فەزڵی نوێژی تەراویح لە مانگی ڕەمەزاندا

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-03-11-13:26:00 - کۆدی بابەت: 12088
فەزڵی نوێژی تەراویح لە مانگی ڕەمەزاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فەزڵی نوێژی تەراویح لە مانگی ڕەمەزاندا (بە عەرەبی: فضل صلاة التراويح في شهر رمضان، بە ئینگلیزی: The virtue of Taraweeh prayer in the month of Ramadanنوێژی تەراویح ئەو نوێژەیە کە لە مانگی ڕەمەزاندا لە دوای نوێژی خەوتنان (عیشا) ئەنجام دەدرێت.

فەزڵی نوێژی تەراویح بە گشتی

خوای گەورە لە مانگی ڕەمەزاندا نیعمەتی زۆری بە بەندەکانی بەخشیوە، ئەنجامدانی نوێژی تەراویح یەکسانە بە ئەنجامدانی شەوێکی تەواو نوێژکردن، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (من قام مع الإمامِ حتى ينصرفَ كتب اللهُ له قيامَ ليلةٍ)، مەبەست لەم فەرموودیە ئەوەیە کە هەرکەسێک لە ڕۆژانی ڕەمەزان بە تایبەتی دە ڕۆژی کۆتایی نوێژی شێوان و تەراویح ئەنجام بدات، ئەو پاداشتەکەی وەکوو ئەوە وایە کە هەموو شەوەکەی تەواو لە نوێژکردندا بەسەر بردووە. هەروەها پێویستە موسڵمان حەزیان لە نوێژکردنی شەوانی ڕەمەزان بێت بە جەماعەت کە ئەمەش پاداشتێکی گەورەی لەسەرە، هەروەها پێغەمبە ﷺ فەرموویەتی:
(مَنْ قامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ)، واتا هەرکەسێک ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بە تەواوی بگرێت و نوێژی تەروایح ئەنجام بدات ئەوە پاداشتێکی گەروەی پێدەبەخشرێت و خوا لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت. 

فەزڵی نوێژی تەراویح 

لە دە ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا فەزڵی عیبادەت زیاتر دەبێت، لە دە ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزان زیاتر جەخت لەسەر عیبادەتەکان دەکرێتەوە لە چاو ڕۆژانی سەرەتا، هەروەها نوێژکردنی شەو نوێژ لەم دە شەوانەی کۆتایدا باشترە لە هەزار مانگ نوێژکردن، لە نێوان ئەم دە شەوەدا شەوێک هەیە پێی دەوترێت (شەوی قەدر)، بۆیە پێویستە موسوڵمان پابەند بێت بە نوێژی تەراویحەوە کە بەشێکە لە شەو نوێژی مانگی ڕەمەزان.

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (هەرکەسێک لە ئیمانداران بێت و نوێژی شەوانی ڕەمەزان بکات ئەوا پاداشتی دەدرێتەوە و لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت) هەروەها خاتوو عائیشەی دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر ﷺ کاتێک دە ڕۆژی کۆتای ڕەمەزان دەهات گرنگی تەواوی پێدەدا و شەوەکانی زیندوو دەکردەوە و خێزانەکەی لە خەو هەڵدەستاند بۆ عیبادەت.

پێگەی تەراویح لە نێو نوێژە سوننەتەکاندا

نوێژی تەراویح یەکێکە لەو نوێژە سوننەتانەی کە پشتڕاستکراوەتەوە، هەروەها یەکێکە لەو نوێژە سوننەتانەی کە جەماعەت بە جەماعەت دوای نوێژی عیشا دەکرێت و خێر و پاداشتی زۆری لەسەرە.


سەرچاوەکان



222 بینین