حوکمی دواخستنی پارشێو

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-03-11-13:34:00 - کۆدی بابەت: 12089
حوکمی دواخستنی پارشێو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حوکمی دواخستنی پارشێو (بە عەرەبی: حكم تأجيل السحور، بە ئینگلیزی: Ruling on postponing fasting)،  پارشێو ئەوەیە کە لەبری نانی بەیانی دەخورێت و دەخورێتەوە، هەروەها پارشێو ئەو کاتەیە کە لە کۆتایی شەودا پێش بەرەبەیان نان دەخورێت پێغەمبەر ﷺ فەرمانی بە ژەمی پارشێو کردووە، لەلایەن ئەنەسی کوڕی مالیک گێڕدراوەتەوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: (تَسَحَّرُوا؛ فإن في السَّحُورِ بَركةواتا پارشێو بکەن، چونکە لە پارشێودا بەرەکەت هەیە.

زۆربەی زانایانی ئایینی ئیسلام کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە خوازراوە پارشێو دوابخرێت تا کاتی بانگی بەیانی نزیک دەبێتەوە، مەگەر کەسێک بترسێت لەوەی کە فریای پارشێوکردن نەکەوێت و زوو نان بخوات ئەوا دەبێت پەلە بکەن لە خواردنی نانی پارشێو گەرنا کێشە دروست نابێت لە دواخستنی پارشێودا.

زاناکانیش بەڵگەیان بۆ ئەوە خستووەتەڕوو لەگەڵ ئەو فەرموودەیەی لەلایەن زەیدی کوڕی ثابت گێڕاوەتەوە کە فەرموویەتی: ژەمی پارشێویان لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ خوارد، پاشان بۆ نوێژ وەستان، وتم چەند کاتی لەنێواندا بوو وتی نزیکەی پەنجا یان شەست خولەک)، هەروەها هاوەڵ سەهل بن سەعد فەرموویەتی: من لەگەڵ خێزانەکەم ژەمی پارشێوم دەخوارد، ئینجا پەلەم دەکرد بۆ ئەوەی لەگەڵ پێغەمبەری خودا بەشداری نوێژی بەیانی بکەم) لە دوو فەرموودەی پێشوودا، بەڵگە هەیە کە پارشێو کردن و نان خواردن لە پارشێودا بەشێک بووە لە ڕێنماییەکانی پێغەمبەری خودا ﷺ.

حوکمی دواخستنی پارشێو تا کاتی گومان 

شایەنی باسە لەسەر حوکمی دواخستنی پارشێو تا کاتی گومان و مەبەست لە کاتی گومان واتا گومان لە هاتنی بانگی بەیانی، زاناکان ڕای جیاوازیان هەبوو سەبارەت بە حوکمی دواخستنی پارشێو تا کاتی گومان، بەم شێوەیە:

ڕێگەپێدراو

ئیمامی شافعی و حەنبەلی و محەمەدی کوڕی حەسەنی مەزهەبی حەنەفی پێیانوابوو کە ئەمە دروستە و هەروەها ژمارەیەک لە هاوەڵانیش پابەند بوون بەم بۆچوونە.

ناپەسەند و مەکروهە

حەنەفییەکان پێیان وایە کە ناحەزییە پارشێو دوابخرێت تا کاتی گومان و بەڵگەی ئەوەش ئەو فەرموودەیەیە کە نوعمانی کوڕی بەشیر گێڕاوێتیەوە کە دەڵێت پێغەمبەر ﷺ فەرمویەتی: (هەرکەسێک بکەوێتە گومانەوە، وەک شوانێک وایە کە بە دەوری تایەکدا دەلەوەڕێت و خەریکە بەسەریدا دێت)، هەروەها لە فەرموودەی پێشوودا پێغەمبەری خودا ﷺ هانی خەڵک دەدات کە دوور بکەونەوە لەو بابەتانەی کە گومانیان تێدایە.

قەدەغەیە

سەبارەت بە زۆرینەی زانایان پێیان وایە کە دواخستی پارشێو تا کاتی گومان حەرامە، نابێت پارشێو ئەوەندە زۆر دوابخرێت تا کاتی گومان و دەبێت قەرەبووی بکرێتەوە، هەروەها قەرەبووکردنەوەی لە ڕۆژووی فەرزدایە، سەبارەت بە ڕۆژووە سوننەتەکان، هیچ ناکۆکییەک نییە کە ناچار نەبێت قەرەبووی بکاتەوە بەڵام ئەگەر بە ئەنقەست بەو شێوە بەڕۆژووبوو، لە ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا کەفارەت پێویستە.


سەرچاوەکان



132 بینین