ئەگەر پێش بەربانگ تووشی سوڕی مانگانە بووم ڕۆژووەکەم دەشکێت؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2024-03-23-21:32:00 - کۆدی بابەت: 12274
ئەگەر پێش بەربانگ تووشی سوڕی مانگانە بووم ڕۆژووەکەم دەشکێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەگەر پێش بەربانگ تووشی سوڕی مانگانە بووم ڕۆژووەکەم دەشکێت؟ (بە ئینگلیزی: Does my fast break if I have my period before breaking the fast)، (بە عەرەبی: هل يفطر صومي إذا جاءتني الدورة الشهرية قبل الإفطار؟) لە ڕوانگەی شەرعەوە خانمان ناتوانن بەهیچ شێوەیەک بەڕۆژووبن لە کاتی سوڕی مانگانەدا، ئەو ڕۆژانە پێویستە وەک ڕۆژانی ئاسایی نانی خۆیان بخۆن.

ئایا ئەگەر چەند خولەکێک پێش بانگ کەوتیتە سەر خوێن ڕۆژووەکە دەشکێت؟

ئەگەر خانمێک بەڕۆژووبوو، بەڵام کەوتە سەر خوێن ئەوە ڕۆژووی ئەو ڕۆژەی بەتاڵ دەبێتەوە ئەگەر پێنج خولەکیش پێش بانگی مەغریب بێت، واتە خوێن بینین پێش بانگی مەغریب ڕۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە.

هەروەها کاتێک خانمێک پێش نوێژی بەیانی پاک دەبێتەوە و ئیتر خوێن نابینێت بەڵام ناتوانێت ئەوکاتە خۆی بشوات، ئەوە ڕۆژووەکەی قبووڵە و بەڵام نوێژەکەی دەڕوات لەم کاتەدا دەتوانێت تەیموم بکات بۆ نوێژەکەی، دەبێت تاکوو پێش بانگی مەغریب خۆی بشوات. ئەگەر خانمێک دوای نوێژی بەیانی خوێنی بینییەوە ئەگەریش دڵۆپێک بێت و دواتر نەمێنێت، ئەوە ڕۆژووەکەی قبووڵ نییە و ئەو ڕۆژەشی لەسەر سوڕی مانگانەکە بۆ حساب دەکرێت.


سەرچاوەکان



76 بینین