جۆرەکانی چارەسەری تیشکدانەوە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-06-16:43:00 - کۆدی بابەت: 12064
جۆرەکانی چارەسەری تیشکدانەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جۆرەکانی چارەسەری تیشکدانەوە چین؟ (بە ئینگلیزی: What are the types of radiation therapy?، بە عەرەبی: ما هي أنواع العلاج الإشعاعي؟) دوو جۆری سەرەکی چارەسەری تیشکدانەوە هەیە کە ئەوانیش چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکی (EBRT) و چارەسەری تیشکدانەوەی ناوەکین. هەردوو جۆرەکە کاردەکەن بۆ لەناوبردنی DNA ی خانەی شێرپەنجەییەکان. بۆ ئەوەی بەبێ ڕێنماییەکانی دی ئێن ئەی بمێننەوە کە ئەو ڕێنماییانە بە خانەکان دەڵێت چۆن گەشە بکەن و زۆر ببن، بەم شێوەیە خانە شێرپەنجەییەکان دەمرن و لووەکان بچوک دەبنەوە.

چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکی

چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکی باوترین جۆری چارەسەری تیشکە. لەگەڵ چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکی، ئامێرێک تیشکی وزەی بەرز ئاڕاستە دەکات بەرەو لووەکە. وزەکە لەوانەیە تیشکی ئێکس بێت (زۆر باوە)، یاخود بە شێوەیەکی کەمتر باو ئەلیکترۆن یان پرۆتۆن بێت. زۆر گرنگە بۆ چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکی پزیشکی تیشکدان پلانێکی چارەسەر دیزاین بکات بۆ ئامانجکردنی لوورەکە بە تیشکدانەوە لە کاتێکدا پێویستە بەدوور بێت لە شانە تەندروستەکان. هەروەها چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکی چەندین جۆری هەیە.

جۆرەکانی چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکی بریتین لە:

چارەسەری تیشکدانەوەی گونجاوی 3D: سکانی تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری و نەرمەواڵای کۆمپیوتەری بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی مۆدێلی 3D بۆ لووەکە. بە بەکارهێنانی مۆدێلەکە وەک ڕێبەرێک ئامێرەکە ئاڕاستەی تیشکی تیشکدانەوە دەکات کە شوێنی خانە شێرپەنجەییەکە دەکاتە ئامانج لە کاتێکدا شانە تەندروستەکان دەپارێزێت.

چارەسەری تیشکدانەوەی چڕی گۆڕاو (IMRT): جۆرێکی پێشکەوتووتری چارەسەری تیشکدانەوەیە. چارەسەری تیشکدانەوەی چڕی گۆڕاو چەندین تیشکی تیشکدانەوە بەکاردەهێنێت کە چڕی ژەمەکەی گۆڕاوە. بەمەش ژەمێکی زیاتری تیشکدانەوە دەگەیەنێت بۆ لووەکە و ژەمی کەمتر بۆ شانە تەندروستەکان.

تیشکدانەوەی پشتەوەی ئارک: جۆرێکە لە چارەسەری تیشکدانەوەی چڕی گۆڕاوە. تیشکەکانی وزە ئاڕاستە دەکەن بە چڕی جیاواز لە شێوەیەکی خولانەوەی کەوانەیی ئەم ڕێگایە خێراتر تیشکدانەوە دەگەیەنێت لە IMRTی ئاسایی. چارەسەری کەوانەی Volumetric (VMAT) و چارەسەری تۆمۆسێراپی دوو جۆری چارەسەری تیشکدانەوەی کەوانەییە.

چارەسەری تیشکدانەوەی وێنە (Image-guided radiotherapy): ئەم تیشکە چارەسەرییە جۆرێکە لە EBRT کە تیایدا ئامێری تیشکدانەوە ژەمێکی کەمی تیشکی ئێکس یان سی تی سکانی بچووکی دەست دەکەوێت پێش هەر چارەسەرییەک. ئەم وێنەیە یارمەتی ڕێکخستنی شوێنی چارەسەر دەدات، لە ئەنجامدا گەیاندنی تیشکدانەوەی وردتر.

چارەسەری تەنۆلکە: چارەسەری تیشکدانەوە بەکاردێنێت کە پێکدێت لە پرۆتۆن لە جیاتی فۆتۆن (تیشکی ئێکس). بۆ هەندێک کەس، پرۆتۆنەکان دەتوانن هەمان ژەمی تیشکدانەوە بگەیەنن بە لووەکە و ژەمی تیشکدانەوە کەم بکەنەوە بۆ شانە تەندروستەکان.

نەشتەرکاری ڕادیۆیی ستێریۆتاکتیک (Stereotactic radiosurgery): وەک نەشتەرکاری چەقۆی گاما ژەمێکی زۆر لە تیشکدانەوەی تەرکیزکراو بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی لووە بچووکەکانی مێشک بە وردی نەشتەرکاری. بە پێچەوانەوە نەشتەرکاری، پێویستی بە بڕین نییە. بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم چارەسەرە یەک بۆ پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.

چارەسەری تیشکدانەوەی جەستەی ستێریۆتاکتیک (SBRT): ژەمێکی بەرزی تیشکدانەوەی تەرکیزکراو بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی لووەکانی دەرەوەی مێشک. وەک نەشتەرکاری ڕادیۆیی ستێریۆتاکتیک، کە بە نەشتەرکارییەکی ورد لووەکان لەناودەبات بەڵام بەبێ نەشتەرکاری ڕاستەقینە.

تیشکدانەوەی ناو نەشتەرکاری (IORT): تیشکدانەوە لە کاتی نەشتەرکاریدا دەگەیەنێت. دوای لابردنی لووەکە بە نەشتەرکاری، تیشکدانەوەی ناو نەشتەرکاری هەر خانەیەکی شێرپەنجە لەناودەبات کە بە نەشتەرکاری لادەبرێت.

چارەسەری تیشکدانەوەی ناوەکی

چارەسەری تیشکدانەوەی ناوەکی تیشکدانەوە دەخاتە ناو لەش، نزیک لە خانە شێرپەنجەییەکان. چارەسەری لووە بچووکەکان دەکات لە سەر، مل، مەمک، ملی منداڵدان، منداڵدان یان پرۆستات. دەتوانیت تیشکدانەوەی ناوەکی وەربگریت لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی ڕەق یان بە شێوەی شل:

براکیسێراپی (Brachytherapy): سەرچاوەیەکی تیشکدانەوەی پتەو، یان "تۆو"، لەناو یان لە تەنیشت لووەکە دەچێنێت. سەرچاوەیەک تیشکدانەوە بۆ ناوچەیەکی بچووک دەردەدات بۆ کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان. هەندێک لە چاندەکان ژەمی کەم دەر دەدەن بۆ ماوەیەکی درێژتر (هەفتە). هەندێکی تر لەوانەیە ژەمی بەرز بڵاو بکەنەوە بۆ ماوەیەکی کورتتر (خولەک). هەندێک لەو ئامێرانەی کە بەکاردێن بۆ براکیسێراپی کاتییە. ئەوانی تر بۆ هەمیشە لە جەستەدا دەمێننەوە. لە کۆتاییدا، ئەوان واز لە بڵاوکردنەوەی تیشکدانەوە دەهێنن.

چارەسەری سیستەماتیکی یان چارەسەری بڵاوبووەوەی ناو جەستە (Systemic therapy): ماددەی تیشکدانەوەی شل دەنێرێت بەناو خوێندا بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان. هەندێک لە شێوەکانی ئەم دەرمانە قووتدەدرێن واتا لە ڕێگەی دەمەوەن. ئەوانی تریش، بە دەرزیەک وەیردەگریت لە ڕێگەی خوێنهێەرەوە (IV).

چارەسەری تیشکی بەرگری (Radioimmunotherapy): بریتییە لە چارەسەری ناوکەترش. لەگەڵ چارەسەری تیشکدانەوە، پڕۆتینێکی تیشکدانەوە خانە شێرپەنجەییە دیاریکراوەکان دەناسێتەوە و پێیانەوە بەند دەبێت و دواتریش تیشکدانەوە دەردەدات بۆ کوشتنی ئەو خانە شێرپەنجەییانە.


سەرچاوەکان



83 بینین