شازادە کێت مێدلتۆن

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-03-15-17:52:00 - کۆدی بابەت: 12122
شازادە کێت مێدلتۆن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شازادە کێت مێدلتۆن یان کاسرین مێدلتۆن یان كاثرین مێدلتۆن (بە ئینگلیزی: The Princess kate medlton، بە عەرەبی: الأميرة كيت ميدلتون)، لەدایکبووی ٩ـی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ـە. ئەندامی خێزانی شاهانەی بەریتانیایە و هاوسەرگیری لەگەڵ ویلیام شازادەی وێڵز میراتگری تەختی بەریتانیا کردووە.

ناوی تەواوەتی  کاترین ئیلیزابێس میدڵتۆن
لەدایک بوون ٩ـی کانوونی دووەمی ١٩٨٢
هاوسەر ویلیام شازادەی وێڵز 
باوک مایکڵ میدڵتۆن
دایک کارۆل گۆڵدسمیث
خوێندن
  •  کۆلێژی مارلبۆرۆ
  • پەیمانگای بەریتانی لە فلۆرێنس
  • زانکۆی سانت ئەندریوس (MA Hons

ژیاننامەی

کاسرین لە بەکلبێری بێرکشایەر گەورە بووە، ئەو لە قوتابخانەی سەینت ئەندریوس و کۆلێژی مارلبۆرۆ خوێندوویەتی پێش ئەوەی مێژووی هونەر لە زانکۆی سەینت ئەندریوس لە سکۆتلەندا بخوێنێت، کاسرین پاڵپشتی لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوی خێرخوازی و سەربازی هەیە لەوانە سەنتەری ئانا فرۆید، چالاکی بۆ منداڵان، گەشتی وەرزشی و گەلەری نەتەوەیی پۆرترەیت، ئەو لە ڕێگەی دامەزراوەی شاهانەوە پڕۆژەکانی ئەنجام دەدات. میدیاکان کاریگەری کاسرینیان لەسەر شێوازی بەریتانی و ئەمریکی بە کاریگەری کەیت میدڵتۆن ناوبرد. ئەو بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان لە ساڵانی ٢٠١١، ٢٠١٢ و ٢٠١٣ و لە ساڵی ٢٠١٨  ناسێندرا. لەسالی ٢٠٢٢ بوو بە شازادەی وێڵز.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردەیی و پیشەیی

کاترین ئێلیزابێس میدڵتۆن لە ٩ـی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ لە نەخۆشخانەی شاهانەی بێرکشایەر لە ڕیدینگ لە خێزانێکی چینی مامناوەند لەدایکبووە. لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا، خێزانی میدڵتۆن ھاوسەرگیرییان لەگەڵ ئەریستۆکراسی بەریتانی کرد. خێزانەکە لە برادفیڵد ساوث ئێند بێرکشایرەوە گواستراونەتەوە بۆ عەممان لە ئایاری ١٩٨٤ کە لەوێ کاسرین لە قوتابخانەیەکی ساوایان بە زمانی ئینگلیزی خوێندوویەتی. کاتێک خێزانەکەی گەڕانەوە بۆ بێرکشایەر لە ئەیلوولی ١٩٨٦، ئەو لە تەمەنی چوار ساڵیدا لە قوتابخانەی سەینت ئەندریوس لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە نزیک پانگبۆرن لە بێرکشایەر تۆمارکرا. میدڵتۆن لە کۆلێژی مارلبۆرۆ بوو، کە قوتابخانەیەکی پەروەردەیی هاوبەش بوو لە ویلتشایەر، کە تیایدا بەهرەی لە وەرزشدا نیشان دا و کاپتنی تیمی هۆکی ئافرەتان بوو. شازادە لە ٢٠ ساڵیدا سێ ئاستی A-Levelـی بەدەستهێناوە، لەگەڵ A لە بیرکاریدا، A لە هونەردا و B لە ئینگلیزیدا.

سەرەڕای ئەوەی کە کورسییەکی پێشکەشکرا لە زانکۆی ئێدینبۆرگ، میدڵتۆن هەڵیبژارد کە لە پەیمانگای بەریتانی فلۆرێنس لە ئیتاڵیا بخوێنێت. شازادە گەشتی کرد بۆ چیلی بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی نێودەوڵەتی ڕاڵی. دواتر لە زانکۆی St Andrews لە سکۆتلەندا خوێندوویەتی بۆ خوێندنی مێژووی هونەر. ئەو بۆ ماوەیەکی کورت دەروونناسی خوێندووە پێش ئەوەی سەرنج بخاتە سەر مێژووی هونەر. لە کاتی خوێندنی زانکۆ، خەڵاتێکی زێڕینی دوک لە ئێدینبۆرگ وەرگرت. بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە لە مێژووی هونەردا. 

پاڵپشتی منداڵان

لە ئازاری ٢٠١٨، کۆمپانیای شاهانەی هاینس گروپێکی بەڕێوەبردنی کۆکردەوە بۆ ئەوەی بزانن چی بکرێت بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی درێژخایەن لە ژیانی منداڵاندا دروست بکات، بە جەختکردنەوە لەسەر سەرەتای قۆناغی ژیانیان لە پێش لەدایکبوونەوە تا تەمەنی پێنج ساڵان. ڕاسپاردەکانی گروپەکانی بەڕێوەبردن بە ناوی شازادەوە بناغەی ستراتیژی دامەزراوەی شاهانەیان پێکهێناوە بۆ پەرەپێدانی کارەکانی لەم بوارەدا لە ساڵانی داهاتوودا.

دامەزراوەی شاهانە

کێتمشازادەی وێڵزە وەک مێردەکەی، هەروەها کاری خێرخوازی خۆی لە ڕێگەی دامەزراوەی شاهانەوە بەڕێوە دەچێت. دامەزراوەکە پەرە بە بەرنامە و پڕۆژەی خێرخوازی دەدات بە کارکردن لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی کە لە ئێستاوە کاریگەری سەلمێنراویان لە بوارەکانی خۆیاندا هەیە. دامەزراوەی شاهانە سەرکردەکان و بازرگانەکان و خەڵک کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن چارەسەری گەورەترین ئاستەنگەکانی کۆمەڵگا بکەن.

پەیوەندی لەگەڵ شازادە ویلیام و منداڵەکانی

کاتێک لە سانت ئەندریوس بوو میدڵتۆن چاوی بە شازادە ویلیام کەوت، کە خوێندکاری ساڵی یەکەمی مێژووی هونەر بوو، کە دواتر دووەم بوو لە ڕیزبەندی پاشایەتی بەریتانیا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکان، ئەو دوو هاوڕێیە بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک هاوڕێی نزیک بوون. ئەوان پەیوەندییەکی کەمیان هەبوو و پەیوەندییەکەیان ئاشکرا نەکرا هەتا ئەو کاتەی بەیەکەوە وێنەیان گیرا لە سویسرا لە ساڵی ٢٠٠٤. لەو ماوەیەدا میدڵتۆن بە وەیتی کەیتی ناسرا، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ڕاگەیەندرا کە ئەو دوو هاوسەرە هاوسەرگیرییان کردووە.

لە ئامادەکاری بۆ چوونە ناو خێزانی شاهانە، کەیت میدڵتۆن گەڕایەوە بۆ ناوی فەرمی کاسرین. ئاهەنگی هاوسەرگیری شاهانە لە ٢٩ـی نیسانی ٢٠١١ لە وێستمینستر ئابی لەندەن بەڕێوەچوو و نازناوی شازادەی کامبریجی پێدرا. کوڕی یەکەمی ئەم دوو هاوسەرە، شازادە جۆرج ئەلێکساندەر لویسی کامبریجە، لە ٢٢ـی تەممووزی ٢٠١٣ لەدایکبووە، کچەکەیان شازادە شارلۆت ئێلیزابێس دیانا لە کامبریج لە ٢ـی ئایاری ٢٠١٥ لەدایکبووە. کاسرین دوانەیەکی  لەدایکبوو بە ناوەکانی شازادە لویس ئارسەر و چارلس لە کامبریج لە ٢٣ـی نیسانی ٢٠١٨.


سەرچاوەکان



119 بینین