پێستی شێر (٢٠٢٢)

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2024-03-23-23:32:00 - کۆدی بابەت: 12282
پێستی شێر (٢٠٢٢)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێستی شێر (بە فارسی: پوست شیر، بە ئینگلیزی: The skin of a lion). زنجیرەیەکی ئێرانییە. لە ژانەری درامی و تاوانکاری. کاری دەرهێنانی لەلایەن (جەمشید مەحمودی)ـیەوە بۆ کراوە. نووسەری زنجیرەکەش هەریەکە لە (ڕەزا بەهاروەند و جەمشید مەحمودی)ـین. لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە. زنجیرەکە پێکهاتووە لە سێ وەرزی هەشت ئەڵقەیی. 

نواندنکارەکانی زنجیرەکە بریتین لە (شهاب حسینی، هادی حجازی فر، پانتە آبهرام، مهرداد صدیقیان، علیرضا کمالی، پردیس احمدیە، ژیلا شاهی).

چیرۆک

نەعیم دوای پانزە ساڵ لە زیندان ئازاد دەبێت، دەڕوات بۆ بینینی کچەکەی و پێکەوە دەچن بۆ باکووری ئێران، لە ڕێگەدا کچەکەی دەفڕێنرێت. نەعیم باوەڕی بە لێکۆڵینەوە و گەڕانی پۆلیس نییە و بە ناچاری لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی ڕەزا دەچن بەدوای کارەکەدا و بێئاگا لەوەی چی دێتە ڕێگەیان...

ساوندتراکی زنجیرەکە

ساوندتراکی زنجیرەکە زۆر نزیکە لە هەردوو ساوندتراکی فیلمی (Interstellar)ـی دەرهێنەر کریستۆڤەر نۆلان. هەروەها ساونتراکی زنجیرەی (Mindhunter). هەروەها ناوی زنجیرەکە لە گۆرانییەکی کۆنی هوەرمەندی ئێرانی (ئیبی)ـیەوە وەرگیراوە. کە گۆرانییەکە پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتراوە.

داواکاری بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە

لە زنجیرەی دووەمی وەرزی سێیەمدا لە سەرەتای ئەڵقەکەوە داواکارییەکی تێدا نووسرابوو. بەرهەمهێنەرای دراماکە داواکارییان ئەوەبوو کە لە کاتی سەیرکردنی ئەم ئەڵقەیەدا مۆبایلەکانتان بە ستوونی دابنێن و ڤیدیۆ بگرن لە خۆتان و بۆ ئێمەی بنێرنەوە، بۆ ئەوەی بزانین کاردانەوەتان چۆن دەبێت و بیبینین.

هەروەها سەعدی دەشتی نواندکار لە ڕۆڵی پۆلس (یارا ئەحمەدی) لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: ئەوەی لە وەرزی سێیەمدا دەیبینن لە ڕوانگەی چیرۆک و ڕووداوەکانەوە جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ وەرزی یەکەم و دووەمدا و بینەر شۆک دەکات.


سەرچاوەکان



112 بینین