کیلیان مۆرفی

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-12-23:22:00 - کۆدی بابەت: 12106
کیلیان مۆرفی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کیلیان مۆرفی (بە عەرەبی: کیلیان مورفي، بە ئینگلیزی: Cillian Murphy)، کیلیان مۆرفی ئەکتەرێکی ئێرلەندییە، و پێشوتر میوزیکەژەنی ڕۆک بووە، لە ٢٥ ئایاری ساڵی ١٩٧٦ لە کۆرک لە وڵاتی ئێرلەندا لە دایکبووە، خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی تایبەتە.

زانیاری گشتی

ناوی تەواو کیلیان مۆرفی
لە دایکبوون ٢٥ی ئایاری ساڵی ١٩٧٦ لە دۆگلاس، کۆرک، لە ئێرلەندا
پیشە ئەکتەر
ساڵی دەرکەوتنی ١٩٩٦ - ئێستا
هاوژین ئیڤۆن ماگینیس ٢٠٠٤ - ئێستا
منداڵ ٢
ئەندامانی خێزان بریندیان مۆرفی (باوک)

ژیانی سەرەتایی

کیلیان مۆرفی لە ٢٥ی ئایاری ١٩٧٦ لە شاری کۆرکی ئێرلەندا لەدایکبووە، لە نێوان ٣ براکەیدا ئەو گەورەترینیانە، باوکی لە کەرتی پەروەردە کاری دەکرد و دایکیشی مامۆستای زمانی فەڕەنسی بوو، کیلیان لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە دەستی کردووە بە فێربوونی مۆسیقا و نووسینی گۆرانی، ئەو خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی ناوخۆیی وەرگرت، لەوێ دەستی کرد بە گرنگییدان بە نواندن، دوای بەشداریکردن لە شانۆی قوتابخانە، سەرسام بوو بە نواندنە باشەکەی، مامۆستاکەی، ویلیام واڵ، ڕۆماننووس و شاعیر، ئامۆژگاری کرد کە بەردەوام بێت لە نواندن، لە کۆتاییەکانی تەمەنی هەرزەکاری و سەرەتای بیست ساڵیدا، کیلیان زۆر حەزی لە مۆسیقا بوو، لەگەڵ براکەی گیتاری دەژەنی و باندێکی تایبەت بە خۆیان دامەزراند.

ژیانی تایبەتی

کیلیان مۆرفی لە ساڵی ٢٠٠٤ هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی ئیڤۆن ماکگینێس کرد، کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە کۆنسێرتێکدا یەکتریان ناسی، ئەو دوو هاوسەرە ئێستا لەگەڵ دوو منداڵەکەیان لە ئیرلەندا دەژین، کیلیان هێشتا حەزی لە مۆسیقا و گۆرانی نووسین هەیە، کیلیان مۆرفی بۆ ماوەیەکی درێژ لە ژیانیدا ڕووەکی بووە  بەڵام جارێکی دیکە دەستی کردووە بە خواردنی گۆشت لە ماوەی کارکردنی لە زنجیرەی Peaky Blinders.

ژیانی پیشەیی

کیلیان چووە زانکۆی کۆرک بۆ خوێندنی یاسا، بەڵام ساڵی یەکەمی تەواو نەکرد بەهۆی نەبوونی خۆشەویستی بۆ بوارەکە و هەروەها حەزی لە گۆرانی وتن بوو لەو کاتەدا، دوای بینینی قۆناغەکانی بەرھەمھێنانی فیلمێکی ئێرلەندی، حەزی لە نواندن گەڕایەوە بۆ لای بۆ ئەوەی بەشداری لە ژمارەیەک بەرھەمھێنانی شانۆیی ناوخۆییدا بکات و ھەروەھا بەشداری لە فیلمی کۆمیدی ئێرلەندی-ئەمریکی Des Bishop کرد، دوای تەواوکردنی زانکۆ، کیلیان چووە پاڵ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی شانۆی کۆرک بە ناوی کۆرکادۆرکا، و ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا لە disco pigs لەگەڵ چەندین شانۆی تر، چەندین ڕۆڵی بەدوای خۆیدا هێنا، لەوانە فیلمێکی ساڵی ٢٠٠١ی شانۆی disco pigs، هەروەها فیلمی 28 Days Later  لە ٢٠٠٢، کە سەرنجی نێودەوڵەتی زۆری لێکەوتەوە، و بەھۆی ڕۆڵی لەم فیلمەدا لەلایەن خەڵاتەکانی ئیمپراتۆریەت وەک باشترین ئەکتەری نوێ پاڵێورا، دواتر لە زنجیرەیەک فیلمی گەورەی وەک Cold Mountain و Girl with a Pearl Earring لە ساڵی ٢٠٠٣ بەشداری کرد، لەگەڵ لیام نیسۆن لە فیلمی Breakfast on Pluto دەرکەوت، ھەرچەندە فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی نەبوو، بەڵام کیلیان مۆرفی پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدی. خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئێرلەندی بردەوە کە لەلایەن ئەکادیمیای فیلم و تەلەڤیزیۆنی ئێرلەندی پێشکەش کرا.

لە ٢٠٠٦، کیلیان مۆرفی ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا لە فیلمی The Wind that Shakes the Barley، کە دەربارەی جەنگی سەربەخۆیی ئێرلەندییە. لە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی دارخورمای زێڕینی پێدرا لە فیستیڤاڵی فیلمی کان. لە ساڵی ٢٠٠٧، لە فیلمی خەیاڵی زانستی Sunshineدا بەشداری کرد، لە ٢٠٠٨، گەڕایەوە بۆ بەردەوامبوون لە گەشتەکەی لەگەڵ کریس نۆلان لە پاشکۆی زنجیرەی باتمان The Dark Knight، کە پاشکۆیەکی سەرکەوتوو بوو، لەگەڵ هەمان دەرهێنەر، کیلیان مۆرفی لەگەڵ لیۆناردۆ دی کاپریۆ بەشداری کرد لە فیلمی شاکارەکەی Inception  لە ٢٠١٠ و دواتر بەشداریکردنی لە Dark Knight Rises، کە دوایین بەشی سێ بەشی باتمان بوو، هەروەها ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە دوایین فیلمی کریس نۆلان دەنکیرک، کە لە ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە. ھەروەھا لە چەندین بەرھەمی تری بودجە بەرزدا بەشداری کردووە وەک Transcendence  لە ٢٠١٤ و In The Heart of the Sea لە ٢٠١٥ و ھەروەھا فیلمەکانی وەکو Broken و Red Light لەگەڵ ڕۆبەرت دی نیرۆ لە ٢٠١٢ و چەندین فیلمی تر.

خەڵاتەکان

کیلیان مۆرفی خاوەنی چەندین خەڵات و بەدەستهێنانە لە گرنگترینیان:

  • بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ڕۆڵگێڕی پاڵپشت لە ساڵی ٢٠٢٤ لە فیلمی oppenheimer.
  • بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ڕۆڵگێڕی پاڵپشت لە ساڵی ٢٠٢٣ لە فیلمی oppenheimer.

بەرهەمەکانی

کیلیان مۆرفی لە چەندین فیلمدا دەرکەوتووە لەوانە:

  • Hippie Hippie Shake ٢٠٢٤
  • Small things like these ٢٠٢٣
  • Oppenheimer ٢٠٢٣
  • Kensukes kingdom ٢٠٢٣
  • Peaky blinders : the kings ransom ٢٠٢٢
  • Peaky blinders ٢٠٢٢-٢٠١٣
  • All of this unreal time ٢٠٢١
  • A quite place part 2 ٢٠٢٠
  • Anna ٢٠١٩
  • The overcoat ٢٠١٨
  • The delinquent season ٢٠١٨
  • Dunkirk ٢٠١٧
  • The party ٢٠١٧
  • The meetings of waters ٢٠١٧
  • Free fire ٢٠١٦
  • Anthropoid ٢٠١٦
  • In the heart of the sea ٢٠١٥
  • The clock ٢٠١٥
  • From the mountain ٢٠١٤
  • Transcendence ٢٠١٤
  • Aloft ٢٠١٤
  • Harriet and the matches ٢٠١٣
  • The dark night rises ٢٠١٢
  • Broken ٢٠١٢
  • The minutes ٢٠١٢
  • Red lights ٢٠١٢
  • In time ٢٠١١
  • Retreat ٢٠١١
  • Tron : legacy ٢٠١٠
  • Inception ٢٠١٠
  • Peacock ٢٠١٠
  • The water ٢٠٠٩
  • Perrier’s bounty ٢٠٠٩
  • The dark knight ٢٠٠٨
  • The edge of love ٢٠٠٨
  • Watching the detectives ٢٠٠٧
  • Sunshine ٢٠٠٧
  • The silent city ٢٠٠٦
  • The wind that shakes the barley ٢٠٠٦
  • Breakfast on pluto ٢٠٠٥
  • Batman begins ٢٠٠٥
  • Red eye ٢٠٠٥
  • Zonad ٢٠٠٣
  • Cold mountain ٢٠٠٣
  • Girl with a pearl earring ٢٠٠٣
  • Intermission ٢٠٠٣
  • 28 days later ٢٠٠٢
  • Watchmen ٢٠٠١
  • The way we live now ٢٠٠١
  • On the edge ٢٠٠١
  • How harry became a tree ٢٠٠١
  • Disco pigs ٢٠٠١
  • A man of few words ٢٠٠٠
  • Filleann an feall ٢٠٠٠
  • At death’s door ١٩٩٩
  • Eviction ١٩٩٩
  • The trench ١٩٩٩
  • Sunburn ١٩٩٩
  • Sweaty Barret ١٩٩٨


سەرچاوەکان



107 بینین