هۆکاری دروستبوونی هەستی تاوان لای منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-03-19-22:34:00 - کۆدی بابەت: 12150
هۆکاری دروستبوونی هەستی تاوان لای منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی دروستبوونی هەستی تاوان لای منداڵ (بە ئینگلیزی: Causes of guilt in children، بە عەرەبی: سبب شعور اطفال بالذنب) هەستکردن بە تاوان لای منداڵ یەکێکە لەو بابەتانەی کە گرنگە و پێویستە هۆشاربین دەربارەی و چارەسەری بکەین، ئەم هەستە بەشێوەیەکی سروشتی و خۆنەویستانە لە ناخی منداڵدا دروست دەبێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەفتار و ڕەوشتی دروست دەکات

هۆکارەکانی دروست بوونی هەستی تاوان لای منداڵ

١- یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە دایک و باوک منداڵ وەکوو ڕێگری و بەربەستی سەرکەوتن و خۆشییەکانی خۆیان دادەنێن و ئەو پەیامە بە منداڵەکانیان دەدەن کە لە ژیاندا زۆر بەسەختی هەوڵیان بۆ ئەوان داوە و لەبەر ئەوان بەرگەی زۆر شتیان گرتوە.
٢- هەندێک جار هەندێک لە دایکان، منەتی بەردەوامیدان بە ژیانی هاوبەشیان دەکەن بەسەر منداڵەکاندا، لەکاتێکدا کە لەم نێوەندەدا منداڵ قوربانی سەرەکی هاوسەرگیری ناسەرکەوتووە، بەڵام بەم شێوەیە منداڵ خۆی بە تاوانبار دەزانێت بۆ ئازار چەشتنی دایکی و ڕقی لە بوونی خۆی دەبێت.
٣- بەهیچ شێوەیەک لەکاتی پاککردنەوەی منداڵ، بردنی بۆ تەوالێت یان جل لەبەرکردنی بۆڵەبۆڵ مەکەن و منەتی بەسەردا مەکەن، چونکە دەبێتە هۆی هەستکردن بە تاوان.
٤- سەرزەنشتکردنی کەسانی دیکە لەبەرچاوی منداڵدا بەتایبەت ئەگەر بەهۆی منداڵکەوە سەرزەنشت بکرێت.
٥- بەکارهێنانی هەندێک ڕستەی وەکوو “تۆ نەدەبوە ئەو هەڵەیە بکەیت” و “دەبێت شەرم لەم کارەت بکەیت” ئەم ڕستانە و ڕستەی لەم جۆرە هەستی تاوان لای منداڵ دروست دەکەن.

چارەسەکردنی هەستی تاوان لای منداڵ

  • ڕەخنەگرتن لە منداڵ بەشێوەیەکی دروست و ڕاست تاکوو کەمتر هەست بە تاوان بکات، ئەمەش یەکێکە لە سەرەکیترین ڕێگا چارەسەرەکان کە بەشێوەیەکی دروست ڕەخنە لە منداڵ بگرین.
  • دانەنانی یاسای زۆر سەخت و توند بۆ منداڵ لەناو ماڵدا، زۆر لە دایکان و باوکان یاسای زۆر سەخت و توند بۆ منداڵەکانیان دادەنێن لەماڵەوە تاکوو بتوانن کۆنتڕۆڵیان بکەن و فێریان بکەن، بەڵام بەو پێیەی کە منداڵ حەز بە جوڵە و یاری و زۆر شتی دیکە دەکات و سەرکێشە، مەیلی نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەموو یاسایە و لە ئەنجامدا یاساکان دەشکێنێت و ئەمەش رەنگە توشی هەستی تاوانی بکات.
  • قەرەبووکردنەوەی ڕەفتاری نادروستی خۆت بەرانبەر منداڵ بۆ نەهێشتنی هەستی تاوانی، لەو کاتانەی کە ڕەفتارێکی توند و توڕەییت بەرانبەر منداڵ هەبووە و دواتر لە هەڵەکەی خۆت تێگەیشتوویت، بە دیارییەکەوە بڕۆ بۆلای منداڵەکەت و داوای لێبوردنی لێ بکە.
  • کەمکردنەوەی ئەوەی کە چاوەڕوانی شتی گەورە و زۆر لە منداڵ بکرێت، هیچ کات چاوەڕێ مەکە منداڵەکەت وەکوو خۆت بێت، چاوەڕێی شتێک لە منداڵەکەت مەکە کە لە توانایدا نەبێت یاخود لە سروشتیدا نەبێت.


سەرچاوەکان



92 بینین