی دوا ناوەندیین

  • هەست بە خەمۆکی یان تەنیایی دەکەن.
  • شێواوی لە خواردن یان ڕەفتاری خۆ ئازاردان.
  • بەکارهێنانی کحول یان ماددە هۆشبەرەکان.
  • بەشداریکردن لە ڕەفتاری سێکسی مەترسیدار.

کاریگەرییە درێژخایەنەکانی تراوما

  • ترۆما دەتوانێت منداڵ زیاتر لاواز بکات بۆ گەشەکردنی کێشەی دەروونی.
  • دەتوانێت ڕاستەوخۆ ببێتە هۆی نەخۆشی فشاری دەروونی دوای تراوما.
  • بەپێی ئەوەی چۆن تووشی نەخۆشییەکە دەبێت، لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە لە ژیانی ڕۆژانەیدا. بۆ نموونە، لەوانەیە متمانەکردنی بە کەسانی دەورووبەر سەخت بێت، کە دەتوانێت دروستکردنی پەیوەندییەکان و هاوڕێیەتییەکان قورستر بکات.
  • لەوانەیە نەتوانێت چێژ لەو شتانە وەربگرێت کە پێشووتر چێژی لێ وەرگرتووە.

هۆکارەکانی تووشبوونی منداڵ بە تراوما

  • تووشبوون بە ڕووداوی قورس.
  • دەستدرێژی سێکسی یان جەستەیی.
  • توندوتیژی: دەستدرێژی سێکسی یان توندوتیژی خێزانی.
  • بەرکەوتن بە ڕووداوە تراوماییەکان.
  • کێشەی تەندروستی گەورە وەک وەرگرتنی چاودێری چڕ.
  • مردنی کەسێکی نزیک لە منداڵەکە
  • شەڕ و پێکدادان و جەنگ.
  • ئەشکەنجەدانی منداڵ.

ڕێگا چارەسەرییەکانی زاڵبوون بەسەر تراومادا کە لە لایەن خێزانەوە پێشکەش دەکرێت 

  • ڕێگا بە منداڵەکەت بدە کاتێکی زۆر بۆ یاریکردن و چێژ وەرگرتن لە چالاکییەکانی وەک وەرزشکردن، بەتایبەتی یاری و چالاکییە دڵخوازەکانی لەگەڵ هاوڕێ و نزیکەکانی بەسەرببات.
  • کات بدە بۆ خۆشی و پێکەنین و کاتە خۆشەکان، خۆشی هاوبەش دەتوانێت یارمەتی هەموو ئەندامانی خێزان بدات کە هەست بە باشتر بوون بکەن.
  • دڵنیابە لەوەی منداڵەکەت بە پێی پێویست پشوو دەدات و دەخەوێت.
  • لە هەندێک جۆری وەرزشی جەستەییدا بەشداری بکە لەگەڵ منداڵەکەت، یارمەتی منداڵەکەت دەدات بۆ باشترکردنی خەو.
  • سنووردارکردنی هاندەرەکان وەک شەکر و خواردنی ڕەنگاوڕەنگ و شۆکۆلاتە.
  • یارمەتی منداڵەکەت بدە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی جەستەیی پشوو بدات، حەمامی گەرم، ماساج، کاتی بۆ تەرخان بکە بۆ خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵەکەت.
  • دەستێوەردان بکە ئەگەر چالاکییەک منداڵەکەت بێزار دەکات یان دڵەڕاوکێ دەکات بۆ نموونە، پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کە وا دەکات منداڵەکە تراوماکەی بیربکەوێتەوە، یان هەستی نیگەرانی یان ترس بەرز دەکاتەوە. مەترسە لە کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن ئەگەر ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکە پشتگیری چاکبوونەوەی منداڵەکە ناکات.


سەرچاوەکان



87 بینین