ئایا دەتوانم لەماوەی سوڕی مانگانەدا قورئان بخوێنم؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2024-03-23-21:12:00 - کۆدی بابەت: 12272
ئایا دەتوانم لەماوەی سوڕی مانگانەدا قورئان بخوێنم؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئایا دەتوانم لەماوەی سوڕی مانگانەدا قورئان بخوێنم؟ (بە ئینگلیزی: Can I recite the Qur'an during my period?، بە عەرەبی: هل يمكنني أن أقرأ القرآن خلال دورتي الشهرية؟). قورئان خوێندن یەکێکە لە پەرستشەکان کە بە زۆری لە مانگی ڕەمەزاندا ئەنجام دەدرێت. ئەو خانمانەی کە لە سوڕی مانگانەدان وەک هەموو کەسانی تر پێیان خۆشە قورئان بخوێنن و ئەو چەند ڕۆژە بەبێ پەرست بەڕێنەکەن، بەڵام پێویستە بزانرێت ئایا دەکرێت لەماوەی سوڕی مانگانەدا قورئان بخوێنرێت.

ئایا دەتوانم لەماوەی سوڕی مانگانەدا قورئان بخوێنم؟

کۆمەڵێک پەرستش ڕێگەپێدراوە بۆ ئەو خانمانەی لە سوڕی مانگانەدان لە مانگی ڕەمەزاندا و یەکێکیش لەوانە قورئان خوێندنە.  هەروەها زیکر و ویردەکان و یادکردنەوەی خودا و نزاکردنیش ڕێگەپێدراون. قورئان خوێندن و گوێگرتن لێی بەو مەرجەی کە دەستت لە قورئانەکە نەدەیت و هەڵینەگریت، یاخود دەتوانیت لە مۆبایلدا قورئان بخوێنیت. هەموو ئەمانە ڕێگەپێدراون. تەنها دوو پەرستش بەهەموو شێوەیەک ڕێگەپێنەدراوە کە ئەنجام بدرێت لەماوەی سوڕی مانگانەدا، ئەوانیش بریتین لە ڕۆژووگرتن و نوێژکردن.


سەرچاوەکان



69 بینین